باوكی كوژراوێك له‌هه‌ولێر: ئاسایش و پۆلیس گوێ له‌سكاڵا ناگرن
کوردستان 06:16 PM - 2023-02-19
PUKMEDIA
باوکی ژنە کوژراوەکەی هەولێر
تۆمه‌تبارێك
له‌سنووری هه‌ولێر به‌چه‌كه‌وه په‌لاماری هاوسه‌ری پێشووی ده‌دات و ده‌یكوژێت،
پاشان هه‌ڵدێت و باوكی ژنه كوژراوه‌كه‌ش
ده‌ڵێت: " 5 جار سكاڵامان له ئاسایش و پۆلیس تۆماركرد،
به‌ڵام به‌بیانوی جیا گوێمان لێنه‌گیرا".
رۆژی
18/2/2023 له ناوبازاڕی قوشته‌به‌ی سه‌ربه‌پارێزگای هه‌ولێر ژنێك به‌ر ده‌سترێژی
گولله درا له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشویه‌وه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش رایكرد، له‌هه‌مانكاتدا
رۆژی 6-1-2023 له‌گه‌ڕه‌كی موفتی شاری هه‌ولێر باوكێك كچه ته‌مه‌ن 15 ساڵانه‌كه‌ی
خۆی كوشت و هه‌ڵهات پاشان خۆی ته‌سلیمی پۆلیس كرد، له‌كاتێكدا تۆمه‌تبار چه‌ندین
سكاڵای له‌سه‌ر بووه‌و ده‌ستگیرنه‌كراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رپرسیارن
سه‌باح
محه‌مه‌د باوكی ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه‌كه‌ی قوشته‌په‌ی هه‌ولێر به میدیاكانی رایگه‌یاند:"پێنج جار سكاڵام له‌سه‌ر بكوژه‌كه تۆمار كردوه، ئاسایش و پۆلیسم
له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و كوڕه ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌هاتن به‌ده‌نگ
داواكه‌مانه‌وه، تا ئه‌و رووداوه روویداو كچه‌كه‌م كوژرا، بۆیه هۆكاری كوشتنی
كچه‌كه‌م كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌و ئه‌وان به‌رپرسیارن".
"هێزه ئه‌منییه‌كان
رۆڵیان له‌ئارامی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌ماوه‌و هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان بڕیارده‌رن و هه‌ر
كه‌سێكیان بوێت ده‌یكوژن و ده‌یفڕێن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن، هێزه ئه‌منیه‌كانیش
تا رووداوه‌كه روونه‌دات نایه‌ن به‌ده‌م داواكاری خه‌ڵكه‌وه"، باوكی
ژنه كوژراوه‌كه وایوت.
له‌كاتێكدا
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19-2-2023 ته‌رمی تۆمه‌تباری كوشتنی ژنه‌كه‌ی قوشته‌په دۆزرایه‌وه‌و
به‌پێی زانیارییه ناڕه‌سمییه‌كان پێده‌چێت خۆی كوشتبێت.
زۆرترین
حاڵه‌ته‌كانی كوشتن له‌هه‌ولێره
به‌پێی
ئاماری راگه‌یه‌ندراوی هه‌رسێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمان و دهۆك
كه له ساڵی 2022 ئاشكرایان كردووه 29 هه‌زار و 315 دۆسیه بۆ تاوان كراونه‌ته‌وه
و كه زۆرترینیان له دهۆك بووه كه 12334 دۆسیه بووه، هه‌روه‌ها 121 كه حاڵه‌تی
كوشتنیش له هه‌رێم تۆماركراوه و له‌و ژماره‌یه زۆرترینی له هه‌ولێربووه كه
62 حاڵه‌ت بووه.
نافز
مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به به‌سایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌و
داواكراونه‌ی له هه‌ولێر به‌رپرسیان له پشته دادگا و هێزه ئه‌منییه‌كان
ناتوانن لێپێچنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ده‌ستگیر بكرێن، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببنه
هۆكاری ئه‌و تاوانانه".
"هێزه ئه‌منییه‌كان
زۆرجار ناتوانن ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌هۆی پشتیوانی به‌رپرسان و دادڵده‌دانی
داواكراوان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته زۆربوونی تاوانی كوشتن و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی چه‌كدارن"
نافز مسته‌فا وایوت.
له‌سلێمانی چه‌ك هه‌ڵگرتن كاڵبوه‌ته‌وه
له‌سلێمانی
چه‌ندجارێك هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
كراوه و رێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر.
نیاز
ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌سایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌راورد
به‌هه‌ولێر له سلێمانی رێژه‌ی كوشتن و تاوان كه‌متره، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی له‌سلێمانی چه‌ك هه‌ڵگرتن كاڵبوه‌ته‌وه‌و حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی چه‌ندینجار
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی چه‌كی راگه‌یاندوه".
" ئه‌گه‌ر
حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی كوشتن رێكاره‌كان توندترنه‌كه‌نه‌وه‌و تاوانباران به
سزای توندی خۆیان نه‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی رووداوی كوشتنی زیارتر بكه‌ین"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وایوت.
ئه‌و
رووداوه‌ی هه‌ولێر له‌كاتێكدایه، ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر نیگه‌رانی
خۆی له‌باره‌ی مافی ژنان له‌هه‌رێم ده‌ربڕی و رایگه‌یاند:" له‌چه‌ند به‌شێكی
هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشێیه‌كی بێزاركه‌ر له‌مافی ژنان ده‌بینین و نیگه‌رانین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

