سه‌ركه‌وت زه‌كی: مه‌رجی یه‌كێتی بۆ حكومه‌تی داهاتوو خزمه‌تی خه‌ڵكه
کوردستان 02:35 PM - 2026-07-07
PUKMEDIA
سه‌ركه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ركه‌وت زه‌كی
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات: كه له ماوه‌ی پێنج
ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی چوونه‌ته قۆناغێكی نوێوه و وتی: له‌نێوان
ساڵانی 2014 بۆ 2021، به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال و قه‌یرانه‌كانی بودجه‌وه،
یه‌كێتی تووشی ئاسته‌نگ بوو و به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ده‌ستدابوو، به‌ڵام
له دوای 2021ـه‌وه به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی توانراوه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه
له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانی و عیراقی و جیهانییه‌كان سه‌رله‌نوێ رێكبخرێنه‌وه.
پەیوەندییەکانی یەکێتی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی دیكه‌وە
سه‌ركه‌وت زه‌كی
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ، به‌ده‌نگی گه‌لی كوردستانی رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو به ئاشكرا هه‌ست
به گۆڕ‌انكاری له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێت كه پێی
ناوه‌ته قۆناغێكی دیكه و به‌هه‌موو توانای خۆمان هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م په‌یوه‌ندییانه
بخه‌ینه خزمه‌ت خه‌ڵكی كوردستان.
راشیگه‌یاند:
ئێمه خاوه‌نی كلتوری سه‌رۆك مام جه‌لال-ین، كه كلتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕ ئه‌زموونه،
ده‌كرێت بڵێم پێش 2014 و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌هۆی بودجه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
فیدراڵ دروستبوو و له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی و كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال توشی
كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگی زۆر و جۆراوجۆر هاتین، كه نه سه‌رۆك مام جه‌لالێكمان هه‌بوو
بۆمان چاره‌سه‌ر بكات، نه خۆشمان ئاماده‌كارییه‌كمان كردبوو كه ئه‌و قۆناغانه
به ئاسانی تێپه‌ڕ‌ێنین، بۆیه ده‌كرێت بڵێم له 2014 هه‌تا 2021 به قۆناغێكی سه‌ختی
كاری رێكخراوه‌ی و په‌یوه‌ندییه‌كانماندا تێپه‌ڕ‌ین و به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندییه‌كانمان
له‌ده‌ستدا و ساردوسڕ‌ی یان دوركه‌وتنه‌وه دروستبوو، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی
پڕ‌ۆسه‌ی سیاسی یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.
سەرکەوت زەکی: لەگەڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی زۆرباش و دۆستانه‌مان هه‌یه
ئاماژه‌ی به
ئه‌وه‌شدا: له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021 كه چووینه‌وه به‌غداد ته‌نها چه‌ند په‌رله‌مانتارێكمان
نارده به‌غداد، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه
سیاسییه‌كان باش بێت، بۆیه ئه‌ركێكی قورس بوو بۆ سه‌ركردایه‌تی و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك
بافڵ و ئه‌و تیمه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان رێكده‌خسته‌وه، به هیمه‌ت و هه‌وڵێكی
زۆر و به‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و به‌گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ ئه‌و
كلتوره سیاسی و خه‌زێنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه بۆمان مابوه‌وه توانیمان په‌یوه‌ندییه‌كان
رێكبخه‌ینه‌وه و ئێستا له گه‌ڵ زۆربه‌ی هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی
زۆرباش و دۆستانه‌مان هه‌یه، هاوكات ئێمه باوه‌ڕ‌مان به‌وه هه‌یه كه په‌یوه‌ندیه‌كانمان
له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان تا ئاستی زۆر باش ببه‌ین.
ئه‌ندامه‌كه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونیشیكرده‌وه: تیمی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆك
بافڵ رۆڵێكی زۆر گه‌وره و كاریگه‌ریان گێڕ‌ا، كه له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ره‌نگدانه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ئیداره‌دانی ئێستای ده‌وڵه‌تی عیراقدا هه‌بوو.
باسی له‌وه‌شكرد:
ئه‌وه‌ی كه هێشتی حكومه‌تی عیراق به‌وشێوه‌یه دروستبێت و هاوپه‌یمانێتی سێ قۆڵی
كه ده‌یویست حكومه‌تی زۆرینه و كه‌مینه دروستبكات و ئه‌وه‌ی كه توانی كۆبوونه‌وه‌كانی
په‌رله‌مانی عیراق له‌هۆڵی زانكۆی موسه‌نسه‌ریه‌وه بگوازێته‌وه بۆ ناو هۆڵه‌كانی
په‌رله‌مان و په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه یان هاوپه‌یمانێتی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت
دروست ببێت و هه‌موو هێزه‌كان له ژێر چه‌تره‌كه‌ی كۆببنه‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان بوو ئه‌و رۆڵه كاریگه‌ره‌ی گێڕ‌ا.
حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانیمان ده‌وێت
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ركه‌وت زه‌كی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕ‌وو: ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی ته‌نها یه‌ك قسه‌مان كردووه و یه‌ك مه‌رجمان هه‌بووه، ئێمه هێزێكی گه‌وره و كاریگه‌رین و ستراتیژ و روئیای خۆمانمان هه‌یه، ته‌نها شتێك كه ده‌مانه‌وێت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رجه‌سته‌ببێت، حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانیمان ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت له‌م حكومه‌ته شه‌ریك بین، نامانه‌وێت وه‌كو هێزێكی لاوه‌كی به‌شداری حكومه‌ت بین، كاتێك شه‌ریك ده‌بین به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و ستراتیژی ده‌گۆڕ‌ێت، هاوكات ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌حكومه‌ته‌كه جێبه‌جێی بكه‌ین.
رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ له خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندایه
راشیگه‌یاند:
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یان له ئێمه ده‌وێـت كه هه‌موو هاوپه‌یمان بین
و پێكه‌وه كار بكه‌ین، رێككه‌وتنی ئێمه و نه‌وه‌ی نوێش رێككه‌وتنێكی جدییه و له‌خزمه‌تی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندایه و له خزمه‌تی پڕ‌ۆسه‌ی سیاسیدایه و خزمه‌ت به
داهاتووی ئه‌م میلله‌ته ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ده‌ره‌وه‌ش، هه‌روه‌كو چۆن
كاتی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌كه سه‌رۆك بافڵ و كاك شاسواریش باسیان كرد، ئه‌م
رێككه‌وتنه دژی كه‌س نییه و ده‌رگای ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی
دیكه‌ش كراوه‌ته‌وه، بۆ ئێمه باشتره به‌هێزتر و یه‌ك ده‌نگ بین له به‌غداد و
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌هێزتر بێت.
ئاماژه‌ی به
ئه‌وه‌شدا: سه‌رۆك بافڵ ده‌ڵێت، كاتێك ئیراده‌ی 40 بۆ 50 ملیۆن كورد یه‌كده‌گرێت
باوه‌ڕ‌ناكه‌یت هیچ هێزێك بتوانێت رێگری له‌و ئیراده گه‌وره‌یه بكات، له‌عیراقیش
رێژه‌ی كورد نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆنه، كاتێك ئیراده‌ی شه‌ش ملیۆن كورد له رێگای هێزه
سیاسییه‌كانیه‌وه یه‌كده‌گرێت هیچ هێزێك له عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق نیه
بتوانێت رێگا له‌م ئیراده‌یه بگرێت، بۆیه تا ته‌با بین هێشتا كه‌مه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دارایی فیدڕاڵی: ئامادەکارییەکانی یاسای بوودجەی 2027 بەردەوامە
08:16 PM - 2026-07-07 -
ترەمپ: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم
06:30 PM - 2026-07-07 -
باڵیۆزی فنلەندا: سەرۆک مام جەلال رۆڵی گەورەی لە بونیادنانەوەی عیراقدا گێڕ‌ا
04:43 PM - 2026-07-07 -
پزیشکێکی جوانکاری بە ڕۆنی قرچاو ڕووخساری هاوسەری پێشووی شێواند
03:00 PM - 2026-07-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:56 PM - 2026-07-07 قوباد تاڵەبانی: بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی تایبەت بەگەشتوگوزار دەدەین
دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
04:09 PM - 2026-07-07
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
03:35 PM - 2026-07-07
سه‌ركه‌وت زه‌كی: مه‌رجی یه‌كێتی بۆ حكومه‌تی داهاتوو خزمه‌تی خه‌ڵكه
02:35 PM - 2026-07-07
ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
10:55 AM - 2026-07-07
زۆرترین خوێنراو
-
لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا
جیهان 11:14 AM - 2026-07-07 -
ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
جیهان 10:55 AM - 2026-07-07 -
بەهۆى ماڵئاوایی لە تەرمى عەلی خامنەیی 10 پارێزگای عیراق پشوویان راگەیاند
عیراق 10:32 AM - 2026-07-07 -
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
کوردستان 10:13 PM - 2026-07-06 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی
ی ن ک 09:00 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
کوردستان 08:48 PM - 2026-07-06 -
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-06 -
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
کوردستان 06:17 PM - 2026-07-06



.jpg)
.png)

دابەزێنە

