riklam

ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە

جیهان 10:55 AM - 2026-07-07
ئاڵای ناتۆ ئاژانسەکان

ئاڵای ناتۆ

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 7-7-2026 بۆ بەشداری لە لوتکەی ناتۆ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی 32 وڵات بگەنە ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەک کە سەرنج دەخاتە سەر بەهێزکردنی خەرجی و تواناکانی بەرگریی ئەوروپا، لەگەڵ بەستنی گرێبەستی گەورە بۆ کڕینی چەک.

لوتکەکە بە پێشانگایەکی گەورەی پیشەسازی دەست پێدەکات کە ئامانج لێی یارمەتیدانی هاوپەیمانانە بۆ گۆڕینی زیادبوونی خێرای بودجە سەربازییەکان بۆ توانای نوێ و گرێبەستی کڕین بە بەهای ملیارەها دۆلار.

سبەینێ چوارشەممە، سەرکردەکانی ناتۆ دووبارە کۆدەبنەوە بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژکارییەک کە سەرنج دەخاتە سەر گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتییەکی گەورەتری ئەوروپا بۆ بەرگریکردن لە خۆی، لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانی سەرنجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەو ناوچەی زەریای هێمن و ناوچەکانی دیکە.

هاوکات لەم لوتکەیەدا کە دوو رۆژ دەخایەنێت، باس لە جەنگی ئۆکرانیا و ئاسایشی وڵاتانی ئەندام دەکرێت، حکومەتی تورکیا 56 هەزار کارمەندی ئەمنی بۆ پاراستنی لوتکەکە تەرخانکردووە و سێ هەزار رۆژنامەنوس رووماڵی دەکەن.

ئەم کۆبوونەوەیە بە وتاری مارک رووتە سکرتێری گشتی ناتۆ دەستپێدەکات و تێیدا چەندین کۆڕبەند لەبارەی بەرگرییەوە ئەنجام دەدرێن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket