riklam

لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا

جیهان 11:14 AM - 2026-07-07
وێنەیەکى تەقینەوەکە reuters

وێنەیەکى تەقینەوەکە

سووریا

زنجیرەیەک بۆمبی چێندراو لە دیمەشق نزیک هۆتێلی مانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا تەقێندرانەوە.

ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" ئاشکراى کرد، لە شارى دیمەشق ئەمڕۆ سێشەممە 7ى7ى2026 ژمارەیەک بۆمبی چێندراو لە نزیک ئەو هۆتێلەی کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا شەوی رابردوو تێیدا ماوەتەوە تەقێنراونەتەوە، هۆتێلەکە دەکەوێتە نزیک بارەگای وەزارەتی گەشتوگوزاری سوریا و بەهۆی تەقینەوەکانەوە زیان بە ناوچەکە گەیشتووە و بوونەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک، بەڵام هیچ زیانێک بەر سەرۆکی فەرەنسا و وەفدەکەی نەکەوتووە.

میدیاکانی سوریاش باسیان لەوە کرد: ئیمانوێل ماکرۆن و وەفدەکەی 15 دەقیقە پێش تەقینەوەکان هۆتێلەکەیان بەجێهێشتووە و بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکانیان بەڕێکەوتوون و بە سەلامەتی گەیشتووەتە کۆشکی سەرۆکایەتیی سوریا لە دیمەشق، بڕیاریشە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی سوریا بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان پاریس و دیمەشق کۆببێتەوە.

بەپێى زانیارییەکان 18 کەس بریندار بوون، کە 14 کەسیان خەڵکى مەدەنین و 4 کەسیان پۆلیسن.
 
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket