هێزی لابه‌لا دژی خواستی هاوپه‌یمانان و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه
کوردستان 10:54 AM - 2023-02-10
PUKMEDIA
هێزی لابه‌لا دژی خواستی هاوپه‌یمانان و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه
دروستكردنی هێزی لابه‌لا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا نیه‌و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێم، هاوپه‌یمانانیش داوای هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانیی ده‌كه‌ن و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پشتیوانی داواكه‌یان ده‌كات.
له‌هه‌فته‌ی رابردوودا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كونسوڵانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌و رایگه‌یاند:"ئه‌مریكا رۆڵی به‌رچاوی له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیكردن له‌سلكی پێشمه‌رگه هه‌بووه‌و نابێت هیچ بارودۆخێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی چاكسازییه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌بێت".
دروستكردنی هێزی نایاسایی قبوڵكراو نیهعوسمان سێده‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" دروستكردنی هێزی لابه‌لا بۆ شه‌خس و لایه‌نی دیاریكراو یاسایی نیه‌و ده‌چێته چوارچێوه‌ی دروستبوونی هێزی میلیشیاوه".
"پارتی به‌دروستكردنی ئه‌و هێزانه و گوێنه‌دانه داوای هاوپه‌یمانان كه خواستیان هێزێكی یه‌كگرتووی به‌هێزه له‌هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پشتیوانی ده‌كات، ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه" عوسمان سێده‌ری وای وت.
ده‌شڵێت:" به‌پێی یاسا هه‌ر هێزێك له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت پێویسته له‌ژێر هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌ململانێ سیاسیییه‌كانه‌وه هه‌یه و هێزی لابه‌لا له‌دژی لایه‌نێكی دیكه دروستده‌كرێت، كه بێگومان ئه‌م كاره له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نیه‌و له‌رووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه خراپ به‌سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌شكێته‌وه".
مه‌رامی سیاسی بۆ هێزی لابه‌لا ههیهلایهنێكی سیاسی مه‌رامی دروستكردنی هێزی نایاساییه له‌دژی لایه‌نێكی دیكه‌و پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانانیشه.
لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" هێزه‌كانی 70 له رابردوودا‌و له‌ئێستاشدا هه‌وڵی زۆری داوه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت مه‌رامی لابه‌لا و سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌و ناچێته ناو چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه".
ده‌شڵێت:"بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام رێنمایی به ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی 70 داوه كه‌په‌له‌بكرێت له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان و نابێت هیچ هێزێك هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی ره‌سمی".
" هه‌ر هێزێك له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌بێت، نایاساییه‌و پێشێلكارییه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان و ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی 70 دانی پێدانانێین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و بێگومان دژی هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانانیشه" لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف واده‌ڵێت.
پشتیوانی داوای هاوپه‌یمانان دهكرێتپارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانین و هێزی لابه‌لا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و پشتیوانی داواكه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن.
ئامانج جه‌مال به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" پشتیوانی داوای هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ر هێزێك هه‌بێت، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت".
"هه‌ر هێزێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بێت نایاساییه و ئێمه له‌گه‌ڵیدا نین، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ش وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن مێژوو پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه و داوامانكردوه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌مان بخرێته‌سه‌ر لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، چونكه پێشمه‌رگه‌كانمان رۆڵێكی گرنگیان بینیوه له‌خه‌باتی كوردایه‌تی و ته‌نانه‌ت له‌جه‌نگی دژی تیرۆریشدا به‌شداربووین و شه‌هیدمان داوه" ئامانج جه‌مال وایوت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش پشتیوانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانیی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، بێگومان ئه‌وه‌ش داوای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌و هه‌ر هێزێك له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بێت نایاسایی و وه‌ك هێزێكی میلیشیا لێی ده‌ڕوانرێت، كه ئه‌م حاڵه‌ته له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و زیادبوون چووه‌و هێزێكی سیاسی بۆ مه‌رامی خۆی له‌هه‌وڵی دروستكردنی ئه‌و هێزه ملیشیایانه ده‌دات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20 -
رفعه‌ت عه‌بدوڵڵا: یه‌كێتی قوڵایی مێژوویی له‌بادینان هه‌یه
04:33 PM - 2025-12-20 -
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
04:28 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:25 PM - 2025-12-20 سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

