چارەسەری ریشەیی كێشەكانی كورد لەبەغدایە
کوردستان 09:32 AM - 2023-02-06
PUKMEDIA
چارەسەری ریشەیی كێشەكانی كورد لەبەغدایە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە پارێزەرو بەدیهێنەری مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بووە و هەوڵیداوە ئارامی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر بكات، لەو چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەسەر پشكی یەكێتییە هەوڵەكانی بۆ كۆتاییهێنان بەكێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چڕكردووەتەوە.
لەچەند رۆژی رابردوودا قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق و باڵیۆزی وڵاتان و سەركردەی لایەنەكانە عیراقییەكان كۆبووەوەو جەختیكردەوە: "پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕیشەوە چارەسەربكرێن، ئەمەش لەپێناو فەراهەمكردنی خزمەتگوزاریی و ئارامی زیاتر بۆ هاووڵاتیان".
پەیوەندی پتەو ئارامی زیاتر بەدی دەهێنێت
گەیلان قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بە تایبەت لەم كاتەدا، كە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامیی هەیە، هەروەها بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیش كێشەكانی ئاڵۆزتر كردووە، دەبێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەشێوەیەكی بنەڕەتی".
"هەتا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا پتەوتربێت، خەڵكی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و عیراق بەگشتی هەست بەئارامی زیاتر و خزمەتگوزاری باشتر دەكەن، هەربۆیە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەو روانگەیەوە لای گرنگە كە كۆتایی بەكێشەكانی نێوان هەردوو حكومەت لەسەر بنەمای دەستوور بهێنرێت" گەیلان قادر وای وت.
قووڵایی ستراتیجی هەرێم، بەغدایە
بۆچوونە نەگۆڕەكانی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا جارێكی دیكە قوباد تاڵەبانی دەباتەوەو بەغداو داوای لەڕیشەوە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەك چۆن لەدوو ساڵی رابردوودا لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان بە كێشەی دارایی دا تێدەپەڕی، قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی وەفدی حكومەتی هەرێمی كرد و توانی لەگەڵ بەغدا بگاتە رێككەوتن، سەردانەكانی ئەم دواییەشی لەو پێناوەدا بووە، بۆیە هەوڵ و پەیوندییە سیاسییەكانی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی دەرچەی چارەسەر لەنێوان هەرێم و بەغدا بدۆزێتەوە".
دەشڵێت: "پێشتریش قوباد تاڵەبانی هەوڵی زۆری بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا داوە، چونكە بۆچوونی نەگۆڕی وابووە كە قووڵایی ستراتیجی هەرێم بەغدایە و رێگا دروستەكە ئەوەیە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان بەگشتی و بۆ زامنكردنی ئارامی و سەقامگیری دارایی و سیاسی هەرێمی كوردستان، پێویستدەكات كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێن".
"قوباد تاڵەبانی پێی وایە دەبێت كێشەكانی خاك و دارایی لە بەغداوە چارەسەر بكرێن، بەدیاریكراوی مەلەفی نەوت و ناوچە دابڕێنراوەكان كە هەمووكات بوونەتە كێشە لەنێوان هەردوو حكومەت" لوقمان وەردی وا دەڵێت.
كاتی چارەسەری كێشەكانە
داوادەكرێت دەستوور بكرێتە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغداو ئیتر كاتی كۆتایی هێنان بەكێشەكان هاتووە.
حسێن مەردان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA دەڵێت: "كاتی كۆتایی هێنان بەكێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هاتووە، كەماوەیەكی زۆرە درێژەی كێشاوە و خەڵكی بێ هیوا كردووە".
"هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق بەرژەوەندی هاوبەش و ئامانجی هاوبەشیان هەیە، بۆیە تا زووتر كێشەكان چارەسەر بكەن باشترە، چونكە دواجار هەر دەبێت كێشەكان چارەسەر بكرێن، هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی-یش لەروانگەی پەرۆشییەوەیەتی"، حسێن مەردان وایوت.
قوباد تاڵەبانی لەدوو ساڵی رابردوودا وەك سەرۆكی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 جار سەردانی بەغدای كردووە و توانی لەپڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دا پشكی كورد جێگیر بكات، كە بەو هۆیەوە حكومەتی عیراق مانگانە بڕێك پارەی بۆ هەرێم دەنارد، لەئێستاشدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم باوەڕی تەواوی بە كۆتایی هێنان بەكێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا هەیە و دەیەوێت لەریشەوە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەت بكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

