وەفدی هاوبەشی یەكێتی و ئیدارەی خۆجێیی سەردانی غانا دەكەن
جیهان 10:29 PM - 2023-02-08.jpg)
وەفدی هاوبەشی یەكێتی و ئیدارەی خۆجێیی سەردانی غانا دەكەن
هەوڵە نیشتمانیی و دیپلۆماسییەكان و رۆڵ و پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە هاوكێشە سیاسیەكانی عيراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
بە ئامانجی دروستكردن و گەشەپێدانی پەیوەندییە كەلتوری و هەماهەنگی و هاوكاری و بەڕێوەبردنی دیالۆگ و ئاشنابوون بە مێژووی نەتەوەو ئایین و ئاینزاكان و دامەزراوە دەوڵەتی و دەزگاو رێكخراوەكان و برەودان بە كاری پێكەوەیی و هەماهەنكی و هاوكاری لە نێوان كوردستان و وڵاتی غانا، لەو چوارچێوەیەو لە سەر بانگهێشتی رێكخراوی دیالۆگ و كولتور، زوبێر عوسمان ئەندامی سەركردایەتی و سەركەوت حەمەغەفور ئاغجەلەری لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی لە گەڵ وەفدێكی هاوبەشی خۆجێیی حكومەتی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی، سەردانی غانای خۆرئاوای كیشوەری ئەفریقیایان كرد.
لە یەكەم رۆژدا دیوانی پارێزگای ئاكرای پایتەختییان بەسەركردەوە و لەلایەن خاتوو ئەلیزابێس ساكی پارێزگاری ئاكراو كەسایەتیی سیاسیی و پەرلەمانیی و بەڕێوەبردنی غاناو بەڕێوەبەری دامەزراوە جیاجیاكانەوە پێشوازی كران.
لە كۆبوونەوەیەكدا باسی لە مێژووی دامەزراندنی یەكێتیی و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ بە رابەرایەتی سەرۆك مام جەلال و وێستگەو قۆناغەجیاكانی خەباتی سیاسیی و عەسكەری و دەوڵەتداری و چەسپاندن و پەیڕەوكردنی بنەماكانی دیموكراسی و حكومڕانی لە كوردستان و عیراق كرا.
دواتر بەشداربووان لە كۆنفرانس و دیداری ئایینە جیاوازەكانی غانا كە تیایدا سەرۆكی كۆمسیۆنی مەسیحییەكانی غاناو وتەبێژی موفتی غاناو سەرۆكی ئایینە كۆنەكانی غانا و ئەندامانی وەفدی هاوبەشی كوردستان ئامادەی بوون، هەڤاڵ زوبێر عوسمان وتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێشكەشكرد، تێیدا ستایشی حكومەتی غانای كرد لە پاراستنی بنەماو بەهاكانی كەلتور و مەزهەب و ئاین و پێكەوەژیان و ئازادی و یەكترقبوڵكردنی ئاینزاكان لەو وڵاتەدا،هەر لە وتارەكەدا تیشكی خستە سەر پێشهات و پەرەسەندن و گۆڕانكارییە سیاسیی و ئابوری و دیپۆماسیەكانی هەرێم و عیراق و وڵاتانی ئەقلیمی، لەو نێوەندەشدا مێژوو پێگەی یەكێتیی بۆ باسكردن و رۆڵ و كاریگەری (سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە هاوكێشە سیاسیەكانی عێراق و پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانیی و پێكهێنانی حكومەتی عێراق بۆ روونكردنەوە، هەروەك هەوڵە دیپلۆماسیی و سیاسی و مێژووییەكان و فەلسەفە و دیدگای یەكێتیی، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و ناساندنی مێژووی كەلتوور و فەرهەنگی رەسەنی كوردو كوردستان و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، بە رابەرایەتی (سەرۆك مام جەلال) و مێژووی قۆناغەكانی بەردەوامی پیلانی دوژمنكارانەو سەركوتكردنی شۆڕشەكانی كورد و وێرانكردن و سوتاندنی گوند و ئاواییەكانی كوردستان و ئەنفال و جینۆسایدكردنی 182 هەزار كورد و سەرهەڵدانی راپەڕینی جەماوەری و رزگاركردنی باشوری كوردستان و دامەزراندنی پارلەمان و حكومەتی هەرێم كە ئەندازیارەكەی یەكیتی بوو و رۆڵی گرنگی بەشداری یەكێتیی لە روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری بەعس و پڕۆسەی ئازادكردنی عیراق و بونیادنانەوەی پایەكانی دەوڵەتی فیدڕاڵی عیراق و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی و هەڵبژاردنی یەكەمین كورد لە مێژووی عیراقدا بەسەرۆك كۆماری عیراق كە (سەرۆك مام جەلال) بوو، لە درێژەی وتارەكەیدا پێی راگەیاندن كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات باوەڕی پتەوی بە بنەماكانی پاراستنی مافی مرۆڤ و فرە ئاین و كەلتور و ئازادی پیكەوە ژیان و پاراستن و بەرجەستەكردن و دەستەبەركردنی پایەكانی دیموكراسی و ئازادی و پێكەوە ژیانی نەتەوەو مەزهەب و ئاین و ئاینزاكانی گەلان و بنچینەوبنەماكانی بیرو ڕای جیاواز و ئازادییەكان هەیە،وتیشی: یەكێتیی هەر لەسەر ئەو بیرو باوەڕە جێگیرەی كە رێبازی سەرۆك مام جەلالە، درێژە بە كاروانی خەباتی دیموكراسی و سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ئاینی و كەلتوری دەدات،شەڕی هێزی پێشمەرگە دژ بە تیرۆستانی داعش و پاراستنی خاكی كورستان و عێراق و كۆی مرۆڤایەتی، بەشێكی دیكەی وتارەكەی بوو.
هەروەك وەفدی هاوبەشەكە سەردانی (حەسەن تامپولی) بریكاری وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتە و پارێزگای تامالی و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ناوچەكەو پرۆفیسۆر دكتۆر نەبیل پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەرس و چاندنی جگەر لە سەر ئاستی كیشوەر ئەفریقیاو دامەزراوەو ناوەندەكانی خوێندن و گوندی بلاهگۆو شاری ئادا و ڕوباری بەناوبانگی ڤۆڵتا و دورگەكانی ترێژە ئایلاندو زەریای ئەتڵەسیی و ژمارەیەك كارگەی بەرهەمهێنانیان كرد.
هەروەها سەردانی شاری كەیپكۆست و دارستانی باراناویی سروشتیی نیشتمانیی و قەڵای كۆیلەكانیان كردو لەگەڵ چەندین كەسایەتی و مێژووناس و شوێنەوارناسی وڵاتەكەدا گفتوگۆیان كردو بیرو راو سەرنجەكانیان ئاڵوگۆڕكرد و چەند خوێندنگایەكی قۆناغە جیاجیاكانی خوێندنیان بەسەركردەوە، لە حەوت رۆژی دیدارو سەردانەكانیشیاندا، كتێبی جینۆساید و مێژووی كورد و كوردستان و خەڵات و دیارییە تایبەتییەكانی یەكێتیی و پارێزگای سلێمانی، پێشكەش بە كەسایەتیی و دامەزراوە گشتیی و تایبەت و ڕێكخراوە جیا جیاكانی وڵاتی غانا كران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم 8 تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات
08:14 PM - 2023-03-27 -
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یهكێتی: لایهنێك بۆ دوو كورسی سازشی لهسهر كهركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مهسیفی: دهستكهوتهكانتان تهنها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26