riklam

جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە

کوردستان 03:35 PM - 2026-07-07
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە ئەلبانیا راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە ئەلبانیا

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دووەمین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئەلبانیا هەردوو دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگای زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی ئەو وڵاتەی بەسەرکردەوە و لەلایەن مارتن کاجۆ، بریکاری وەزیری ئابووری و داهێنان و ئیگلی تافا، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگای زانیاری و ئارجان یمێری، بەڕێوەبەری ئاژانسی ستارت ئەپ ئەلبانیاوە پێشوازی لێکرا.

لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(7/7/2026) بەڕێوەچوون، باس لە رۆڵی ژیریی دەستکرد لە گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کاراکردنی دامەزراوەکان کرا.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی هاوکاری و گواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەلبانیا بە تایبەت لە بوارەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی و ژیریی دەستکرد و پاراستنی داتا و پەرەپێدانی تواناکان لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا.

لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی ئەلبانیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ناردنی پسپۆڕانی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket