سەرۆكی یەكێتی دەرگایەكی نوێ بەڕووی هونەرمەنداندا دەكاتەوە
ڕیپۆرتاژ 01:12 PM - 2023-02-12
PUKMEDIA
PUKMEDIA
بەبڕیاری سەرۆكی یەكێتی ئەنجومەنێكی هونەری بۆ خزمەتی هونەمەندان و سینەماكاران و موزیسیان و شێوەكارانی هەرێمی كوردستان لەسلێمانی دادەمەزرێت و ئەنجومەنەكە گرفت و كێشەو كەموكوڕی هونەرمەدان چارەسەر دەكات و دەبێتە پردێكی پەیوەندی لەنێوان سەرۆكی یەكێتی و هونەرمەندان.
دوێنێ شەممە 11-2-2023، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ، شێوەكاری، فیلمسازی و مۆسیقا كردو لە دیدارێكدا رۆڵی هونەر و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆمەڵگە، دۆخی ئێستای هونەر لەهەرێمی كوردستان و پاڵپشتی و پشتیوانیی هونەرمەندان گفتوگۆی لەبارەوە كراو پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتكردنەوەو بڕیاریدا ئەنجومەنێكی هونەری لەسلێمانی دابمەزرێنێت تا لەنزیكەوە ئاگاداری كارو چالاكی و كەموكوڕییەكانی هونەرمەندان بێت.
ئەنجومەنێكی هونەری دادەمەزرێت
نیاز نوری نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای بەرچاوڕوونی لەسەر دۆخی هونەرمەندان و دۆخی هونەری لێكردین و داوایكرد كێشەو گیروگرفتەكانی هونەرمەندانی پێڕابگەیەنین".
"لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ بڕیاردرا ئەنجومەنێكی هونەری پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی ببێتە هاوكار و راوێژكاری سەرۆكی یەكێتی و كارو چالاكییەكانی هونەرمەندانی پێبگەیەنێت بۆ ئەوەی سەرۆكی یەكێتی هاوكاربێت بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆژەی هونەرمەندان، هاوكات ئەنجومەنەكەش هاوكار دەبێت بۆ ئەوەی سیاسەتی یەكێتی لە بواری كلتوری و رۆشنبیری روونتر بێت" نیاز نوری وایوت.
دەشڵێت: "لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لەوەكراوەتەوە پێویستە گرنگی زیاتر بە هونەرو میوزیك و شانۆ لە سلێمانی بدرێت، چونكە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە و چیتر پێویست نییە فێستیڤاڵە هونەرییەكان ببرێنە دەرەوەی شارەكە".
سلێمانی رەنگدانەوەی پایتەختی رۆشنبیری دەبێت
سەرۆكی یەكێتی هانی هونەرمەدان دەدات كە بەئاڕاستەی ناوەكەی خزمەتی هونەر و رۆشنبیری سلێمانی بكەن و ئەویش پشتیوانیان دەبێت.
هەر لەوبارەیەوە هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: "لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، پێویستە هونەر لەسەر دەستی هونەرمەندان بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و شاری سلێمانیش كە پایتەختی رۆشنبیرییە رەنگدانەوەی ناوەكەی بێت، جەختی لەوەشكردەوە كە هونەرمەند دەتوانێت رۆڵی لە ئاڕاستەكردنی كۆمەڵگەدا هەبێت".
"وەك هونەرمەندان ئاماژەمان بە گرفت و بەربەستەكانی نێو كایەی هونەری كرد و میكانیزمی چارەسەركدنی كێشەكانمان خستەڕوو، هاوكات هونەرمەندان ستایشی هەوڵ و پشتیوانییەكانی سەرۆك مام جەلال و هێرۆخانیان كرد"، ئەنوەر قەرەداغی وادەڵێت.
دەشڵێت: "بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیدی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ هونەرمەندانی میللەتانی دیكە و ئاڵوگۆڕكردنی پەیوەندی هونەری لەڕێی چالاكی هونەری و سەردانی بەرامبەر بۆ ئەم مەبەستە و بەپێچەوانەوە بە گرنگزانی هاوكاری خۆی لەو بوارەوەنیشانداین".
رۆڵی ژنان لەبواری هونەردا گرنگی پێدەدرێت
ژن پێگەیەكی گرنگی هەیە لەبواری هونەردا، بۆیە لەكۆبوونەوەی هونەرمەدان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی تەئكید لە رۆڵی ژنان كرایەوە كە پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێت و زیاتر رۆڵی خۆیان ببینن .
هونەرمەند بەیان بۆمبا بۆ سایتی PUKMEDIA وتی: "لەكۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی 25 هونەرمەندو سینەماكار و شانۆكارو شێوەكاربوون كە لەو ژمارەیە 5 هونەرمەندی ژن بووین، ئێمە تیشكمان خستە سەر رۆڵی ژن لەپێگەی هونەرییدا داوامان لەسەرۆکی یەكێتی كرد ئاوڕی جدیتر لەكار و بەهرەی ژنانی بەهرەمەند و هونەرمەند بداتەوە".
"كۆبوونەوەكە لە سەر داوای سەرۆكی یەكێتی بوو بۆ گوێ گرتن لەداواكاریەكانمان و جێبەجێكردنی داواكاریەكانمان، تا سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری گرنگی زیاتر بە بواری هونەر و میوزیك و شانۆ بدرێت" بەیان بۆمبا وای وت.
دەشڵێت:" بەشداری كردنی هونەرمەندان لەڤێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكەمان بوو لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی و ئەویش بەگرنگی زانی كە هونەرمەندان لەهەموو بوارەكاندا گرنگی بەتواناكانیان بدەن و ئەوانیش پشتوانی خۆیان بۆ دەربڕین و بەڵێنیدا كەموكوڕییەكانمان چارەسەر بكات".
هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە رۆڵی هونەرمەندان كرد لەرابردوودا كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان هەبووەو راشیگەیاند:"نابێت هونەر بە سیاسی بكرێت و رێگەمەدەن هیچ كەس و لایەنێك دەستوەردان لە كارەكانتان بكات"، هونەرمەندانی كوردستانیش هەڵوێست و گرنگیدانی هونەرمەدانی بەخەمخۆری بۆ بواری هونەر و میوزیك و سینەماو شانۆ وەسفكردو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی كە سلێمانی هەنگاوێكی نوێ بۆ هونەر دەگرێتەبەرو كاریگەری كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی لەداهاتوودا دەردەكەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
06:15 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23 -
لە ستایشی کولتووری مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەورامان، شارەزوور و هەڵەبجەدا
بیروڕا 03:18 PM - 2026-06-23 -
پێشنیار دەکرێت نەخۆشخانەی روقیە لە هەڵەبجە دروست بکرێت
کوردستان 12:24 PM - 2026-06-23 -
سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکەین
کوردستان 12:04 PM - 2026-06-23



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

