یەكێتی بەشداری لە كۆنگرەی هاوبەشی پارتی كار و پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی دەكات
ی ن ک 11:01 AM - 2023-02-05
PUKMEDIA
نوێنەری یەكێتی لە كۆنگرەی هاوبەشی پارتی كار و پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی
هەریەك لە هەڤاڵان سەركەوت محەمەد غەفور لێپسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا، لەسەر بانگهێشتی رەسمی سۆسیال دیموكراتەكانی هۆڵەندا، بەشداری كۆنگرەی هاوبەشی پارتی كاری هۆڵەندی و پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی دەكات و پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردایەتیان بە سەرۆكایەتی هەردوو پارتەكە گەیاند.
كۆنگرەی سۆسیال دیموكراتەكانی هۆڵەندا و پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 4/2/2023 لە شاری دێنبۆش، بە ئامادەبوونی وەفدی یەكێتی و نوێنەرانی چەندین پارت و رێكخراوی سیاسی جیهانی، دەستی بەكارەكانی كرد، كە بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی هێزە چەپ و دیموكراتخوازەكان و ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هۆڵەندا.
وەفدەكەی یەكێتی، كە میوانی تایبەتی كۆنگرەكەیە پەیامی رەسمی یەكێتیان لە ئاستێكی باڵای حزبیدا، گەیاندە سەرۆك و سەرۆكایەتی پارتی كار و پارتی چەپی سەوز .
یەكێتی بە كۆنگرە پەیامی سیاسی خۆی دەگەیەنێت
بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆنگرەكە دەرفەتێكی باش بوو بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی و سازدانی دیداری سیاسیی لەگەڵ لە پارتە چەپ و دیموكراتەكانەكان بەگشتی و دەستەخوشكەكانمان بەدیاریكراوی".
پەیامی سیاسی یەكێتی دەگەیەنرێتە پارت و پەرلەمانتار و دیپلۆماتكاران
"وەفدی یەكێتی لەگەڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی كاروباری دەرەوەی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی و چەندین پەرلەمانتار و بەرپرس و دیپلۆماتكار لە لەهەردوو پارتەكە كۆبوونەتەوە و دیدگا و پەیامی سیاسیی یەكیتی-یان بۆ روونكرایەوە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانیش دووپاتكرایەوە" نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا وایوت.
وەفدی یەكێتی لەگەڵ لە خاتوو بێندیكتا لاسی سكرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ و خاتوو كاتەرینا بێرڵای جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا لە پشكی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا و سەفیری وڵاتەكانی ئەمریكا، كەنەدا، بەلجیكا، پۆرتوگال، فەڕەنسا، ئەرمینیا و چەند دیپلۆماتكارێكی دیكە كۆبوونەوە.
بەهەڵبژاردن لێپرسراوی نوێی مەكتەبی كاروباری دەرەوەی پارتی كار دیاری كرا و لە دیدارێكدا و ەوفدی یەكێتی پیروزبایی لێكرد.
پارتی كاری هۆڵەندی
پارتێكی (سۆسیال دیموكرات)ە و هاوتای یەكێتی، ئەندامی خێزانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆناڵ و هاوپەیمانی پێشكەوتووخوازە، لەساڵی 1946 دامەزراوە و یەكێكە لە پارتە رەسەنەكان، بەدرێژایی مێژوو ئەگەر لە لوتكەی دەسەڵاتدا نەبووبن ئەوا هەمیشە ئۆپۆزیسۆنێكی بەهێز و رێزلێگیراو بوون.
ئەم پارتە بەرنامەی پێشڕەویكردنییان هەیە لە فراوانكردنی بەرەی چەپ لە هۆڵەندا، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی جۆرێك لە نزیكبوونەوە هەیە لەنێوانیاندا و ئەگەری هەیە بۆ داهاتوو بیرۆكەی پێكهێنانی لیستی هاوبەش و تێكەڵكردنی فراكسیۆنەكان ببەنە قۆناغی جێبەجێكردن و تا ئاستی یەكگرتن هەنگاوبنێن.
لە یەكەم هەنگاودا ھەریەك لە كۆنگرەی پارتی كار و پارتی چەپی سەوز بڕیاریاندا كاری پێكەوەیی و فراكسیۆنی هابەشیان هەبێت لە ژووری یەكەمی پەرلەمان كە هاوشێوەی ئەنجومەنی پیرانە. بە بەستنی كۆنگرەی هاوبەش لەنێوان ئەم دوو پارتە وقۆناغی پڕاكتیكی كاری هاوبەش و سەركەوتنی گەورە هەنگاوی یەكەمی تێپەڕاند.
*پارتی چەپی سەوز *
پارتێكی سیاسی هۆڵەندییە و ئیمزای چەپی پێشكەوتنخوازانەی هەیە. پارتی چەپی سەوز لە ساڵی 1990 دوای یەكگرتنی چوار پارتی چەپ دامەزراوە كە بریتین لە PPR، PSP، CPN و EVP.
ژمارەی ئەندامەكانی پارتەكە 33 هەزاری تێپەڕاندووە كە زۆربەیان گەنجن. لە پەرلەمانی هۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا فڕاكسیۆنەكانیان كاران و ئەندامی بڵۆكی سەوزەكانن. لەسەر ئاستی شارەوانییەكانی هۆڵەندا 537 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییان هەیە. پۆستی پارێزگاری ئەمستەردام لەم پارتەیە و بەیەكێك لە پارەتە هەرە خاوەن پێگە جەماوەرییەكان هەژمار دەكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

