بەڵگەی وێنەو ڤیدیۆیی.. هێرشدەكرێتە سەر پارێزەرێك لە هەولێر
کوردستان 03:26 PM - 2023-01-25
PUKMEDIA
پارێزەر شیراز شەهاب بارزانی
دوو فەرمانبەری باجەكانی هەرێم هەڵدەكوتنەسەر پارێزەرێك و دوای سوكایەتی دەمانچەی لێ رادەكێشن و هەرەشەی كوشتنی لێدەكەن، نزیكەی دوو مانگیشە ئەم دۆسێیە كاری یاسایی لەسەر نەكراوە و تۆمەتبارەكانیش ناچنە بەردەم دادگا، لەكاتێكدا سكاڵای یاساییان لەبنكەی پۆلیسی بەختیاری لەسەر تۆماركراوە.
شیراز شەهاب بارزانی پارێزەری راوێژكاری لەلایەن دوو فەرمانبەرەوە پەلامار دراوە و لە جیاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان ئۆفیسی پارێزەرەكە داخراوە.
بەگوێرەی پەیامێكی پارێزەر شیراز شەهاب كە ئاڕاستەی رای گشتی و ئەنجومەنی دادوەریی و سەندیكای پارێزەرانی كردووە و وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بە بەڵگەی فۆتۆ و ڤیدیۆی رووداوی هەڵكوتانەسەر ئۆفیسەكە" رووداوەكە 7ی 12ی 2022 لە هەولێر روویداوە" و بەوتەی ئەم پارێزەرە كە لە پەیامەیدا ئاماژەی پێداوە: " دوو بە ناو فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتی باجەكانی هەرێم بەبێ خۆناساندن و بەئسلوبێكی ناشیاو هاتنە ناو ئۆفیسی پارێزەریم و یەكێكیان كە ناوی (ف) و ناسراوی بەڕێوبەری گشتی باجەكانی هەرێمە دەستی بە سوكایەتی كردن بە من و خانەوادەكەم و ئۆفیسی پارێزەریم".
هەڕەشە لە پارێزەرێكی هەولێر دەكرێت و تۆمەتبارانیش ئازادن
شیراز شەهاب دەڵێت: "(ف)لە ناو ئۆفیسی پارێزەریم دەمانچەی لێڕاكێشام هەڕەشەی كوشتنی لێكردم لەبەرامبەر ئەوەی كە قبوڵم نەكردووە كە ناوبراو سوكایەتی بە پیشەی پارێزەری و ئۆفیسی پارێزەریم بكا و دواتر پەیوەندیم بە پۆلیسی فریاكەوتن و ئاسایش كرد تاوەكو دەمانچە لە دەستی تۆمەتبار (ف) وەربگرن، بەڵام سەیر لەوەدایە لە بری ئەوەی تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و رادەستی دادگایی بكەن، كەچی بە بڕیاری قائیمقامی هەولێر نووسینگەی منیان بە قفلی قائیمقامیەت قفل دا".
سەندیكا پارێزەران كاردانەوەیان نەبووە
ئەو پارێزەرە باس لەوە دەكات كە "سەیرتر ئەوەیە كە سەندیكای پارێزەرانی كوردستان و خودی سەرۆكی سەندیكا وێڕای ئاگادار كردنەوەیان لەو كێشەیە هیچ كاردانەوەكیان نەنواند و بێدەنگیان هەڵبژارد، ئەگەر بەڕاست نوێنەری پارێزەران، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە، كە من لە رۆژی (2022/12/8) لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری سكاڵام لەسەر هەر یەك لە تۆمەتباران ( ك.و) و ( ف) و ( ر) تۆمار كردووە و بە بڕیاری دادوەری دادگایی لێكۆلینەوەی هەر سێ تۆمەتبار بڕیاری ئیستخدامیان لەسەرە بۆ ئامادە بوونیان لە دادگایی ناوبراو كەچی تاوەكو ئێستا تەنها لە بەردەم بنكەی پۆلیسی بەختیاری ئامادە بوون "بۆیە ئەو پارێزەر شیراز شەهاب دەپرسێت: "نازانم لەبەر چ هۆكارێك رەوانەی بەردەم دادوەری دادگایی لێكۆڵینەوەی هەولێر نەكراون".
هەر لەو بارەیەوە دەڵێت:" لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە لە بڕی تۆمەتباران ڕەوانەی بەردەم دادوەری دادگایی لێكولینەوەی هەولێر بكەن تا ڕێكاری یاسایی لە دژیان ئەنجام بدرێ، ئەوا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیاری و خودی ئەفسەری بنكەی ناوبراو ڕێگا دراوە كە تۆمەتباران سكاڵا لە دژی من تۆمار بكەن وەك ئەوەیە من بە دەمانچەوە هێرشم كردبیتە سەریان لە بەڕێوبەرایەتی باجەكانی هەرێم".
دەبێت یاسا سەروەر بێت
ئەو پارێزەرە دەڵێت: "وەك پارێزەرێك تەنها دەمەوێت یاسا سەروەر بێت و پیشەی پیرۆزی پارێزەری شكۆدار بێ و تۆمەتباران سزایی خۆیان وەربگرن و كەس لەسەرووی یاساوە نەبێت".
بە ڤیدیۆ.. ساتی هێرشكردنە سەر پارێزەرێك لە هەولێر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

