زیاتر له 25 ملیار دۆلار له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه به قاچاخ ده‌برێته‌ده‌ره‌وه
کوردستان 05:05 PM - 2023-02-06
دۆلاری بە قاچاخ براو لە مەرزی ئیبراهیم خەلیلەوە
له‌یه‌ك رۆژدا 70 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل به قاچاخ ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له یه‌ك مانگیشدا ( 2ملیار و 100 ملیۆن دۆلار) و له ساڵێكیشدا بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 25 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، په‌رله‌مانتارێكی عیراقش ده‌ڵێت:" بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار ده‌مێكه هه‌یه و پێده‌چێت دۆلاری عیراق بێت و قاچاخی پێوه‌ده‌كرێت"، راپۆرتێكی رۆژنامه‌نوسی به‌ریتانیش ئاشكرایده‌كات:" ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی لایه‌نێكی دیاریكراو رۆژانه 70 ملیۆن دۆلار به قاچاخ ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
به‌پێی ئه‌و داتایه‌ی میدیل ئێست ئای به‌ریتانی ئاشكرایكردووه رۆژانه 70 ملیۆن دۆلار ته‌نیا له‌خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه، كه‌واته بۆ هه‌رمانگێك ( 2 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار ده‌كات و له یه‌كساڵیشدا (25 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار) به قاچاخ له‌و ده‌روازه‌یه‌وه ده‌برێته ده‌ره‌وه، له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌روازه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمی له سنووری هه‌ولێر و دهۆكدا هه‌ن.
ئیبراهیم خه‌لیل ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیایه، ده‌كه‌وێته قه‌زای زاخۆ له‌پارێزگای دهۆك و له‌سه‌ر پردی ڕووباری خاپوور دروستكراوه.
پێده‌چێت دۆلاری عیراقی ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" پرسی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له هه‌رێمی كوردستان و عیراقه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه بابه‌تێكی نوێ نیه‌و مێژوویه‌كی هه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی له‌ئێستادا زیاتر ده‌ركه‌وتووه".
" مه‌رج نیه ئه‌و دۆلاره‌ی ده‌برێته ده‌ره‌وه هی هه‌رێم بێت، پێده‌چێت هی عیراق بێت، بۆیه ئه‌وه ئه‌ركی لایه‌ن ئه‌منییه‌كانه كه رێگری له‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دۆلاره بكه‌ن" د.نه‌رمین مه‌عروف وایوت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌نوسییه به‌ریتانیه‌كه "پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی دۆلار له‌ڕێی وشكانی و له هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه په‌ره‌یسه‌ندووه، له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا و دوبه‌ی ده‌كرێت، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه، حكومه‌تی عیراق چه‌ند خاڵێكی پشكنینی داناوه".
میدیل ئیست ئای رۆژی 4ی شوبات راپۆرتێكی بڵاوكرۆدته‌وه و ئاشكرایكردووه كه: "كۆمه‌ڵێك سیاسی و به‌رپرسی باڵای نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان، دۆلار له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه ئاودیوی توركیا ده‌كه‌ن، رۆژانه 70 ملیۆن دۆلار بۆ توركیا به‌قاچاخ ده‌برێت، توركیا له هه‌ر 10 هه‌زار دۆلارێك 5 دۆلار باج وه‌رده‌گرێت"، هه‌روه‌ها پشتی به‌زانیاریی ژماره‌یه‌ك بازرگان و قاچاخچی دۆلار و زانیاری هه‌واڵگری به‌ستووه‌و رایگه‌یاندوه:" پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردن به‌م دواییه به‌ڕێی وشكانی و له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌ره‌یسه‌ندووه، له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا و دوبه‌ی ده‌كرێت، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه حكومه‌تی عیراق چه‌ند خاڵێكی پشكنینی نوێی له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا-كوردستان داناوه و ئامێری سۆناری لێ جێگیر كردوون".
چه‌ندین ساڵه دۆلار ده‌برێته ده‌ره‌وه
له‌رێی چه‌ند نوسینگه‌یه‌كی دراو له هه‌ولێر و دهۆك PUKMEDIA به‌دواداچوونی كرد‌و ده‌ركه‌وت كه "بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار چه‌ند ساڵێكه هه‌یه و ده‌مێكه ئه‌م به قاچاخبردن ده‌كرێت و كه‌سانی گه‌وره‌ی له‌پشته".
(س.م) خاوه‌نی یه‌كێكه له نوسینگه‌كانی مامه‌ڵه‌ی دراو له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی هه‌ولێر كه له به‌ر سه‌لامه‌تی خۆی و كاره‌كه‌ی نه‌یویست ناوی ته‌واوی ئاشكرا بكرێت به PUKMEDIA ی وت:" بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له‌رێی ده‌روازه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك چه‌ندین ساڵه هه‌یه و له‌رێی بازرگان و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه كۆده‌كرێته‌وه و جگه له‌وه‌ش به‌شێوازی تر به قاچاخ ده‌برێته ده‌ره‌وه".وتیشی:" به‌رپرسی گه‌وره هه‌یه له‌رێی ده‌ڵاڵی تایبه‌ته‌وه بازرگانی گه‌وره ده‌كه‌ن و هه‌موو بازاڕی دۆلاره‌كه ئه‌وه ده‌زانن".
پێگه به‌ریتانیه‌كه‌ش پشتراستیده‌كاته‌وه كه :" كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و سیاسی ناوخۆی باڵاده‌ست، دۆلار له‌ڕێی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر (10) هه‌زار دۆلارێك (5) دۆلار وه‌ك باج وه‌رده‌گرن"، هه‌روه‌ها " له‌هه‌فته‌ی رابردوودا حه‌واڵه‌كردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه هێنده و نیوێك زیادی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێچووی ناردنی زیاتر بووه، كه به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ ره‌وانه‌كردنی (1) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی نزیكه‌ی (15) هه‌زار دۆلار عموله وه‌رده‌گیرێت".
قه‌باره‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له‌وه زۆرتره كه له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌برێت
له‌سنووری هه‌ولێر و دهۆك جگه له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، چه‌ندین خاڵی سنووری ره‌سمی و ناره‌سمی دیكه‌ش هه‌ن، كه بازرگانی و كاری قاچاخچێتی لێوه‌ده‌كرێت و به‌وپێیه قه‌باره‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار زۆر له‌وه زیاتره، ئه‌گه‌ر ته‌نیا له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه رۆژانه 70 ملیۆن دۆلار بڕوات ، ده‌بێت له‌وانه‌ی دیكه‌وه چه‌ند بێت؟
به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د ئابووریناس به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ته‌نها له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه قۆرخكراوه‌و نه وه‌زاره‌تی دارایی و نه حكومه‌تی عیراقیش ئاگاداری هه‌نارده‌و هاورده‌ی ئه‌و خاڵه سنوورییه نیه، بۆیه به‌بۆچوونی من له‌و بڕه پاره‌یه زۆر زیاتر له‌و خاڵه سنوورییه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه".
" ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریادا چه‌ندین خاڵی سنووری ناڕه‌سمی هه‌ن و بێگومان له‌وێشه‌وه دۆلار ده‌برێته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خامی رۆژانه دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و ده‌پاڵێورێت ده‌فرۆشرێته‌وه" به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د وایوت.
دۆلاری قاچاخ حه‌واڵه ده‌كرێت
حكومه‌تی عیراق حه‌واڵه‌ی دۆلاری بۆ چه‌ند وڵاتێك راگرتووه، به‌ڵام به‌قاچاخ بڕێكی زۆر دۆلار له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نێرێته توركیا‌و له‌وێشه‌وه حه‌واڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی ده‌كرێت.
ئه‌ندامێكی سه‌ندیكای ئاڵوگۆڕی دراو له‌دهۆك كه ناوه‌كه‌ی لای PUKMEDIA پارێزراوه‌و نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند:"رۆژانه به‌ئاشكرا دۆلار له‌م سنووره‌وه ده‌برێته توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ دوبه‌ی حه‌واڵه ده‌كرێت".
ده‌شڵێت:" حكومه‌تی عیراق حه‌واڵه‌ی دۆلاری بۆ چه‌ند وڵاتێك راگرتووه، به‌ڵام له‌ئێستادا بازرگانه‌كان به‌قاچاخ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه دۆلار ده‌به‌نه توركیا و پاشانیش حه‌واڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی ده‌كرێت".
كێ له‌پشت قاچاخچێتی دۆلاره‌وه‌یه؟
بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار وه‌ك پسپۆرانی ئابووری و بازرگانانی دراو له‌م راپۆرته‌ی PUKMEDIA ئاماژه‌یان پێداوه، ده‌مێكه هه‌یه، به‌ڵام ئێستا كارگه‌ره‌ییه‌كانی ده‌ركه‌وتووه و زیانی ئابووریشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و قه‌باره‌یه هێنده گه‌وره‌یه، كه به بازرگانی ئاسایی ناكرێت، كه‌واته كه‌سانی به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتوو له پشت قاچاخچێتی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلاره‌وه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم 8 تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات
08:14 PM - 2023-03-27 -
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26