riklam

حكومەتی هەرێم داهاتی یەكساڵی نەوت و بەنزین و گاز دەشارێتەوە

کوردستان 04:48 PM - 2023-02-18
داهاتی نەوت و بەنزین و گاز دەشاردرێتەوە PUKMEDIA

داهاتی نەوت و بەنزین و گاز دەشاردرێتەوە

نەوتی سپی

لە ئەنجامی وردبینیکردنی ئەو داتایانەی کە کۆمپانیای دیلۆیت لەساڵی رابروو بڵاویکردۆتەوە دەردەکەوێت، داھاتی ئەو نەوتە خاوەی بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ بەناو بۆ پاڵاوگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابینکراوەو ونەو لە راپۆرتەکان ئاماژەی پێنەکراوە، ھەروەھا بەھەدەردانی زۆر ھەیە بەناوی کرێی پارێزەرایەتی و چەندین بڕگەی تر، کە بۆتە ھۆی کەمکردنەوەی ئاستی داھاتی نەوتی ھەرێم، حكومەتی هەرێم بڕی قازانجی لە فرۆشتنی بەرھەمە نەوتیەکان لە گاز و بەنزین و نەوتی سپی باس ناكات و لەراپۆرتی ساڵانەشدا دەیشارێتەوە و نازاندرێت بڕی فرۆشتنی بەرهەم و هەروەها قەبارەی داهاتەكەی چەند بووە.

 زیاتر لە 520 هەزار بەرمیل نەوت كراوە بەخەوش! 

چارەیەکی یەکەم:

کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی چارەکی یەکەمی بڕی ھەناردەکراو و داھاتی فرۆشراوی نەوتی ھەرێمی ئاشکرا کرد، وەک راپۆرتەکانی پێشووتر بەھەدەردان لە داھاتی نەوت وبڕی نەوتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمدا ھەیە بەم شێوەیە:-

١- بڕی ٣٦،٤٥٣،٥٩٠ ملیۆن بەرمیل بە بۆری لە رۆژی ١-١ تا ٣١-٣-٢٠٢٢ ھەناردەکراوە، بەڵام لەم بڕە رێژەی ٤٪‏  کۆی ھەناردەکراو بە بۆری کراوە بە نیزاح بەم شێوەیە:

- بڕی١،٠١٠،٢٧٤ ملیۆن  بەرمیل کراوە بە کەمبون بەھۆی وەرزی سەرماوە

- ٥٢٠،١٤٨  ھەزار بەرمیل کراوە بە خەوش و ئاو، واتە بەھەردوو بڕگەکە ١،٥٣٠،٤٢٢ ملیۆن بەرمیل نەوت فەوتاوە ، بڕی ٣٤،٩٢٣،١٦٨ ملیۆن بەرمیل گەیشتوە بە کڕیارەکان، بەم شێوەیە رێژەی ھەناردەی رۆژانەی ھەرێم ٣٨٨ ھەزار بەرمیل بووە.

رێژەی ٥٧٪‏ کۆی داھاتی فرۆشتنی نەوت رۆیشتوە بۆ خەرجییەکان

 

٢- بڕی ٢،٢٢٦،٠٨٣ ملیۆن بەرمیل نەوت دراوە بە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان  بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ، واتە رۆژانە ٢٤،٧٣ ھەزار بەرمیل لە بەرامبەردا بڕی ٩،٠٦٤،٣٨٤ ملیۆن دۆلار  لە داھاتی نەوت بردراوە و دراوە بە کرێی پاڵاوتنی. 

٣- تێکرای فرۆشتنی نەوت ٨٦،٧٣ دۆلار بووە بۆ یەک بەرمیل، بەڵام تێکڕای فرۆشتنی نەوتی  برێنت لەو چارەکەی سال ٩٩،٥٠ دۆلار بووە، واتە ھەرێم بە بڕی ١٢،٧٧ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک کەمتر نەوتەکەی فرۆشتووە.

٤- بڕی ١٧٥،١١٤،٢٢٠ ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت بردراوە بۆ زیانی ئالوگۆڕی دراو لە نێوان یۆرۆ و دۆلار دا ، چونکە پێشتر حکومەتی ھەرێم نەوتی بە پێشوەخت فرۆشتوە و پارەی وەرگرتوە و نەوتی نەبووە بیدات، کە ئەم قەرزە چەند ساڵێکە بەردەوام تەدویر دەکرێت ، حکومەتی ھەرێم بەردەوام  باجی لەسەر ئەدات

٥- بڕی ٥٣،٥٤٨،٠٠٠ ملیۆن دۆلار دراوە بە سوودی رسومات و دیار نیە بۆ کێ و چی روسوماتێک ئەو پارەیە دراوە.

٦- بڕی ١،٢٢١،٧٨٨ ملیۆن دۆلار دراوە بە کرێی فەحسی نەوتی ھەرێم.

٧- بڕی ٤٣٩ ھەزار دۆلار دراوە بە قەرەبووی دواکەوتنی پێدانی نەوت بە کڕیارەکان. 

٨- بڕی ١،٠٢٢،٩٣٥،٠٧ ملیار دۆلار دراوە بە کۆمپانیاکانی نەوت

٩- بڕی  ١٢٧،٤٥٥،١٣٥ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیای ووزەی تورکی 

١٠- بڕی ١٢٢،١٦٥،١٣٥ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیای کار و رۆس نەفت بۆ كرێی گواستنەوەی نەوت لە ناو ھەرێم.

١١- بڕی ٦٨٣،٤٧٧ ھەزار دۆلار دراوە بە خزمەتگوزاری یاسایی و پارێزەرایەتی لەگەل ئەوەی نەبیستراوە کە حکومەتی ھەرێم لەو ماوەیە ھیچ داوایەکی لەسەر بوبێت.

١٢- بڕی ٢٨ ھەزار دۆلار دراوە بە کڕێی سۆفتوێر.

١٣- تا ئێستا بڕی ٢٩٤ ملیۆن دۆلار و ٣١٠ ملیۆن یۆرۆی پارەی نەوتی ھەرێم لە لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە.

رێژەی ٥٧٪‏ کۆی داھاتی فرۆشتنی نەوت رۆیشتوە بۆ خەرجییەکان و ٤٣٪‏ گەراوەتەوە بۆ حکومەتی ھەرێم.

رێژەی داهاتی نەوت لە جییاتی زیادكردن، كەمیكردووە!

چارەکی دووەم: 

حکومەتی ھەرێم راپۆرتی فرۆشتن و داھاتی نەوتی بۆ چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە ئەم سەرنجانەمان لەسەر راپۆرتەکە ھەیە:-

١- راپۆرتەکە زۆر بەکورتی نوسراوە و خەرجی پرۆسە نەوتییەکان ھەمووی بەیەک بڕ دیاری کراوە و ھیچ وردەکاریەکی بۆ نەکراوە

٢- رێژەی داھاتی حکومەتی ھەرێم لەبڕی ئەوەی زیاد بکات کەمیکردوە و دابەزیوە بۆ ٤١٪‏ کۆی داھاتی فرۆشتنی نەوت لەو سێ مانگە ١،٥٧١،٩٨٥،٢٧٥ ملیار دۆلار بووە، قازانجی کۆمپانیاکان لەگەڵ خەرجیەکان بڕی ٢،٢١٧،٣٠٥،٠٠٠ ملیار دۆلار بووە.

٣- رۆژانە ھەرێمی کوردستان بڕی ٤١٣ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە بە تێکرای چارەکی دووەمی ئەمساڵ.

٤- لەژێر کاریگەری بڕیاری دادگای فیدراڵی و فشارەکانی حکومەتی ئیتحادی رێژەی ھەرزانی نرخی نەوتی زیاد کردوە، واتە نەوتی ھەرزانتر  فرۆشتوە لەچاو چارەکی یەکەم بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی ١٤ دۆلار کەمتری فرۆشتوە لە تێکڕای نرخی نەوتی برێنت کە پێشتر نزیکەی ١١ دۆلار کەمتر دەیفرۆشت.

٥- حکومەتی ھەرێم لەماوەی چارەکی دووەمی ئەمساڵ تەنھا ٢٣٧،٤٧٥ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە بەناوخۆ کە ئەم بڕەش زۆر کەمە بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ

٦- بەھیچ شێوەیەک ئاماژە نەدراوە بە نرخی کۆندێسیت 

٧- ئەم راپۆرتە تەواو پێچەوانەی شێوازی دابەشکاری داھاتی نەوت وەک لە گرێبەستەکانی حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا بیانیەکان ئیمزا کراوە.

 

داهاتی نەوتی پاڵاوگەكان دیارنییە!

چارەکی سێیەم : 

لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢ کۆی بەرھەمی نەوت ٣٨،٧٣٠،١٧٥ ملیۆن بەرمیل بووە بەم شێوەیە:-

١- بڕی ٣٥،٩٧٧،٥٧١ ملیۆن بەرمیل ھەناردەکراوە ، بەڵام بەھۆی ئەوەی بڵاونەکردنەوەی وردەکاری چارەکی سێیەم دیار نیە چەند کراوە بە نیزاح ھاوشێوەی چارەکەکانی تری ئەو ساڵە

٢- بڕی ٢،٣١٩،٠٨٨ ملیۆن بەرمیل دابینکراوە بۆ پاڵاوگەی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان، داھاتی ئەم بڕە نەوتە نە بەنەوتی خاو و نە بەرھەمەکانی لە راپۆرتەکەدا دیار نیە و وونە

٣- بڕی ٤٣٣،٥١٩ ھەزار بەرمیل فرۆشراوە بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ بە نرخێکی زۆر ھەرزان 

٤- رێژەی داھاتی ماوە بۆ حکومەتی ھەرێم  ٥١٪‏ لە کۆی داھاتی نەوت بۆ ھەرێم ماوەتەوە کە بڕەکەی ١،٦٠٣،٠٨٨،٢٩٦ ملیار دۆلار بووە، رێژەی خەرجی و کۆمپانیاکان   ٤٩٪‏ بووە کە بڕەکەی ١،٥١٣،٨٠١،٨٧٥ ملیار دۆلار بووە، 

٥- داھاتی ئەو برە نەوتەی کە دابینکراوە بۆ پاڵاوگەی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان وونە ئاماژەی پێ نەکراوە، نە بە نرخی فرۆشتنی نەوتی خاوی ناوخۆی و نەبە بەرھەمەکانی دوای پاڵاوتنی

٦- کرێی بۆری لە دیوی تورکیا  ١٢٦،٣٣٥،٦٠٦ ملیۆن  دۆلار بووە، لە دیوی ھەرێم  ١٠٦،١٩٢،٣٨٥ ملیۆن دۆلار بووە.

٧- کرێی پارێزەرایەتی  ٥،٢٤٦،٦٦٤ ملیۆن  دۆلار بووە لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێم لەو ماوەیە ھیچ داوایەکی لەسەر نەبووە، بڕی ١٣،١٠٦،٨٥١ ملیۆن دۆلار  دراوە بە کرێی پاڵاوتنی نەوتی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان .

نەوت تەنها دراوە بە پاڵاوگەکانی كار و لاناز!

چارەکی چوارەم: 

بەپێی راپۆرتەکە، یەکەم جارە حکومەتی ھەرێم کۆی بەرھەمی نەوتی ھەرێمی راگەیاندوە کە ئەمە خاڵێکی ئیجابیە، کۆی بەرھەمھێنانی کێڵگەکانی ھەرێم  ٤٠،١٧٥،١٨٦ ملیۆن بەرمیل بووە کە تێکڕای رۆژانە دەکاتە ٤٤٦،٣٩٠ ھەزار بەرمیل بووە، لەو رێژەیە

١- بڕی ٣٥،٨٧٦،٠٦٩ ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە بە بۆری نەوت کە تێکرای رۆژانە دەکاتە٣٩٨،٦٢٢ ھەزار بەرمیل بووە بەڵام بەپێی راپۆرتەکە تەنھا ٣٤،٥٥٤،١٨٦ ملیۆن بەرمیل فرۆشراوە

٢-  بڕی ٣،٩١٤،٥٣٦ ملیۆن بەرمیل دراوە بە پاڵاوگە ناوخۆیەکان کە رۆژانە دەکاتە  ٤٣،٤٩٤ ھەزار بەرمیل نەوت کە تەنھا دراوە بە پاڵاوگەی لاناز و کار،

٣-  بڕی ٣٨٤،٥٥٤ ھەزار بەرمیل دراوە بە پاڵاوگەکانی تر کە رۆژانە دەکاتە ٤،٢٧٢ ھەزار بەرمیل نەوت

٤- بڕی ١،٣٢١،٩١٠ ملیۆن بەرمیل کراوە بە قور و لیتە و دەرکراوە لە کۆی نەوتی ھەناردەکراوی ھەرێم بۆ تورکیا

٥- بڕی  ٣،٩١٤،٥٣٦ ملیۆن بەرمیل کە وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتووە دراوە بە پاڵاوگەکانی سامانەسروشتیەکان ھیچ بڕە داھاتێکی ئاماژەی پێنەکراوە لە راپۆرتەکەدا ونە.

٦- بڕی ٨،٣٣٤،٠٦٥ ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوتی ھەرێم بڕدراوە و بەبیانووی کرێی پارێزەرایەتی پارێزەر لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێم لە چارەکی چوارەم ھیچ داوایەکی لەسەر نەبووە

٧- بڕی ١٣،٣٠٦،٨٢٧ ملیۆن دۆلار  بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ کرێی پاڵاوتن

٨-بڕی ١٣،٨٣٩،٥٠١ ملیۆن دۆلار بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ کڕینی سوتەمەنی بۆ وەزارەتی کارەبا

٩- بڕی ١٠٤،٢٣٧،٧٩٥ ملیۆن دۆلار بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ پشتیوانی کارەبای ھەرێم 

١٠- بڕی ١٤٩،٥٣٦،٠٩٧ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە بۆ کرێی بۆری نەوتی ھەرێم لە دیوی تورکیا 

١١- بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە بۆ کرێی بۆری لە دیوی ھەرێم.

نەوتی هەرێم هەرزانتر لە نرخی برێنت دەفرۆشرێت

 
تێکڕای فرۆشتنی نەوتی ھەناردەکراو لەو چارەکە ٦٩،٤٧٢ دۆلار بووە بۆ یەک بەرمیل، لە کاتێکدا تێکڕای فرۆشتنی نەوتی برێنت لەو چارەکە  ٨٨،٩٤ دۆلار بووە، واتە حکومەتی ھەرێم  ١٩،٤٧ دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت نەوتی فرۆشتوە، نەوتی عێراق کە بەھەمان بۆری و بە ھەمان API بەڵام عێراق تێکڕای فرۆشتنی لەو چارەکە ٨١،٦٦ دۆلار بووە، واتە ھەرێم ١٢،١٩ دۆلار کەمتر لە عێراق نەوتی خۆی فرشتووە 

سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی ناوخۆ، یەکەم جارە حکومەتی ھەرێم لەناوخۆ نەوت ھەرزانتر بفرۆشێیت بەراورد بە فرۆشتنی ھەناردەکراو، نرخی یەکەم بەرمیل نەوت ٦١،٢٩١ دۆلار بووە

سەبارەت بەداھاتی نەوت ٢،٤٥٢،٧٢٣،٥٥٣ ملیار دۆلار بووە بەھەردوو ھەناردەکراو و ناوخۆ، لەم برە رێژەی ٤٨٪‏ بۆ ھەرێم بووە رێژەی ٥٢٪‏ بۆ کۆمپانیاکان و خەرجی نەوت بووە، لەم چارەکە رێژەی داھاتی نەوتی حکومەتی ھەرێم زیادی کردوە.

نزیكەی 6 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی ساڵێكە!

 

بەپێی راپۆرتەکان کۆی گشتی بەم شێوەیە بووە:- 

١- کۆی گشتی نەوتی خاوی بەرھەمھێنراو ١٥٤،٩٩٢،٥٠٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە

٢- کۆی گشتی داھاتی نەوتی ھەرێم ٥،٧٠٩،٧٠٤،٠٨٧ ملیار  دۆلار بووە 

٣- کۆی گشتی نیزاح کە نەوتی ھەرێم کراوە بە قور و لیتە لە بەندەری جەیھان  ٤،٥٩٦،١٤٠ ملیۆن بەرمیل 

بڕی قازانجی حکومەت لە فرۆشتنی بەرھەمە نەوتیەکان لە گاز و بەنزین و نەوتی سپی  چەند بووە؟ ئاماژەی پێ نەکراوە.


راپۆرتی: بەهجەت ئەحمەد، پسپۆری بواری گرێبەستە نەوتیەكان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket