نوێترین ئامارەكانی كەمپینی هاوخەمتانین لە سلێمانی
کوردستان 01:31 PM - 2023-02-10
PUKMEDIA
رووداوی بوومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوا و کەمپینی هاوخەمتانین
هاوكارییەكانی كەمپینی هاوخەمتانین كە لەلایەن دەزگا میدیایی كوردسات و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكەوە لە سلێمانی راگەیەندراوە بەردەوامە و بڕیاریشە تا رۆژی 11-2-2023 بەردەوام بیت، هاوکات هاووڵاتیان دەتوانن لەرێی ژمارە تەلەفۆنی 07501194074 هاوكارییەكانیان بە FastPay، بگەیەننە كەمپینەكە.
بەپێی نوێترین ئامار، کە لەسایتی شەفافیەت بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ كە چوارەم رۆژی كەمپینی (هاوخەمیتان)ە لە سلێمانی، تا ئێستا 289 ملیۆن دیناری عیراقی و 124 هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان كۆكراونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەكە 426 ئامێری گەرمكەرەوە، 180 پارچە كەلوپەلی خاوەن پێداویستی، 215 خێمە، 13800 پارچە پێداویستی پزیشكی، 37 پارچە یاری منداڵان، 27334 كگم خۆراك، 11768 بەتانی و راخەر، 9435 پارچە جلوبەرگ، 454 پارچە پێداویستی منداڵان، 2572 قوتو و پارچە شیر بۆ زیانلێكەوتنوان كۆكراونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ،كە سێهەم رۆژی كەمپینی هاوخەمیتان بوو لە سلێمانی، تا ئێستا 180 ملیۆن دیناری عیراقی و 110 هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان كۆكراونەتەوە.
هاوکات دووەم رۆژی كەمپینەکە لە سلێمانی، ئامارەکان بەمشێوەیە بوون، 51 ملیۆن دیناری عیراقی و 3850 دۆلاری ئەمریكی و 200 پاوەن بۆ زیانلێكەوتووانی رووداوەکە کۆکرانەوە.
هەر بەپێی ئامارەكە 48 ئامێری گەرمكەرەوە، 32 پارچە كەلوپەلی خاوەن پێداویستی، 4 خێمە، 8300 پارچە پێداویستی پزیشكی، 37 پارچە یاری منداڵان، 3908 كگم خۆراك، 4429 بەتانی و راخەر، 5996 پارچە جلوبەرگ، 454 پارچە پێداویستی منداڵان، 609 قوتو و پارچە شیر بۆ زیانلێكەوتنوان كۆكراونەتەوە.
ژمارەی قوربانیانی روداوی بومەلەرزەكە سات لەدوای سات لە زیادبووندایە و تا ئەم ساتە ژمارەی گیانلەدەستدان لە توركیا و باكوری كوردستان گەیشتووەتە 9 هەزار و 57 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 52 هەزار و 979 كەس.
هاوكات گیانلەدەستدان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا گەیشتووەتە 2 هەزار و 751 كەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 4 هەزار و 654 كەس.
بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە 6-2-2023، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر، باكوری كوردستان و توركیا و رۆژئاوای كوردستان و سوریای هەژاند، بەپێی دواین ئاماریش جگە لە زیانێكی ماددی زۆر كە بەر ئەو ناوچانە كەوتوون، 65 هەزار و 112 كەس بوونەتە قوربانی.
#لەگەڵئێوەین
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

