riklam

ترەمپ: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم

جیهان 06:30 PM - 2026-07-07
دیداری رەجەب تەیب ئەردۆگان و دۆناڵد ترەمپ میدیاکان

دیداری رەجەب تەیب ئەردۆگان و دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایدەگەیەنێت: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرێت و بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ئێف-35 بڕیار دەدەن.
 ترەمپ  دوای گەیشتنی بە تورکیا و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیوەست بە رێکارەکانی سەپاندنی سزا بەسەر نەیارەکانی ئەمریکا، رایگەیاند: " سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم".

تورکیا لە ساڵی 2020، سیستمی بەرگری ئێس 400ی لە روسیا کڕی، بەمەش واشنتن چەندین سزای بەسەردا سەپاند و فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35 یشی بۆ ئەو وڵاتە هەڵپەسارد، کە تورکیا لەو کاتەدا، رایگەیاند: بریارەکە نایاسایی و نادادپەروەرانەیە.

چاوەڕوان دەکرێت، ترەمپ پشتگیری خۆی بۆ فرۆشتنی ئەو فڕۆکەیە بە تورکیا رابگەیەنێت، هەرچەندە ئەم پشتگیرییە رووبەڕووی لەمپەری یاسایی و کۆنگرێس دەبێتەوە،چونکە هێشتا ئەو پرسە چارەسەر نەکراوە.

ترەمپ، راشیگەیاند: دەربارەی ئەو پرسە و بڕیار لە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35 بە تورکیا دەدەن، هەروەها لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا، باس لە لایەنی ئابوری دەکەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket