ئه‌مریكا له‌پێشێلكردنی مافی پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان نیگه‌رانه
کوردستان 10:34 AM - 2023-02-19
PUKMEDIA
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا
ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌پێشێلكردنی مافی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ده‌ڵێت:" پاشه‌كشێ به‌مافی پێكهاته‌كانه‌وه له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌رێمی كوردستان دیاره‌و ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه".
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چاوپێكه‌وتنێكی ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكای له‌هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت:"له‌چه‌ند به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشێیه‌كی بێزاركه‌ر له‌مافی پێكهاته‌كان ده‌بینین و نیگه‌رانین، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین بۆ هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پێكهاته‌كانه‌وه‌و تا مافه‌كانیان پارێزراو بێت".
" له‌كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانییه‌كانمان له‌باره‌ی پێكهاته‌كانه‌وه گه‌یاندووه، بۆیه ئێمه پێمانوایه ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان بین ده‌بێت راستییه‌كان بڵێین و باسی بكه‌ین" ئێرڤن هیكس وایوت.
پێكهاته‌كان له‌ناو په‌رله‌مان غه‌دریان لێده‌كرێت
پێكهاته‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان رێزلێگیراون و داواده‌كرێت ئه‌و مافه‌ی له‌په‌رله‌مان لێیان زه‌وتكراوه بۆیان بگه‌ڕێته‌وه.
د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی په‌یمانگای ئه‌نیستتۆی په‌ی بۆ چاودێری و په‌روه‌رده به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" پێكهاته‌كان له‌رووی ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان له‌په‌رله‌مان نییه، مافیان له‌ناو په‌رله‌ماندا پێشێلكراوه‌و پێویسته ئه‌و مافه‌یان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه".
" توركمانه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ی له‌په‌رله‌مانن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئێمه نین و حزب كاندیدیان بۆ دیاریی ده‌كات و ده‌ریده‌چێنێت، بۆیه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌كان هه‌یه له‌ناو خودی په‌رله‌ماندایه نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان پپێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر رێز لێ گیراون و كێشه‌یان نییه" سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان واده‌ڵێت.
زه‌وتكردنی ویستی گه‌لی مه‌سیحی
به‌كارهێنانی كورسیی مه‌سیحییه‌كان له‌لایه‌ن حزبێكی دیاریكراوه‌وه واتای پشتگوێ خستنی پێكهاته‌كان و په‌راوێزخستنی رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییه‌كانه له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
یونادم كه‌ننا ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی رافده‌ین له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگه‌یاند: "هه‌موو حزبه كلدانی، سریانی، ئاشورییه‌كانی ئاگاداركردونه‌ته‌وه له‌پێویستی هه‌بوونی لیستێكی تایبه‌ت به ده‌نگده‌رانی كۆتا، به‌جۆرێك خۆمان ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی خۆمان بده‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی (1992) هه‌بووه".
"پێویسته كاندیدی كورسییه كۆتاكان له‌رێگه‌ی گه‌لی مه‌سیحییه‌كانه‌وه هه‌ڵبژاردنیان بۆ بكرێت، نه‌ك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كاندیدی حزبی خۆیان بسه‌پێنن و زه‌وتی ماف و ده‌نگی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كه‌مان بكه‌ن، له‌ئێستادا پێكهاته‌ی مه‌سیحی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵنابژێرێت له‌كوردستاندا، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌هه‌ولێر پشكی كۆتای مه‌سیحییه‌كان بۆ پارتی ده‌برێت و كه‌سانی نزیك له‌خۆیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورسییانه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كاندید ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش كارێكی ناڕه‌وایه" یونادم كه‌نا وایوت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگادار كراوه‌ته‌وه
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌پێشێلكردنی مافی مه‌سیحییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌و پارتی دیموكراتی كوردستانیش بێ وه‌ڵامه له‌ئاست هه‌بوونی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان.
یونادم كه‌ننا ده‌ڵێت: "به‌پێویستمان زانیوه‌و داوامانكردووه كه بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به‌مه‌سیحییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت بۆ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییه‌كان به‌شه‌فافی، بۆ ئه‌م پرسه به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانمان راگه‌یاندووه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورسی كۆتا له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، كه تائێستا پارتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نیشاننه‌داوه".
توركمانه‌كانیش له نوێنه‌ره‌كانیان ناڕازین
له‌ھه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی پێكهاته‌ی توركمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی خۆیان له ئه‌دای په‌رله‌مانتارانی پێكهاته‌ی توركمان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند:" ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئێستا له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ن به‌ده‌نگی گه‌لی توركمانه‌كان نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مان، بۆیه ئێمه به‌نوێنه‌ری خۆمانیان نازانین".
عه‌بدولباست خالد كه‌سایه‌تی سیاسی پێكهاته‌ی توركمان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"ئه‌وانه‌ی له‌په‌رله‌مان به‌ناوی توركمانه‌وه بونه‌ته په‌رله‌مانتار نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی توركمان ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن حزبه‌وه پاڵپشتی كراون و قۆرغی ده‌نگی توركمانه ره‌سه‌نه‌كان كراوه".
ده‌شڵێت:" ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئێستا له‌په‌رله‌مان هه‌ن به‌ده‌نگی گه‌لی توركمانه‌كان نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مان، بۆیه ناچارین له داهاتوودا ئه‌نجومه‌نێك و لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌پێكهاته‌ی توركمانی بێلایه‌ن ئاماده بكه‌ن كه ته‌واو نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی توركمان له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
یه‌كێتی پشتیوانی پێكهاته‌كانه
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تێبینی له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌و داواده‌كات پێكهاته‌كان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگێڕن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ حزبێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كێتی پشتیوانی‌یان لێ ده‌كات.
حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "تێبینیمان له‌سه‌ر جوگرافیای كورسی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، هه‌ربۆیه یه‌كێتی به‌پێویستی ده‌زانێت پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان بنێرنه په‌رله‌مان، چونكه ناكرێت كورسییه‌كانیان لایه‌نێكی دیكه بیبات و بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبێكی دیاریكراوه‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریان بهێنێت".
"كورسی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مسیلێكی كارتۆنی ده‌كات، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پێكهاته‌كان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگێڕن و ویست و داواكاری و گرفت و پرۆژه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پشتیوانیان بێت و نوێنه‌ری پێكهاته‌كانیش به‌فیعلی خزمه‌تی ده‌نگده‌رانیان بكه‌ن" حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا واده‌ڵێت.
په‌رله‌مانی عیراق كه 229 كورسییه، پێكهاته‌كان خاوه‌نی 9 كورسین، به‌ڵام له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه 111 كورسیه، پێكهاته‌كان خاوه‌نی 11 كورسین كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون: هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی 3 كورسی، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی 2 كورسی، پارتی چاكسازی توركمان 1 كورسی، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری 1 كورسی، لیستی رافیده‌ین 1 كورسی، به‌ره‌ی توركمانی 1 كورسی، لیستی میله‌ت 1 كورسی، لیستی ئه‌رمه‌ن 1 كورسی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

