45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئارامی سەركردەدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:22 AM - 2023-01-31شەهید ئارام
٤٥ساڵ لەمەوپێش لە رۆژی 31-1-1978 كاك ئارام, لە جەرگەی خەباتی چینایەتی و نیشتمانی , لە پێناوی ئازادی و یەكسانیدا, لە قوڵایی شۆڕشی چەكداریدا لە قۆناغی رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی بەعسی فاشیستدا وەك مۆمێك بۆ بەرگری و بڵاوكردنەوەی بیری یەكسانی و پێشكەوتنخوازی گیانی خۆی بەختكرد.
ئەو سڵی لە هێزی دوژمنان نەكردەوە, وەك سەركردەیەك ترسناكترین بەرەی رووبەرووبوونەوەی هەڵبژارد, نەك لە ناو كوردستان بگرە لە مەترسیدارترین جوگرافیای بەرەورووبوونەوەی فاشیزم بە تەنیاو سادەیی گیانی بەختكرد, ئەو ئەركە قورەسەكەو جوگرافیا ترسناكەكەی لە شۆڕشدا بۆ خۆی هەڵبژارد, ئەو شەو و رۆژ كاری دەكرد بۆ رێكخستن و رێكخراوبوونی هەژاران و هوشیاركردنەوەیان بە بیری سۆسیالستی.
شاسواری فكر و رۆژنامەنووسی
شاسوار جەلال ناسراو بەکاک ئارام لە مانگی ١١ی ساڵی ١٩٤٧، لە گەڕەكی (حاجی حان)ی شاری سلێمانی لەدایكبووە، قۆناغەكانی خوێندنی بەسەركەوتوویی بڕیوە، بەهۆی سەرکەوتووی و بەرزی نمرەکانی خوێندنگەی، لە ساڵی ١٩٦٤ لەبەشی میكانیكی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی كەمی توانای بینایی چاوەكانی، وەرگرتنەكەی ڕەتكراوەتەوە و بەناچاری چووەتە كۆلێژی بازرگانی لەساڵی ١٩٦٩ – ١٩٧٠، و ئەو کۆلێژەی تەواو كردووە.
هەر لە سەرەتای لاویێتییەوە، ئارام تێکەڵاوی کاری سیاسیی و دنیای ڕۆشنبیریی بووە و توانیویەتی لەڕیزی پێشەوەی خەباتی لاوان و خوێندکاراندا بێت، ئەندامی چالاکی یەکێتیی قوتابییان بووە، ڕۆژنامەنووسێکی چالاکیش بووە و لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، چەندین بابەتی لە ڕۆژنامەکانی ھاوکاریی و برایەتیی دا بڵاوکردووەتەوە.
ئارامی شۆڕش و رەنجدەران
ئارام لە ساڵی ١٩٧٠ شەهید ئارام چووەتە ڕیزی ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی کۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستانەوە، هەمان ساڵ یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، ساڵی ١٩٧٤ وەک نوێنەری سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بەشداری کۆنگرەی لاوانی جیھانی لە مۆسکۆ کردووە
ئارامی سه‌ركرده هێنده وردبین و هۆشیاربووه له‌كاتی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول پێیوابووه ده‌بێت له‌ئاستی رووداوه‌كان په‌له‌په‌ل و هه‌ڵه‌شه‌یی نه‌كرێت، به‌ڵام سووریش بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی هه‌بێت و په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و خۆیان نه‌پسێت.
یەكەمین پەیڕەو بۆ پێشمەرگە بە بیری ئارام
ساڵی ١٩٧٦ دوای دەستگیرکردنی خاڵە شیھاب و ھاوڕێکانی، ئارام وەکو سکرتێری کۆمەڵە ئەرکی ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانی کۆمەڵەی لە ئەستۆ گرتووە.له‌و سه‌رده‌مه دژواره‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه كه‌وته به‌ر شاڵاوی رژێم و هه‌ندێكیان شه‌هید و هه‌ندێكیش زیندانی كران، كاك ئارام له‌و بارودۆخه ناسكه‌دا كه كۆمه‌ڵه زه‌بری كوشنده‌ی به‌ركه‌وت و بێ سه‌ركرده مایه‌وه، توانی شیرازه‌ی رێكخستنه‌كان له‌ترازان بپارێزێت و ئه‌و سه‌رگه‌ردانییه‌ش كه هه‌بوو توانی نه‌یهێڵێت و گیانێكی نوێ و تۆكمه‌ی كرده‌وه به به‌ر رێكخراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها توانیشی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی تازه هه‌ڵكه‌وتوو یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی كه له‌خه‌باتی نهێنی و داڕشتنی بناغه‌ی شۆڕش و سیاسه‌تی (ی.ن.ك)و له‌ته‌كنیك و دروشمه‌كان و له‌داڕشتنی یه‌كه‌مین په‌یڕه‌وی ناوخۆی هێزی پێشمه‌رگه‌و چۆنیه‌تی دروستكردنی ده‌سته‌ی پارتیزانه‌كان و په‌یوه‌ندی تێكۆشه‌رانی شۆڕشی پێشوو به‌شۆڕشی نوێ و رۆڵی كاریگه‌رو به‌رچاوی هه‌بێت.
بەیاننامەكانی ئارام
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌یانانه‌ی كه ده‌نوسران به شه‌ونخونی و نهێنی ماڵه‌وماڵ گه‌ڕان و به‌بێ په‌ناگه، له‌وبارودۆخه سه‌خته‌دا ئه‌و نوسیونی، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی نوسیوه‌و یه‌كه‌م نامیلكه‌ی یه‌كێتی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.دەستەی پێشمەرگەی سەرەتایی ئامادە کردووە و ڕەوانەی گۆڕەپانی خەباتی نوێی کردوون.
مانگی 10ی ساڵی 1976 كاك ئارام روویكردۆته شاخ و له‌وقۆناغه‌شدا به‌ئارامی گه‌شه‌ی به‌شۆڕشی داوه‌و لێزانانه توانی به‌ردی بناغه‌ی كاروانی نوێ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه دابنێت.
لە ساڵی ١٩٧٧ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی هەڵبژێردرا.
شەهید ئارام فکرێکی چەپی هەبووە، لە ساڵی ١٩٧٥ شەهید ئارام لە ژمارە ١ی ئاڵای شۆرشدا نووسیوویەتی:”شۆڕشەكەمان بریتیی نییە لە بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی تەسكی گەلی كورد، بەڵكو شۆڕشی دیموكراتی گەلانی عێراقە و لە كوردستانەوە بەهۆی تەقینەوەی ناكۆكییەكانەوە و هەروەها لە سایەی باش هەڵكەوتنی كوردستانەوە دەستیپێكردووە”.
دەزگای ئەمن ٦٠هەزار دینار دەكەنە دیاری بۆ ئەوكەسەی كە كاك ئارام بكوژێت
كاك حەمە سەعید پێشمەرگە ی دێرینی ی ن. ك وهاوڕێی كاك ئارام له بەرنامەیەكی تایبەت بەشەهید ئارام لەكەناڵی كوردسات دەڵێت:" لەدائیرەی ئەمن مەلەفێكی تایبەت بەكاك ئارام. وهاوڕێكانی دروستكرابوو كەبەوردی بەشوێنیاندا دەگەڕان و٦٠هەزار دیناریشیان. وەك دیاری بۆئەوكەسە دانرابوو كە كاك ئارام بكوژێت"
ئارام وكاریگەری ڕۆشنبیری
شه‌هید ئارام، رۆژنامه‌نووسێكی چالاك بووه‌و له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو چه‌ندین بابه‌تی به‌پێزو به‌كه‌ڵكی له‌رۆژنامه‌ی هاوكاریی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها خوێنه‌رێكی جددی و به‌رده‌وام بووه، به‌هۆی شاره‌زاییه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تی زۆری به‌بزاڤی وشه‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردیكردووه، له‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه‌ی (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه)ی رۆژنامه‌ی هاوكاریی و دواتریش رۆژنامه‌ی برایه‌تی له‌كۆتایی ساڵی 1973و سه‌ره‌تای ساڵی 1974 به‌گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی جیهانی ئاشنابووه، له‌و رووشه‌وه سه‌باره‌ت به‌زۆربه‌ی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌و رۆژگاره، وتار‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌بووه‌و رای خۆی ده‌ربڕیووه.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه شه‌هید ئارام له‌شاخ بوو، تفه‌نگ و قه‌ڵه‌مه به‌بڕشته‌كه‌ی هاوتای یه‌كبوون بۆ هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌ی خه‌بات، به‌نهێنی چاپخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ دانابوو به‌یاننامه‌و بڵاوكراوه‌كانی شۆڕشی ده‌سنوس و چاپ ده‌كرا، هێنده به به‌رنامه‌و وردبین بوو له‌كاركردندا توانیبووی خه‌ڵكی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه پیایدا ده‌گه‌ڕاو رێبازی شۆڕشی بۆ روونده‌كردنه‌وه، باوه‌ڕی ته‌واویان به وته‌و قسه‌كانی كاك ئارام ده‌ركردو دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ریان بۆی هه‌بوو.
کاریگەریی ئەم کەسایەتییە لەناو یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا بە جۆرێک بوو کە بۆخۆی داڕێژەری بیر و هزری گشتی ڕێکخستنەکان و سیاسەتە گشتییەکانی حزبەکە بوو. یەکێتیی پێکهاتەیەک بوو لە بیری چەپی تەواو و بیری سۆشیالیزم، ئارام بۆخۆی چەپێکی کاریگەر بوو، هەر بۆیە کاریگەری لەسەر بیروباوەڕی گشتیی حیزبەکە هەبوو.
چۆنیەتی شەهیدبوونی ئارامی سەركردە
مەلا بەختیار لەنوسینێكدا لەسەر شەهید ئارام كە لە ژمارە (1791) ی رۆژنامەی كوردستانی نوێ لە رۆژی 1999/1/31، بڵاوكراوەتەوە. دەڵێت:"ئێوارەی 30 لەسەر 1978/1/31، ئارام لەگەڵ (ئاوات قارەمانی) و پێشمەرگەیەكی دیكەدا دەبن‌و دێنە (تەنگیسەر). بەمەبەستی ئەوەی ژمارەیەكی دیكەی (ئاڵای شۆڕش) بنووسێ (ئارام) بریار دەدا یەك دوو شەو لە پەناگای (تەنگی سەردا) لە ماڵی (عەلی تەنگیسەری) بمێنێتەوە. هاوڕێكانی ئیزن دەدا.
شەو دەمێنێتەوە (بێ حەرەسیات) بەیانییەكەی گوند كشومات دەبێ. دەورو عەسر، جوتیارەكان ڕەوە جاشێك دەبینن، كاك ئارام ئاگاداردەكەنەوە، ئەویش لە ترسی ئەوەی نەكا ئیخباری كرابێ، چەكەكەی دەكاتە شان‌و بۆ ئەوەی هەستی پێ نەكەن، بە شێنەیی شۆڕ دەبێتەوە خوار ئاوایی. لە دورەوە جاشەكان دەبینن‌و دەپرسن ئەوە كێ‌یە؟ خەڵكەكە دەڵێن جوتیارێكی گوندەكەمانە، جاشێك بە دووربین سەیری دەكاو تەركیزی دەكاتە سەر، لەو كاتەدا كاك ئارام تفەنگەكەی لە شانێكەوە دەگوازێتەوە بۆ شانەكەی تری، بەم گواستنەوەیە تفەنگەكەی دەبریسكێتەوە‌و جاشی دوربین لە چاو ئاگاداری (قالەو تەحسین) دەكا، بە كۆمەڵی دوای دەكەون.
بە حوكمی ئەوەی شەهید ئارام لاواز بوو، هەرچەندە دەكا ناتوانێ زۆر لێیان دووربكەوێتەوە، یان خۆی بشارێتەوە، بە كوردە ناموسەش، پێی شەرم دەبێ تفەنگەكەی فڕێ بدات هەتا سوكەڵەتر هەڵ بێ، بە خاوە خاوی كاك ئارام‌و تاوە تاوی جاشەكان، پێشی لێدەگرن‌و تەقەی لێدەكەن‌و شەهیدی دەكەن، هەتا لێیان نەكۆڵیبۆوە نەیان زانیبوو (ئارام)ە. بەو شێوەیە.
وێرای زیرەكی‌و هەڵكەوتووی، بەڵام بێ ئەزموونی عەسكەری‌و باش گوێ نەدانە دوژمن، (ئارام)ی خستە داوێكی جەرگبڕەوە لە توانای دەیان ساڵی ئەم سەركردە لێهاتووە، كورد‌و كوردستان‌و ڕەنجدەرانی بێ بەشبوون.
ئامادەکردنی...کاوان ئەحمەد حەمە صاڵح هەڵەبجەیی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
02:15 PM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵه‌بانی: رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بینه‌وه كه ده‌بنه كۆسپ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران
04:25 PM - 2024-09-08
لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه
12:18 PM - 2024-09-08
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵه‌بانی: رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بینه‌وه كه ده‌بنه كۆسپ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران
کوردستان 04:25 PM - 2024-09-08 -
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
کوردستان 02:15 PM - 2024-09-08 -
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07