پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قائیمقامی داقوق مافی کوردە
کوردستان 04:06 PM - 2023-02-05
PUKMEDIA
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی
فراکسیۆنی
یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق لە دژی سەپاندنی قائیمقامێک لە
رەگەزی عەرەب بۆ قەزای داقوق هەڵوێست وەردەگرێت و داوا لە سەرۆک وەزیرانی عیراق
دەکات لە کاتی دابەشکردنی پۆست لە ناوچە دابڕێنراوەکان رەچاوی پێکهاتەکان بکرێت.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە
سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارێزگاری
سەپێندراوی کەرکوک، جارێکی دیکە دوور لە رەچاوکردنی هاوسەنگی نێوان پێکهاتەکان ناوی
کەسێکی لە پێکهاتەی عەرەبی بەرزکردووەتەوە تا بکرێتە قائیمقامی قەزای داقوق، ئێمە
ناڕەزایی تووندی خۆمان دەردەبڕین و دژی دەستبکاربوونی ئەو کەسە دەوەستینەوە، ئەو پۆستە
پشکی کوردەو هیچ جۆرە سازشێکی لەسەر ناکەین".
"پێویستە سەرۆکوەزیرانی عیراق تێگەیشتنێکی جیاوازی بۆ دۆخی پارێزگای
کەرکوک و پۆستەکان هەبێت و رەچاوی هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکان بکات، ئێمە لەم رووەوە
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاگادار دەکەینەوە کە فشارەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ راگرتنی دەستبەکاربوونی
ئەو کەسە و بەرپرسیارێتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو کە ببێتەھۆی تێکدانی
ئاشتی کۆمەڵایەتیی و نێوانی پێکھاتەکان دەخەینە ئەستۆی سەرۆکوەزیران و پارێزگاری سەپێندراوی
کەرکوک"، دیلان غەفور وایوت.
دەشڵێت: "وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و فراکسیۆنەکەمان لە بەغدا، هەڵوێستی تووندمان دەبێت و سبەینێ دوو شەممە لەگەڵ خەڵکی خۆشەویستی قەزای داقوق دەست بە خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی دەکەین لە پێناو رێگریی لەو بڕیارەو بەدەستهێنانی مافەکانمان".
پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە کەرکوک وتیشی: "قەزای داقوق دوو نوێنەری لە پەرلەمانی عیراق هەیە کە بەندەو هاوپیشەیەکی تورکمانە، هیچمان رازی نین قائیمقامێک لە پێکهاتەی عەرەبی بۆ قەزاکە دابنرێت، جەخت دەکەمەوە کە ئەو پۆستە پشکی کوردەو سازشی لەسەر ناکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر بە بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، قائیمقامێک لە رەگەزی عەرەب بۆ قەزای داقوق دەستنیشانکرا، بەڵام بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و خەڵکی سنوورەکە توانرا ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە و رابگیرێت.
دیلان غەفور: بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە داقوق دەبین
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

