لایه‌نه‌كان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنیان ده‌وێت و پارتی رێگره
کوردستان 10:45 AM - 2023-02-17
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
داوای ده‌سپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش ده‌ڵێت:"پێویسته په‌رله‌مان بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن كۆببێته‌وه، چونكه ئامانجی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ كۆتایی هێنان به پرسی هه‌ڵبژاردن بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا فراكسیۆنی پارتی رێگره‌و هه‌مه‌ش وایكردوه كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان راگیرێت".
لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوڕان كه پێویسته له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه.
پارتی رێگره له‌دانیشته‌كانی په‌رله‌مان
رزگار محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ده‌ستكاریكردنی كورسی پێكهاته‌كان ده‌نگیان به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان داوه، به‌ڵام فراكسیۆنی پارتی رێگره له ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته".
"پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردندا نییه و ده‌یه‌وێت به هه‌مان یاسا له‌رێگای كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، كه ئه‌وه‌ش دژی بۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه". رزگار محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێت: "كورسی پێكهاته‌كان بابه‌تێكی دیكه‌ی پارتییه بۆ رێگری كردن له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، چونكه كورسی پێكهاته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارده‌هێنێت، هه‌رئه‌مه‌شه وایكردوه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان نه‌یانتوانیوه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانیانبن".
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رێگره نه‌ك سه‌رۆك
ده‌سته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌خۆی له د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان ده‌بینێته‌وه‌و ده‌توانن بڕیار له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشته‌كان بده‌ن، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌پشكی پارتییه‌و سكرتێری په‌رله‌مان كه‌له‌پشكی توركمانه‌كانه له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نین، چونكه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌توانێت ته‌نها كاتی كۆبوونه‌وه‌كان دیاریی بكات نه‌ك ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان.
باڵانبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "ته‌نها رێگری له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بوونی به‌رنامه‌ی كاره، كه ئه‌وه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لێی به‌رپرسیاره نه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
ده‌شڵت: "یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌نگیان به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بتوانرێت یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌و كێشه‌ی كۆمسیۆن و تۆماری ده‌نگده‌ران و كورسی پێكهاته‌كانیش چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌و بابه‌تانه جێی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بوو و پێویستیان به گۆڕانكاری هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه پارتی رێگره له‌و بابه‌ته‌نه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان راگیراون".
"پارتی ده‌یه‌وێت كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بابه‌ته ئاساییه‌كان به‌رده‌وامبێت و ئه‌مه‌ش خواستی فراكسیۆنه‌كانی دیكه نیه، هه‌ر بۆیه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان راگیراون" باڵانبۆ محه‌مه‌د وایوت.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵاتی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان لای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه، چونكه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رازامه‌ندی نیشانبده‌ن، ئه‌وسا ده‌توانرێت كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، بۆیه ته‌نها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناتوانێت بڕیار له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كان بدات".
" ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كرێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لێی به‌رپرسیاره، چونكه له‌خوله‌كانی پێشتریش روویداوه كه دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كاندا نه‌بوون و دانیشتنه‌كان نه‌كراوه، یاخود جار هه‌بووه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌یی نه‌بووه‌و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش كراوه" دلێر ماوه‌تی وایوت.
رۆژی 18-1-2023، هه‌ر چوار لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه‌و پاشان هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام پارتی رێگره.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

