گەلاوێژ خان: مام جەلال سەلماندی کەرکوک شارێکی کوردستانییە
کوردستان 09:00 PM - 2023-02-09
PUKMEDIA
گەلاوێژ خان
ڕۆژی مورافەعەكە
ئەمڕۆ ڕۆژێكی تری مێژووییە لە لاپەڕە دێرین و زێڕینەكانی ئەم گەلە چەوساوەیەی كە ساڵانێكی دوور و درێژە خەباتی چەكداریی و ڕێكخراوەیی و كەلتووریی و ڕۆشنبیریی بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خۆی دەكات، ڕۆژێكی تایبەت كە سەرۆك مام جەلال شۆڕەسواری سەلماندنی كوردستانیبوونی شاری كەركوك-ی قودسی كوردستان بوو.
9ی شوبات، ئەوڕۆژەیە كە وەك لاپەڕەیەكی پرشنگدار لە مێژووی گەلی كوردستان و نەتەوەی كورددا تۆماركرا، ئەوێ ڕۆژەی كە مامی كوردان لەناو كۆمەڵی یار و نەیاردا مورافەعەكەی بەرزكردەوە و لەسەر مێزی كۆبوونەوەیەكی فراوان و بە بەڵگەی مێژوویی سەلماندییەوە كە كەركوك نەك هەر قودسەكەی كوردستانە بەڵكو بەشێكی دانەبڕاوی خاكی باووباپیرانی كوردە و شاری برایەتی و پێكەوەژیانی دانیشتوانە ڕەسەنەكەیەتی.
ئەوەبوو لە 9ی شوباتی 2004دا، مام بە سەلماندنی كوردستانیبوونی كەركوك سنووری باشووری كوردستانی دیاریی كرد و زنجیرە چیا سەركەشەكانی حەمرینی كردە سنووری نێوان كوردستان و عێراق، بەمەیش هێندەی تر پایە مەحكەمەكانی هەرێمی كوردستانی زیاتر چەسپاند و قەوارە سیاسی و جوگرافییەكەی ئەم بەشەی كوردستانی خستە سەر شاڕێی فیدراڵی و جێكردنەوەی لە دەستووری عێراقدا.
مێژوو ئەو حەقیقەتە دەزانێت كە ئەوە یەكەمجار نەبوو مام جەلال جەخت لەوە بكاتەوە كە كەركوك شارێكی كوردستانییە چونكە پێشتریش لە كۆڕ و كۆبوونەوە و دیدارە تایبەت و گشتییەكاندا هەمیشە كەركوك یەكێك بووە لە دروشمە سەرەكییەكانی مامی گەورەمان و لەیەكێك لەو وێستگانەیشدا بەدەنگێكی دلێرەوە دەیگوت و دەیگووتەوە كە (یا كەركوك و خانەقین000یا تاماوین دەجەنگین).
هەر ئەم بڕوا جێگیر و نەگۆڕەیشە كە وایی كردووە مام جەلال بەلای كوردی كەركوك و هەموو پێكهاتە ڕەسەنەكانی دیكەی شارەكەوە، نەك هەر خۆشەویست بێت، بەڵكو پشتوپەنا و پارێزەری ڕاستەقینەیان بێت و ئێستایشی پێوەبێت كەركوكییەكان مام و حزبەكەی مام بە ڕابەری خۆیان دەزانن.
لەم ڕۆژە مێژوویەدا سڵاو بۆ گیانی بەرزی سەرۆك مام جەلال، سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی كەركوك و كوردستان، سڵاو بۆ خەڵكی ڕەسەنی ئەو شارەی كوردستان كە ئەگەر دوژمن و ناحەزانی كورد لەبەر سامان و دەوڵەمەندی و داهاتە زۆر و زەوەندەكەی چاوی برسییان تێبڕیبێت، ئەوا مام و حزب و قوتابخانەكەی مام و پێشمەرگە و شەهیدانی كەكوك و كوردستان لەبەر ئەوە شارەكەیان ویستووە و دەوێت كە بەشێكە لە جەستەی كوردستان و مەحاڵە بهێڵین هیچ داگیركەر و دوژمنێكی كورد و كوردستان و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی، تێدا بحەوێتەوە.
گەلاوێژ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

