لە یادی 20 ساڵەی شەهیدبوونی شەوکەتی حاجی مشیر و هاوڕێکانیدا
ی ن ک 06:28 PM - 2023-02-07
PUKMEDIA
شەوکەتی حاجی مشیر و هاوڕێکانی
20 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەھیدبوونی سەرکردە شەوکەتی حاجی مشیر دڵسۆزی
رێبازی مام و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەردوو فەرماندە (حیکمەت حاجی عسمان و سەردار
غفور سلێمان) کە لەپێناو ئازادی و رێبازی چەپکە گوڵەکەی مام گیانیان بەخشی بەکوردستان،
ئەوان ئاشتیخواز و بۆ دوورخستنەوەی مەترسی شەمشەمە کوێرەکانی بەناو (انصاراسلام) لەگوندی
گامێش تەپە لەشارەزوور لەگەڵ چوار هاووڵاتی بێتاوانی بنەماڵەی شێخ صاڵح شەهید دەبن .
یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان بەبەردەوامی بۆ رزگاری خاک و ئارامی خەڵکی کوردستان قوربانی
داوە و بەردەوامە لە قوربانی دان بۆ ئازادی
و پێکەوە ژیان لە کوردستان، بەداخەوە تاقمە تیرۆرستیەکان و تاریک پەرستەکان و نامۆکان
بە کۆمەڵگەی کوردەواری، چاویان بەئازادی و پێکەوەژیان هەڵنایەت هەمیشە لەهەوڵی تێکدان
و لەناوبردنی بیروڕای فرەین .
شەهیدی سەرکردە شەوکەوتی حاجی مشیر پێشمەرگەی دوو شۆڕش بووە و هەموو ژیانی خەبات و
تێکۆشان بوە بۆ رزگاری کوردستان لەگەڵ هەڤاڵەکانی دەیانەوێت بەگفتوگۆو هەڵبژاردنی رێبازەکەی
مام کەهەمیشە ئاشتیخوازانە و دوور لەتوندوتیژی بووە بگەن بەڕێککەوتنێک کە هەموان کوردستان بەماڵی خۆیان
بزانن و بەڕێگای ئاشتیانە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن .
ئەگەرچی
یەكێتی هەمیشە دەستێکی بەهێزی بەرپەرچدانەوە
بووە و لەهەر هێرشێكی دوژمندا رۆڵەكانی یەكێتی لەپێشەوە بەرگرییەكی قارەمانانەیی
مان و نەمانیان كردووە و دەریایەك خوێنی بەخشیوە، بەڵام لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا تیرۆرستانی (انصار اسلام) دەرفەتی گفتوگۆ بەکاردەهێنن
بۆ جێبەجێکردنی مەبەستی گڵاویان و سێ سەرکردەو هەڤاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
و چەند ئەندامێکی ئەوخانەوادەیەی کەلەماڵیانداکۆبونەتەوە دەدەنە بەر دەستڕێژی گولەو
شەهیدو برینداریان دەکەن.
لەساڵیادی
ئەم شەهیدە سەربەرزانەدا سەری رێزو وەفا دادەنەوێنین بۆ گیانی پاکیان و بەڵێنی درێژەپێدەری
رێبازەکەیان دەبین، هەمیشەش نەفرەت لە تیرۆرستان و شەمشەمە کوێرەکانی تاریکی دەکەین .
سەربەرزی
بۆ شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاری کورد و کوردستان سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی گەلەکەمان.
مەڵبەندی
٩ی رێکخستنی شارەزوور
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

