په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت 400 ملیاره‌كه بنێرێت
کوردستان 02:33 PM - 2023-01-26
PUKMEDIA
په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت 400 ملیاره‌كه بنێرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیاری راگرتنی 400 ملیار
دیناره‌كه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌ركرد، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه
وه‌ك قه‌رز بنێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی
ساڵی 2023 په‌سه‌ند ده‌كرێت.
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێكه‌ڵكردنی بژێوی
ژیانی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ململانێ سیاسییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌شێكی زۆری كوتله‌كانی
په‌رله‌مانیش پشتیوانی داواكه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ململانێ سیاسییه‌كان
كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك.
حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت 400 ملیاره‌كه بنێرێت
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی، هاوكات
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ده‌توانرێت 400 ملیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه
بۆ هه‌رێمی بنێرێت وه‌ك قه‌رز بدرێت به‌حكومه‌تی هه‌رێم هه‌تا بودجه‌ی گشتی ساڵی
2023 په‌سه‌ند ده‌كرێت".
" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیاری
راگرتنی 400 ملیاره‌كه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌ركرد، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت ئه‌و
پاره‌یه وه‌ك قه‌رز بۆ هه‌رێم بنێرێت و كاتێك بودجه‌ی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند كرا لێیوه‌ربگیرێته‌وه،
یان رێكه‌وتنێكی نوێی بۆ بكرێت" د.نه‌رمین وای وت.
ده‌شڵێت:" حكومه‌تی عیراق له‌ساڵی 2015 وه حساباتی
خیتامی نیه، تا ئه‌و پارانه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نێدراوه پاكتاو بكرێن، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا له‌مادده‌ی 121 ی ده‌ستووردا هاتووه ده‌بێت هه‌موو پارێزگاكانی عیراق
سوودمه‌ندبن له‌داهاتی گشتی وڵات، به‌ڵام له‌ئێستادا ململانێ سیاسییه‌كان تێكه‌ڵ
به‌مادده ده‌ستورییه‌كان كراوه‌و به‌زیانی هاووڵاتیان شكاوه‌ته‌وه".
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه ده‌بێت
داوا ده‌كرێت به‌یه‌كچاو سه‌یری پارێزگاكانی عیراق بكرێت
و هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به كێشه ئابوورییه‌كانی نێوانیان
بهێنن، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراقیش نایشارێته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی
مشت‌ومڕ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان له كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه دروستده‌كات.
زه‌هره ئه‌لبه‌جاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له
هاوپه‌یمانی فه‌تح به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئێمه رێز له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌گرین،
به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه جیاوازی نه‌كرێت له‌نێوان پارێزگاكانی عیراقدا
به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌و ململانێ سیاسییه‌كان تێكه‌ڵ به‌قوتی ژیانی خه‌ڵك نه‌كرێت".
" پشتیوانی داواكه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی
نیشتمانییی كوردستان ده‌كه‌ین و ئێمه‌ش لامان گرنگه كه قوتی خه‌ڵك تێگه‌ڵ به
ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری
له‌سه‌ر بڕگه‌كانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023 ی عیراق ده‌بێت".
ده‌شڵێت:" پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق رێكبكه‌ون
و كۆتایی به‌م بارودۆخه بهێنن، بودجه و داهات بۆ هه‌موو عیراق بێت و به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزب و تایبه‌ته‌وه".
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان دروستده‌كات
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی ناردنی 400 ملیاره‌كه‌ی
هه‌رێم له‌م كاته‌دا به‌باش نازانرێت و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان هه‌رێم و عیراق.
عائد ئه‌لهیلالی ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌سایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" بڕیاره‌كه‌ی
دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
دروستده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه نزیكبوونه‌وه‌ی زۆرباش له‌نێوان هه‌ردوو
حكومه‌تدا هه‌بوو".
" هه‌ر حكومه‌تێك قوتی خه‌ڵك وه‌ك ململانێی
سیاسی به‌كاربهێنێت، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌كات و بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر
ده‌بات، بۆیه ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌موو پارێزگاكانی
عیراق وه‌ك یه‌ك له‌داهات سوودمه‌ندبن و كۆتایی به‌پرسی ئابووری له‌نێوان حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و حكومتی عیراق بهێنرێت" عائد ئه‌لهیلالی واده‌ڵێت.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی راست نەبوو
دەستوور رێگری دەکات کە
ململانێ سیاسییەکان تێکەڵ بە قووت و ژیانی خەڵک بکریت، لەو چوارچێوەیەشدا نووسەرێک
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە کارێکی دوژمنکارانە دژی هاونیشتمانییەکانی ناودەبات.
غەیس تەمیمی نووسەری
عیراقی لە توێتێکدا لە بارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نووسیویەتی:"رێگرتن لە
بەدەستهێنانی مافە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کارێکی دوژمنکارانەیە
و دژی پرەنسیپی هاونیشتمانی بوونە".
دەشڵێت:"دابەشکردنی
سامانی وڵات بە دادپەروەرییانە لە دەستوردا هاتووە و ئەم پرەنسیپە هیچ شیکارێکی
سیاسی و دەستێوەردانێک هەڵناگرێت، هەرچەندە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و
عیراقیش قوڵ بن".
رۆژی 13-12-2023 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاریدا
به ناردنی 400 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی (11 و 12)ی
ساڵی رابردوو، به‌ڵام دوێنێ 25-1-2023 له‌سه‌ر سكاڵای ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی
عیراق، دادگای فیدراڵی بڕیاری راگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌ركردو
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند:" بڕیاره‌كه‌ی
دادگای فیدراڵیی عیراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پشت به هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی
و ده‌ستووری نابه‌ستێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

