قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا: کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن
کوردستان 05:25 PM - 2023-02-02
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مارک برایسن ریچاردسن کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر لەگەڵ مارک برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کۆبووەوە و پێکەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و دۆخی ناوخۆیی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و تیایدا ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: باشترین بژاردە بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ بەغدادیش رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەنە بەپێی دەستور لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە.
جەختیشی کردەوە: "پێویستە هەرچی زووە ئەم رێککەوتنە بکرێت و دواکەوتنی رێککەوتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە".
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشدا "داواکاری سەرەکی هاووڵاتیانی کوردستان خزمەتگوزارییە، هەربۆیە ئەولەوییەتی ئێمەش دابینکردنی بودجەیە بۆ ئەوەی بتوانین وەک پێویست پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجی بکەین".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم کرا و هەردوولا جەختیان کردەوە کە دەبێت کێشەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.
هەر لەم چوارچێوەیەشدا و سەبارەت بە دۆسیەی شەهیدکردنی هاوکار جاف، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:"هەر لە رۆژی یەکەمەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە و ئێستاش چاوەڕێی پێکهێنانی ئەو لیژنەیەین بە ئامادەبوونی لایەنی نێودەوڵەتی تا راستییەکان وەک خۆی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت".
لە کۆبوونەوەکەدا باسی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەش کرا و لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا" کە سوورین لەسەر بەردەوامیدان بە چاکسازییەکان و رێگە نادەین کێشە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر رەوتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە هەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

