ئاسۆ مامەند: مام بەدۆكیۆمێنت كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماند
ی ن ک 09:56 AM - 2023-02-09
پەڕەی ئاسۆ مامەند
موڕافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال
لە بیرەوەری 19 یەمین ساڵڕۆژی موڕافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم ئاسۆ مامەند پەیامێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "رۆژی موڕافەعە گەورەكە، بۆ كەركوكییەكان و میللەتەكەمان و خودی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی، دەستكەوتێكی گەورە و رۆژێكی مێژووییە، چونكە لەو رۆژەدا سەرۆك مام جەلال بە بەڵگە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی، بۆ یار و نەیاری سەلماند كە "كەركوك بەشێكی دانەبڕاوە لە جیۆگرافیای باشووری كوردستان" و هەرگیز سازش لە سەر ئەو مەسەلە رەوایە ناكات".
ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
كوردستانییانی ئازیز..!
كوردانی خۆڕاگر و تێكۆشەری كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان..!
رۆژی 9ی شوباتی ئەم ساڵ 19 ساڵ بە سەر موڕافەعە گەورەكەی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال تێپەڕدەبێت، كە لە كۆبوونەوەیەكی ئەوكاتەی ئەنجومەنی حوكم، وتەیەكی گرینگ و مێژوویی پێشكەش كرد و تیایدا "بە بەڵگە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی بەرگری لە ماف و خواستەكانی گەلی كوردستان كرد، و كوردستانیی بوونی كەركوك"ی سەلماند.
لەو كوبوونەوەیدا رەوانشاد سەرۆك مام جەلال راشیگەیاند: "پێویستە لە سەر ئەنجومەنی حوكم، دان بە فیدڕاڵییەتی كوردستاندا بنێ و كار بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بكات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی پێش پڕۆسەی تەعریب و شێواندنی یەكە ئیدارییەكانی".
رۆژی موڕافەعە گەورەكە، هەم بۆ كەركوكییەكان و میللەتەكەمان، هەمیش بۆ خودی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال و یەكێتی، دەستكەوتێكی گەورە و رۆژێكی مێژووییە، چونكە لەو رۆژەدا سەرۆك مام جەلال بە بەڵگە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی، بۆ یار و نەیاری سەلماند كە "كەركوك بەشێكی دانەبڕاوە لە جیۆگرافیای باشووری كوردستان" و هەرگیز سازش لە سەر ئەو مەسەلە رەوایە ناكات.
رۆژی 9ی شوبات یەكێكە لەو سەدان وێستگە پڕ لە شانازی و تێكۆشانەی كە رەوانشاد سەرۆك مام جەلال هەموو تەمەنی خۆی لە پێناودا بەخشی و بێ ترس و سڵەمینەوە بەرگری لە میللەت و نیشتمانەكەی كرد و بۆ ساتێكیش نەسرەوت هەتا سەركەوت.
لە ساڵڕۆژی موڕافەعە گەورەكەدا، سڵاو و وەفا دەنێرین بۆ گڵكۆی رابەر و سەركردە رەوانشاد سەرۆك مام جەلال و سەرجەم ئەو شەهیدانەی لە پێناو گەلەكەماندا گیانی خۆیان بەختكرد!
بەڵێنیش دووپات دەكەینەوە، كە درێژە پێدەری رێبازە روون و رەوانەكەی سەرۆك مام جەلال بین، و پارێزەری سەرسەختی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بین.
ئاسۆ مامەند
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

