به‌هێرشی ئه‌لكترۆنی په‌لاماری ئازادی رۆژنامه‌نوسی لە سلێمانی ده‌درێت
کوردستان 05:35 PM - 2023-02-07
PUKMEDIA
هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ رۆژنامەنوسانی سلێمانی
چه‌ند باندێكی ئه‌لیكترۆنی و به ویستی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، هه‌وڵی كپكردنی ده‌نگی ئازاد له‌سۆشیال میدیا له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم ئازادی راده‌ربڕین تێیدا زۆرتره. هاوكات سه‌نته‌ری میترۆ و رۆژنامه‌نوس و مامۆستایانی زانكۆ، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به مه‌ترسی بۆسه‌ر ده‌نگی ئازاد‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و داوای كۆتاییهێنان به‌و پێشێلكارییه ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی توندڕه‌و ئازادی پێشێل ده‌كات
د.هه‌ژار محه‌مه‌د مامۆستا له به‌شی ته‌كنیكی میدیا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هه‌ر هه‌نگاوێكی نایاسایی بۆ داخستنی هه‌ر په‌یجێكی ره‌سمی ناسراو له سۆشیال میدیا، كه بیخاته به‌ر لێپرسینه‌وه، كارێكی نا ئه‌خلاقی و جاسوسییه و ده‌چێته خانه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و پیشێلكردنی مافی تاك و مافی مرۆڤ".
وتیشی: "كاتێك ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی ده‌چێته خانه‌یه‌كی توندڕه‌وییه‌وه ئازادی پێشێل ده‌كات و باوه‌ڕی به ئازادی راده‌ربڕین نامێنێت، به‌وپێیه‌ش به رێگای جۆراوجۆر هه‌وڵی كپكردنی ده‌نگی ئازاد ده‌دات".
"هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه له‌ناكاو و نایاساییانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر په‌یجی میدیاكانی سلێمانی ئه‌وه‌یه كه ئازادی راده‌ربڕین له‌و ناوچه‌یه زۆره و بوێرانه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی به مافی ره‌وای مرۆڤه‌وه هه‌یه"، د.هه‌ژار محه‌مه‌د وای وت.
سه‌نته‌ری میترۆ: به فێڵێكی هونه‌ری و ته‌كنیكی له ئازادی ده‌درێت
چه‌ندین په‌یج به‌بێ بوونی هیچ پاساوێك داده‌خرێن و سزا ده‌درێن، سه‌نته‌ری میترۆش ئه‌مه به "فێڵێكی هونه‌ری و ته‌كنیكی ناوده‌بات و پێی وایه به‌مه‌به‌ست لێی كپكردنه‌وه‌ی چالاكی ئه‌و په‌یجانه‌یه".
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر وابڕیاره ئێمه وڵاتێكی دیموكراسی بین و بڕوامان به دیموكراسیه‌ت هه‌بێت، نابێت ئازادی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادی راده‌ربڕین قۆرغ بكرێت و ده‌ستوه‌ردانی تێدا بكرێت و كۆت و به‌ندو سانسۆری بخرێته سه‌ر".
ده‌شڵێت:
"سه‌نته‌ری میترۆ دژی هه‌موو جۆره هێرشێكی ئه‌لكترۆنییه كه ده‌كرێته سه‌ر
هه‌ر په‌یج و ئه‌كاونتێك، ئێمه چه‌ندین سكاڵامان بۆ هاتووه چه‌ندین په‌یج به‌بێ
بونی هیچ پاساوێك داده‌خرێن و سزادراون، بۆیه لامان وایه ئه‌م بابه‌ته كاری بۆده‌كرێت
و فێڵێكی هونه‌ری و ته‌كنیكی به‌كارده‌هێنرێت به‌مه‌به‌ستی لێدان له‌م په‌یجانه".
"سه‌نته‌ری
میترۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی
توانای رۆژنامه‌وانی په‌یج و ئه‌كاونته رۆژنامه‌وانییه‌كان و دووربوون له هاك و
هێرشی ئه‌لكترۆنی له رابردوو له‌ئێستاش كارده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین"،
ره‌حمان غه‌ریب وایوت.
میدیاكانی سلێمانی كراوه‌نه‌ته ئامانج
داواده‌كرێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی خۆیان له‌و پێشێلكارییه بگێڕن كه میدیاكانی سلێمانی كردوه‌ته ئامانج و كاری میدیایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا رێكبخه‌ن، هه‌روه‌ها رێگری بكه‌ن له‌و باندو ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌كییانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگی ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان كپ بكه‌نه‌وه.
تاریق فاتیح سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلییه له هه‌رێمی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌دیده‌كرێت ئازادی راده‌ربڕین و بێسه‌روبه‌ره‌یی كاری راگه‌یاندن تێكه‌ڵكراوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه لایه‌نێكی سیاسی به‌و بیانووه به‌خواستی وڵاتێكی ده‌ره‌كی سزا به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌په‌یج و سۆشیالمیدیای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا بسه‌پێنێت".
"ئه‌ركی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه كاری میدیایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا رێكبخاته‌وه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌وه به‌ویستی خۆی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه وه‌ك خۆیان بیرناكه‌نه‌وه بسه‌پێنێت"، تاریق فاتیح وایوت.
ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌لكترۆنییانه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر میدیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئازادی راده‌بڕین له‌و سنووره به‌هۆكاری ئه‌و هێرشانه ده‌زانرێت.
ده‌شڵێت:"ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان
له‌و باره‌یه‌وه گه‌یاندووه‌ته كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێیان
وتین ناتوانین ده‌ستێوه‌ردان له‌و بابه‌ته‌دا بكه‌ین، هه‌ربۆیه به‌ناچاری پارێزبه‌ندی
ده‌كه‌ین له‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت له‌سۆشیالمیدیاكانمان به تایبه‌ت له
په‌یجی فه‌یسبووك بڵاوی بكه‌ینه‌وه".
تاریق
فاتیح راشیگه‌یاند: "شانازییه بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه ئازادی راده‌ربڕین تێیدا
به به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتره، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ
ئه‌و هێرشه ئه‌لكترۆنییانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر په‌یجه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره".
هه‌ڵمه‌تی
هێرشه ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر سۆشیالمیدیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی زیادبووه‌و
ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی رۆژنامه‌نوسان و سه‌نته‌ری میترۆ‌و پسپۆڕانی میدیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و
به‌هێرشێكی ناڕه‌واو كپكردنی ده‌نگی ئازاد له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دامه‌زراوه‌ی میدیایی
كۆباس له‌باره‌ی داخستنی په‌یجی ره‌سمیان له فه‌یسبوك له بانگه‌وازێكدا رایگه‌یاند:
"په‌ڕه‌كه‌مان له فه‌یسبووك زه‌وتكراوه و رووبه‌ڕووی هێرش بووینه‌ته‌وه،
ئه‌م كاره جگه له‌وه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه و بێده‌نگكردنی ئازادیی راده‌ڕبڕین له
هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵێكی مه‌ترسیداریشه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه
میدیاییه‌كان و ھێرشه‌كه له ناوخۆی كوردستانه‌وه پلانی بۆ دانراوه و پێشمانوایه،
لایه‌نێكی دیاریكراو له‌پشتی ئه‌م كاره‌وه‌یه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20 -
رفعه‌ت عه‌بدوڵڵا: یه‌كێتی قوڵایی مێژوویی له‌بادینان هه‌یه
04:33 PM - 2025-12-20 -
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
04:28 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:25 PM - 2025-12-20 سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

