ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە
عیراق 02:25 PM - 2026-05-14
راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی وزاریی و حكومەتی
سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو عەلی فالح زەیدی دانیشتن ئەنجامبدات.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ى5ى2026 دانیشتنى ژمارە 24ى ئەنجومەنى نوێنەرانى
عیراق سەعات چوارى پاش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.
هەر بەپێى کارنامەى بڵاوکراوەى پەرلەمان، دانیشتنەکە بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی وزاریی و حكومەتی
سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو عەلی فالح زەیدییە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 27ی نیسانی 2026 لە مەراسیمێکی رەسمیدا کە لە کۆشکی
بەغداد بەڕێوەچوو، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی
حکومەتی نوێی عیراق راسپارد.
بڕیاربوو 12ی5ی2026،
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق کۆببیتەوە و
دەنگی پێبدات، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا و دوێنێ چوارشەممە 13ی5ی2026 ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنەکەی، بۆ دەنگدان لەسەر
حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی راگەیاند کە ئەمڕۆیە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە پێنج شەممەى رابردوو 7ى5ى2026 هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی
نوێنەران، پێشوازی کرد لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردرا و لەکۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی
نوێنەران کارنامەی وزاریی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو وەرگرت و فەرمانی دا بەسەر
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەراندا دابەش بکرێت بە مەبەستی خوێندنەوە و ئاگاداربوون
لە وردەکارییەکانی، هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی چاوەڕوانکراو بە مەبەستی دەنگدان
لەسەر کارنامەی وزاری و پێکهاتەی حکومەت، هەر کاتێک ناوی کاندیدەکان لەلایەن سەرۆک
وەزیرانی راسپێردراوەوە رەوانە بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی فەرەنسا: بەشکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین
09:33 PM - 2026-07-07 -
دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت
09:23 PM - 2026-07-07 -
وەزیری دارایی فیدڕاڵی: ئامادەکارییەکانی یاسای بوودجەی 2027 بەردەوامە
08:16 PM - 2026-07-07 -
ترەمپ: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم
06:30 PM - 2026-07-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی تایبەت بەگەشتوگوزار دەدەین
07:56 PM - 2026-07-07
دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
04:09 PM - 2026-07-07
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
03:35 PM - 2026-07-07
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
02:35 PM - 2026-07-07
زۆرترین خوێنراو
-
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
کوردستان 03:35 PM - 2026-07-07 -
پزیشکێکی جوانکاری بە ڕۆنی قرچاو ڕووخساری هاوسەری پێشووی شێواند
عیراق 03:00 PM - 2026-07-07 -
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
کوردستان 02:35 PM - 2026-07-07 -
سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا دەکات
پرسەنامە 12:13 PM - 2026-07-07 -
پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
پرسەنامە 11:59 AM - 2026-07-07 -
لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا
جیهان 11:14 AM - 2026-07-07 -
ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
جیهان 10:55 AM - 2026-07-07 -
بەهۆى ماڵئاوایی لە تەرمى عەلی خامنەیی 10 پارێزگای عیراق پشوویان راگەیاند
عیراق 10:32 AM - 2026-07-07



.png)
.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

