وەهاب هەڵەبجەیی: یاسا مەرجەعە بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی دژەتیرۆر
جیهان 03:00 PM - 2023-02-14
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان
بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لێپرسراوی کوردستانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور
بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لێپرسراوی کوردستانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور کۆبوونەوەو لەسەر پرسە مرۆییەکان گفتوگۆ دەکەن.
وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTG –پێشوازیکرد لە ئانا هاڵفۆرد لێپرسراوی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستاندا و بەسمە نەزیف لێپرسراوی تیمی کۆمیتە بۆ سەردانکردنی گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا، ئانا هاڵفۆرد سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کرد بۆ پێشوازی کردنیان و ئامادەییان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە مرۆییەکان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کارپێکراوەکان و پابەند بە بنەماکانی مافی مرۆڤ بەتایبەتی بە مەبەستی بەدواداچوونی چەند کەیسێکی تایبەت.
لەبەرامبەردا وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTG -ئامادەیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری بۆ وەفدی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەربڕی، و رایگەیاند هاوکارو هەماهەنگی تەواودەبن لە پێناو پاراستنی بەهاو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەڵسوکەوت لەگەڵ تۆمەتباران و دەستگیرکراواندا دەکرێت و دادگاو یاساش مەرجەعن بۆ راپەڕاندنی ئەرکە یاساییەکان لە دژەتیرۆر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

