riklam

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چەند چالاکییەکی زانستی ئەنجام دەدات

کوردستان 08:06 PM - 2023-02-12
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پەڕەی تایبەتی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کرد و لەو دیدارەدا باس لە چەند چالاکییەکی زانستی و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دامەزراوەکە و زانکۆی سلێمانی کرا.

 

رۆژی یەکشەممە ١٢ی ٢ی ٢٠٢٣، باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە یاوەری وەفدێکی دامەزراوە سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی کرد و لەلایەن پڕۆفیسۆر د. کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا، د. محەمەد سابیر، باسی لە گرنگی و رۆڵی زانکۆی سلێمانی کرد، وتی: "بەرنامە و پلانی دامەزراوەیە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تر؛ کار بۆ بەهێزکردنی بواری زانستی بکەین و لەڕێگەی بۆردی زانستیی دامەزراوەوە لە ئاییندەیەکی نزیکدا چەند چالاکییەکی زانستی لەگەڵ زانکۆکان رێکبخرێت بە ئاراستەی برەودان بە ئاستی زانستی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە".

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: "دەیانەوێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان دامەزراوەوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی سلێمانی ئیمزا بکرێت".

سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش وێرای خۆشحاڵی رایگەیاند: "چاویان لەوەیە کە چالاکیی هاوبەشیی زانستی لەگەڵ دامەزراوە ئەنجام بدەن بەئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی فکرو دیدی سەرۆک مام جەلال لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی زانستی لە رەهەندە جیاوازەکانی خەباتی سەرۆک مام جەلال".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket