14 حزب یەكڕیزی كورد بەچارەسەری كێشەكان لەكەركوك دەزانن
کوردستان 02:25 PM - 2023-02-01
PUKMEDIA
كۆبونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كەركوك
حزبە كوردستانییەكانی كەركوك جگە لەپارتی تەئكید لە یەكڕیزی و كۆدەنگی كورد لەو شارە دەكەنەوەو ئەو هەڵوێستەشیان بە كلیلی چارەسەری كێشەكانی كەركوك دەزانن.
بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك باوەشی بۆ یەكەمین كۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی شاری كەركوك لەساڵی 2023دا كردەوەو لە كۆبونەوەكەدا 14 حزب و لایەنی سیاسی كوردی لەسەر ئاستی كەسی یەكەمی حزبەكان ئامادەیبون، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكان روبەڕوبوونەوەو ئاڵەنگاری ئەو ئاستەنگانە بوو كەلە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە دروستبووە، تەئكیدیش لە یەكڕیزی و كۆدەنگی كورد لەو شارە كرایەوە.
حزبە كوردستانییەكانی كەركوك كۆدەنگن
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بەساتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "لەكۆبوونەوەكەدا لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی شارەكە دەربڕی و پلانی داهاتوومان بۆ خزمەتی ئەم شارە دانا".
دەشڵێت: "هەموو لایەنەكان تەئكیدیان كردەوە كە قبوڵی ناكەن هەر بارودۆخێكی ناهەموار بەسەر ئەم شارەدا بسەپێنرێت و كورد و هەموو پێكهاتەكانی دیكە لەم شارە وەك بران و پێكەوە دەتوانن لەشاری خۆیان بەئازادی و دوور لەململانێی سیاسی بژین".
سوپاسی هەڵوێستی یەكێتی دەكرێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمووكات بارودۆخی كەركوك جێی بایەخی بووە و هەوڵی داوە ململانێ سیاسیيەكان لەو شارە دووربخاتەوە و بەكردار خزمەتی ئەو شارە بكات.
هەردی حسێن لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ PUKMEDIA دەڵێت: "سوپاسی یەكێتی دەكەین كە بۆ یەكهەڵوێستی حزبە كوردستانییەكانی كەركوك بەردەوام دەستپێشخەری كردوە و لەخەمی كەركوكدایە".
"حزبە كوردستانییەكان پێكەوە دەتوانن لە كەركوك زیاتر سەنگیان هەبێت و رێگە نەدەن مافی كورد لەم شارە بفەوتێت" هەردی حسێن وای وت.
قۆناغی حزبایەتی لەكەركوك تێبپەڕێندرێت
جگە لەپارتی كە بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكرد، لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك هاوڕابوون كە پێویستە بەكردار خزمەتی ئەو شارە بكەین.
رێباز سابیر لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری بۆ PUKMEDIA وتی: "هەموو حزبەكان جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداربوون لەم كۆبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك، بۆیە زۆر گرنگە ئێمە ئەو قۆناغی حزبایەتییە تێبپەڕێنین، چونكە ئەوەی لەپێشمانە گرنگترە كە بابەتێكی نەتەوەییە و بابەتی كەركوكی دڵ و قودسی كوردستانە، بۆیە دەبێت بەكردار خزمەتی بكەین".
"بەحزبی بیركردنەوە لەكەركوك حزمەت بەبارودۆخی شارەكە ناكات و هەر لایەنێك لەگەڵ هەڵوێستی لایەنەكاندا نەبێت، زیان بەكەركوك دەگەیەنێت" رێباز سابیر وادەڵێت.
كەركوك هەڵبژاردنی لەپێشە
یەكڕیزی حزبە كوردستانییەكانی كەركوك بە كلیلی چارەسەری كێشەكانی ئەو شارە دەزانرێت و هەر لایەنێك لەگەڵ ئەو هەڵوێستە نەبێت زیان بە كەركوك دەگەیەنێت.
محەمەد نەسرەدین سكرتێری مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان لەكەركوك بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " 14 حزبی كوردستانی هاوڕابووین لەسەر ئەوەی چی پێویست بێت بۆ خەڵكی كەركوك بكرێت رێغی نەكەین و پشتیوانیان بین".
"كلیلی چارەسەری كێشەكانی كەركوك یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكانە و هەر لایەنێك بەشدار نەبێت لەو یەكڕیزیيەدا زیان بەكەركوك دەگەیەنێت و بەزیانی كورد كۆتایی دێت" محەمەد نەسرەدین وای وت.
دەشڵێت: "حزبە كوردستانییەكانی كەركوك هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراقی لەپێشەو پێویستە كورد یەك دەنگبێت، ئەگەر وا نەكرێت دەنگی كورد لەو هەڵبژاردنەدا بەشێوەیەكی زۆر دادەبەزێت".
یەكێتی هەماهەنگی زیاتر دەكات
لەرێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك هەوڵدەدەن هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك بكەن.
شوان محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "حزبە كوردستانیییەكان هاوڕابوون كە لەڕێگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك بكەن لەپێناو ئارامی زیاتر بۆ شارەكە".
" پرسی خزمەتگوزارییەكان و جیاوازی نەكردنی شوێنێك لەگەڵ شوێنێكی دیكەی كەركوك بابەتێكی تربوو لە كۆبوونەوەی لایەنەكان كە پێویستە حزبە كوردستانییەكان رێگری لێبكەن، بۆ ئەوەش هەوڵەكان چڕدەكرێنەوە تا جیاوازی لەنێوان گەڕەكە كوردەكان گەڕەگەكانی دیكە نەكرێت، كە لەئێستادا پەیڕەو دەكرێت" شوان محەمەد وايوت.
دەشڵێت: "ناكرێت كەركوك بكرێتە قوربانی ململانێی حزبی، بۆیە لەئێستادا كەركوك هەڵبژاردنی پارێزگاكانی لەپێشەو ئێمە وەك 15 حزبی كوردستان لە كەركوك لەسەر چەند پڕەنسیپێك بۆ هەڵبژاردن هاوڕاین و هیوادارین لایەنی دیكەش كە تائێستا كەركوكی جێهێشتووە بگەڕێتەوە كەركوك و لەگەڵ ئێمە پشتیوانی دەنگی كورد بێت لەو شارە".
بەدرێژایی مێژوو لە هەر قۆناغێكدا كورد لە كەركوك یەكڕیز و یەكگرتوو بووبێت سەركەوتنی بەدەستهێناوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەرابردوو و ئێستاشدا بەردەوام درێژەی بە ساسەتی سەرۆك مام جەلال لەو شارەداوە و كەركوك بەقودسی كوردستان دەزانێت، لەهەمانكاتدا دەیەوێت هەموو پێكهاتەكان وەك برا لەو شارە بژین و مافی هەمووان لەسایەی دەستووردا پارێزراوبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
10:12 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
09:43 AM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاریان دەدرێت
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
09:46 AM - 2025-12-20
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
09:25 AM - 2025-12-20
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
08:37 PM - 2025-12-19
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
کوردستان 07:16 PM - 2025-12-19 -
وەفدێکی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە ئێزدییەکان
کوردستان 05:55 PM - 2025-12-19 -
قوباد تاڵەبانى: جەژنى ئێزی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی
کوردستان 04:55 PM - 2025-12-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلى پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات
کوردستان 02:58 PM - 2025-12-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

