لایه‌نێكی سیاسی پەنا بۆ هێزی جاسوسی و هێرشی سۆشیال‌میدیا دەبات
کوردستان 04:10 PM - 2023-02-09
PUKMEDIA
لایه‌نێكی سیاسی له‌هه‌رێم په‌نا بۆ هێرشی سۆشیال‌میدیا ده‌بات
لایه‌نێكی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌رامی خۆی په‌نا بۆ هێرشی ئه‌لكترۆنی ده‌بات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ڕێی هاككردن و داخستنی په‌یج و ئه‌كاونت هه‌وڵی كپكردنی ده‌نگی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌درێت، پسپۆڕانی بواری ئایتی و شاره‌زایانی سۆشیالمیدیاش ده‌ڵێن:"ئێستا بابه‌تی ململانێی ناو سۆشیال‌میدیا له كاری تاك و ستافی بچووكه‌وه گۆڕاوه بۆ پڕۆژه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و شاره‌زایی له‌هه‌ردوو بواری راگه‌یاندن و ئایتی".
ململانێ سیاسییه‌كان شه‌ڕی سۆشیال‌میدیا ههڵدهگیرسێنێتهونهر ره‌سوڵ ئه‌كادیمی و شاره‌زا له‌بواری سۆشیاڵ میدیا له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ زیاتر گه‌شه‌كردنی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری نوێ و به‌تایبه‌ت پلاتفۆڕمه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك فه‌یسبووك و تیكتۆك و ئه‌وانی دیكه، ململانێی پارته سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌ر جێیه‌كی تر له سۆشیاڵ میدیادا جۆش و خرۆشێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه، له‌ئێستاٍشدا جگه له‌به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌كۆیانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و په‌یامی سیاسی و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر، پارته سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی زیاتریان له‌به‌رده‌سته هه‌وڵی ئیفلیجكردنی به‌رامبه‌ره‌كانیان له سۆشیال میدیا ده‌ده‌ن له‌ڕێی هاككردن و داخستنی په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیان".
"به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام حزبی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌سه‌ڵات و قه‌باره‌ی خۆی پاره‌و پولێكی زۆر له ململانێی سیاسی و حزبی و هه‌ندێكجار شه‌خسیش له‌سۆشیال میدیادا سه‌رف ده‌كات، هه‌ر له سپۆنسه‌ر كردنی په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیان تا به‌كرێگرتنی كه‌سانی شاره‌زا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی په‌یجه‌كانیان و هه‌روه‌ها خستنه‌كاری پسپۆڕی تایبه‌تی ئایتی و ته‌كنۆلۆجیای زانیاری، جیاواز له‌ساڵانی پێشتر له ئێستاشدا كاركردن له‌و بواره‌دا بووه‌ته كارێكی رێكخراوی پلان بۆ داڕێژراو، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت ئێستا بابه‌تی ململانێی ناو سۆشیاڵ میدیا له هه‌رێمی كوردستان له كاری تاك یان ستافی بچووكه‌وه گۆڕاوه بۆ كار و پڕۆژه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتووی و شاره‌زایی له‌هه‌ردوو بواری راگه‌یاندن و ئایتی و تیایدا حسابێكی زۆر بۆ گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوچه‌یی خودی پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیال میدیا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه ئاسانتر و له‌ڕێی ره‌سمییه‌وه كار له‌سه‌ر داخستنی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه بكه‌ن كه به‌پێچه‌وانه‌ی ستراتیژ و به‌رنامه‌ی ئه‌وان كار ده‌كه‌ن". هونه‌ر ره‌سوڵ وایوت.
ده‌سه‌ڵات رووبه‌ڕووی میدیا دهبێتهوهئهگهر بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كرێت، مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر ده‌نگی ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان درووست ده‌بێت.
ده‌شڵێت:"به‌گشتی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ئێستا چاودێرییه‌كی ورد و به‌رده‌وامی سۆشیال میدیا ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌دڵی نه‌بێ روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه تا ئاستی داخستنی په‌یج و ئه‌كاونته‌كان یان بێده‌نگ كردنیان، هه‌میشه له‌گه‌ڵ زیاتر گه‌شه‌كردنی بواره‌كه رێگه و ئامڕازی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی، ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵیش نه‌كرێ ئه‌وه له‌ڕێی دانانی په‌یج و ئه‌كاونتی هاوشێوه‌وه ده‌كه‌وێته دژایه‌تی كردنی" .
وتیشی: "به بۆچوونی من رێگه‌ی راست بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌وه‌یه په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی سۆشیاڵ میدیا هه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌كاریان هه‌وڵی به‌ڕه‌سمی دانپێدانان (ڤێریفای) خۆیان له‌لایه‌ن پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیاڵ میدیاوه بده‌ن، تا دواتر نه‌توانرێت به ئاسانی هه‌وڵی داخستن یان ساخته‌كردنیان بدرێت، به‌ڵام هێشتا روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تی و كۆنترۆڵكردن كه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت ئاسان نییه".
لایه‌نێك هێزی هێرشبه‌ری ئه‌لكترۆنی جاسوسی دروستكردووهلایهنێكی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاساكانی كاری میدیایی، هێزی جاسوسی و هێرشی ئه‌لكترۆنی ئه‌منی دروستكردووه‌و په‌لاماری په‌یج و ئه‌كاونته‌كان ده‌دات.
هێمن عه‌لی لێپرسراوی به‌شی ئایتی و سۆشیال‌میدیا له‌یه‌كێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له سلێمانی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "لایه‌نێك له‌هه‌رێمی كوردستان هێزی جاسوسی و هێرشی ئه‌لكترۆنی ئه‌منی دروستكردووه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاساكانی كاری میدیایی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێزه هێرشبه‌ره به‌كارده‌هێنێت بۆ لاوازكردنی ده‌زگاكانی ركابه‌ری".
"مه‌به‌ست له‌م جۆره هێرشانه لاوازكردن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری لایه‌نی به‌رامبه‌ره له‌سۆشیالمیدیا و ده‌یانه‌وێت جگه له‌مه‌رام و ویستی خۆیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هیچ نه‌بن، كه بێگومان ئه‌و خه‌یاڵه‌یان بۆناچیته سه‌ر"، هێمن عه‌لی وایوت.
ده‌شڵێت: "له‌ئێستادا سۆشیال‌میدیا هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگه ئازاد و بوێره‌كان به‌خه‌ڵك، بۆیه پێویسته حكومه‌ت به‌تایبه‌ت فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت و روبه‌ڕووی ئه‌و جۆره هێرشه نائه‌خلاقییانه ببێته‌وه‌و رێگری لێبكات".
هێرشبه‌ره‌كان تیمی رێكخراونبۆ رێگریكرن له‌و هێرشه ئه‌لكترۆنیانه، پێویسته میدیاكان تیمی تایبه‌ت به‌سۆشیالمدیان هه‌بێت و رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه ببنه‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ریان.
پسپۆڕێكی بواری پڕۆگرام و ئایتی كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره له‌ڕووی میدیاییه‌و داماڵراوه له ئه‌خلاقی میدیایی، به‌ڵام بێ ئاگایی و نه‌بوونی تیمی رێكخراو له‌و ده‌زگایانه‌ی كه‌هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر بتوانن به‌ئاسانی ئامانجه‌كه‌یان به‌دی بهێنن و ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه".
ئه‌و پسپۆڕه ده‌شڵێت: "هێرشه ئه‌لكترۆنییه‌كان كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر په‌یج و ئه‌كاونته‌كان به‌جێده‌هێڵین و لایه‌نی تاوانلێكراو تا زووتر چاره‌سه‌ری بكات باشتره، چونكه هێرشبه‌ره‌كان تیمێكی رێكخراون و به‌دوای هه‌ڵه‌كانی به‌رامبه‌ردا ده‌گه‌ڕێن و له‌و رێگایه‌وه روبەڕووی سزا‌و ته‌نانه‌ت روبه‌ڕووی داخستنیشی ده‌كه‌نه‌وه".
سەرەڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه شه‌ڕی سۆشیال‌میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نێكی دیاریكراو هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی كپكردنی ده‌نگی ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌دات و له‌رێگه‌ی تیمه هێرشبه‌ره ئه‌لكترۆنییه‌كانییه‌وه هه‌وڵی هاك و سوتاندن و سزادانی ئه‌و په‌یج ئه‌كاونتانه ده‌دات كه بیركردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناگونجێت و هه‌ر جاره‌و به‌بیانوویه‌ك سزا به‌سه‌ر په‌یج و ئه‌كاونته‌كاندا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به‌ركارهێنه‌رانی سۆشیالمیدیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و داوای كۆتایی هێنان به‌و كاره نائه‌خلاقییه ده‌كرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

