لە سلێمانییەوە کەمپینی هاوخەمتانین بۆ باکور و رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنرێت
کوردستان 11:46 AM - 2023-02-07
کوردسات
کەمپینی هاوکاری بۆ بوومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنرێت
کەمپینی کۆکردنەوەی شتومەک و پێداویستی لەسلێمانییەوە بۆ کوردانی باکور و رۆژئاوا دەستیپێکرد.
سەبارەت بە کەمپینەکە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەموو لایەنە بەشداربووەکانی کەمپینەکەی کردو راشیگەیاند: "پارێزگای سلێمانی سەرپەرشتی راستەوخۆی کەمپینەکە دەکات بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانی باکور و خۆرئاوای کوردستان و هەردوو دەوڵەتی تورکیا و سوریا".
"بۆئەوەی بتوانین بەشداربوونێکی کارا و خێرامان هەبێت لە بەدەمەوەچوونی هاونیشتیمانی و کەسوکارەکانی خۆمان تا بتوانین بە ئەرکێکی مرۆڤانە لە خەمیاندا بین و بتوانین بە زوترین کات ئەوەی پێویستیانە پێیان بگەیەنین"، پارێزگاری سلێمانی وایوت.
لەوبارەیەشەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند:" هەموو کات خەڵکی شارە حەیاتەکە هەرچییان پێکرابێت بۆ کوردانی
پارچەکانی دیکەی کوردستان درێخییان نەکردووە وهەڵوێستییان هەبووە".
وتیشی:"ئەمڕۆش لە پارێزگای سلێمانییەوە کەمپینی بەهاناوەچوونی کوردانی
باکور و رۆژئاوای کوردستان، بە کۆکردنەوەی پێداویستی و شتومەک راگەیەنراوەو ئێمەش
وەکو قائیمقامییەتی سلێمانی پشتگیری کەمپینەکە دەکەین".
کەمپینەکە لەلایەن دەزگای میدیایی کوردسات بەهەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی
نیشتمانی ئەمنەسوورەکە و منداڵپارێزی کوردستان و رێکخراوی هۆڕایزن بەڕێوەدەچێت.
هاوکات لە کەمپینەکەدا داوا لە خێرخوازان دەکریت کە زۆرترین پێداویستی وەک
( پارە-بەتانی-خێمە-راخەر-کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت-دارشەق-جلوبەرگ-پێداویستی
پزیشکە سەرەتایی) پێشکەشی کەمپینەکە بکەن.
لە هەمان کاتدا هۆزان عەفرینی سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی رۆژئاوا
بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"دەستخۆشی لە شاری سلێمانی و کەناڵی کوردسات دەکەین بۆ ئەم هەڵمەتەی لەپێناو
خزمەتی کوردانی باکور و رۆژئاوا دەستیان پێکردووە".
وتیشی: "کوردانی رۆژئاوا بەتایبەت
ئەو ناوچانەی کە بومەلەرزەکە زیانی پێگەیاندوون لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان و
چەندین کەس تا ئێستا لەژێر دار و بەردوی باڵەخانە روخاوەکاندا ماونەتەوە و هیچ وڵات
و لایەنێک ئاوڕی لێنەداونەوەتەوە، لێرەوە داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارانی
ئەم کەمپینە دەکەم کە هاوکارییەکانیان بگەیەننە کوردانی رۆژئاوا تا بتوانین پێکەوە
هاوکاریان بین و بەهانایانەوە بچین".
هەروەها زانکۆی
راپەڕین بە هاوبەشی دامەزراوەی میدیایی کوردسات ئەمڕۆ سێ شەممە 7-2-2023، کەمپینی
هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستانی
راگەیاند.
لەوبارەوە د. پێشەوا حەمید عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی
راپەڕین بۆ کاروباری خوێندکاران رایگەیاند: "زانکۆی راپەڕین بە ئەرکی
سەرشانی خۆی دەزانێت وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی و مرۆڤایەتی، کەمپینێک رابگەیەنێت تا بتوانین هاوکاری خۆمان بگەیەنینە خوشک و براکانمان لە باکور و
رۆژئاوای کوردستان لەو کارەساتەی بەسەریاندا هاتووە".
کەمپینەکە لە سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرین لەمڕۆوە 7-2-2023 و رۆژانی
دواتر بەردەوام دەبێت لە سەعات 10ـی بەیانی تا 4ـی ئێوارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرلەبەیانی دوێنێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4پلەی رێختەر، چەند شارێکی تورکیا و سوریای هەژاند و بەوهۆیەشەوە
ژمارەیەکی زۆر گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی تازەترین ئامار ژمارەی
قوربانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتووەتە3381 کەس و 20 ھەزار و 426 کەسیش
برینداربوون ، هاوکات بەهۆی بوومەلەرزەکەشەوە 5 هەزار و 775 باڵەخانە رووخاون.
هەروەها لە رۆژئاوای کوردستان و
سوریا، تا ئێستا 1500 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3 ھەزار و 600 کەسیش برینداربوون .
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

