riklam

یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌خاته‌گه‌ڕ

کوردستان 06:02 PM - 2023-02-13
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە

سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خزمه‌تی زیاتری وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و سه‌رۆكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:" هه‌ر كارێك له‌تواناماندا هه‌بێت بۆ وارسی شه‌هیدان درێغی ناكه‌ین و پشتیوانی داواكارییه‌كانیان ده‌بین".

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تاقانه‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند: "ئێوه‌ رۆڵه‌ی ئێمه‌ن و له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیاندا له‌گه‌ڵتان ده‌بین و پشتیوانتانین، كار له‌سه‌ر هه‌موو داواكارییه‌ ره‌واكانتان ده‌كه‌ین و نوێنه‌رانمان له‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌دیهێنه‌ری مافه‌كانتان ده‌بن، ئه‌و خوشك و برایانه‌شمان كه‌ ته‌ندروستییان ناجێگیره‌و پێویستیان به‌ هاوكاری هه‌یه‌، بێگومان به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی خێرامان ده‌بێت و له‌خزمه‌تتاندا ده‌بین".

سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێن به‌تاقانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌دات

 

نوخشه‌ ناسح قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:" تاقانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان گه‌یانده‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنی پێدان وه‌ك ھه‌میشه‌ ھاوكارو پشتیوانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان بێت و له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ له‌هه‌رێم و له‌به‌غدا خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكات".

" سه‌رۆك بافڵ وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنی دا ئه‌وه‌ی له‌توانایدا هه‌بێت بۆ تاقانه‌كان و كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بیكات و درێغی له‌خزمه‌وتی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان نه‌كات" نوخشه‌ ناسح وایوت.

هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان داوای خزمه‌ت له‌عیراق ده‌كه‌ن

تاقانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌رێگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ داوای خزمه‌تی زیاتر له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ژیانێكی باشتر بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌.

ئاراس عابید جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دروستبكات، تا حكومه‌تی عیراق ئاوڕی جدی له‌كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ بداته‌وه‌و پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ش كۆتایی پێبهێنرێت".

" داوامان له‌سه‌رۆكی یه‌كێتی كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی خاڵه‌سنوورییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌روه‌ها هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ وارسی شه‌هیدانی عیراق و كردنه‌وه‌ی دوو بانك له‌هه‌ڵه‌بجه‌، یه‌كه‌میان بانكی رافیده‌ین هه‌تا خه‌ڵك بتوانێت سولفه‌ی لێوه‌ربگرێت و بانكێكی تایبه‌تیش به‌پێدانی سولفه‌ و قه‌رز به‌ جوتیاران"، ئاراس عابید واده‌ڵێت.

ده‌شڵێت:"سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنی پێداین كه‌ تیمێك دروستبكات و سه‌ردانی ماڵی تاقانه‌كان بكات و له‌كێشه‌و گیروگرفته‌كانیان بكۆڵێته‌وه‌و چاره‌سه‌ریان بكات، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بافڵ-مان بانگهێشتی ناو هه‌ڵه‌بجه‌ كردوه‌ تا له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكات، كه‌ بێگومان چاوه‌ڕوانی زیاتری بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان لێده‌كه‌ین".

 له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند داواكارییه‌كی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی خسته‌ڕوو، یه‌كێك له‌داواكاریه‌كانی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و وه‌ك سه‌رۆك بافڵ به‌ تاقانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌شی راگه‌یاندوه‌:" چی له‌توانامدا هه‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌یكه‌م و درێغی له‌خزمه‌تكردنتان ناكه‌م".


PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket