سودانی: پشتگیری حکومەتی نوێی عیراق دەکەین
عیراق 06:48 PM - 2026-05-13
واع
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە وتاری ماڵئاواییدا پشتگیری
خۆی بۆ حکومەتی داهاتوو دووپاتکردەوە و رایگەیاند: قەبارەی وەبەرهێنانەکانی عیراق
زیاتر لە 114 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و حکومەتەکەشی توانیویەتی لە ڕێگەی
دیپلۆماسییەکی هاوسەنگ و فراوانکردنی مەودای دەسپێشخەرییە سیاسییەکانەوە پێگەی خۆی
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پتەو بکات.
سودانی لە وتارەکەیدا
رایگەیاند: عیراق لە ماوەی خولی حکومەتەکەیدا توانیویەتی لە ڕێگەی دیپلۆماسییەکی
هاوسەنگ و فراوانکردنی مەودای دەسپێشخەرییە سیاسییەکان، پێگەی خۆی لەسەر ئاستی
نێودەوڵەتی بەهێز بکاتەوە، هاوکات جەختی
لە پرەنسیپی بێلایەنی و نەچوونە ناو میحوەرە ناوچەییەکان کردەوە.
پەیوەست بەکارکردنی حکومەتەکەی و بەهێزکردنی
لایەنی ئابوری، سودانی ئاشکرای کرد: قەبارەی
وەبەرهێنانەکانی عیراق زیاتر لە 114 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
وتیشی: لە بەرنامەی حکومەتدا، پێنج بوارمان بە
هەند وەرگرتبوو، کە بریتی بوون لە رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و هەژاری و بێکاری،
چاکسازی دارایی و ئیداری لەگەڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
سودانی
لە بارەی قەرزەکانی عیراقیش، رایگەیاند: قەرزە دەرەکییەکانی عیراق لە 13 ملیار دۆلارەوە
بۆ 10 ملیار دۆلار کەمی کردووە.
لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هەوڵی
دورخستنەوەی عیراق لە گرژییەکان، سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند: ڕووبەڕووی
کۆمەڵێک ئاڵنگاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووینەوە، کە مەترسی فراوان بوونی هەبوو،
بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی ئاگری ئەو شەڕ و ململانێیانە لە خاک و
گەلەکەمان دوور بخەینەوە.
سودانی
لە کۆتایی وتارەکەیدا پاڵپشتی بۆ حکومەتی نوێ دووپاتکردەوە و رایگەیاند: پشتگیری
لە هەموو بڕیارەکانی حکومەتی نوێ دەکەین، کە بۆ بەرژەوەندی گشتی دەریاندەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی فەرەنسا: بەشکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین
09:33 PM - 2026-07-07 -
دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت
09:23 PM - 2026-07-07 -
وەزیری دارایی فیدڕاڵی: ئامادەکارییەکانی یاسای بوودجەی 2027 بەردەوامە
08:16 PM - 2026-07-07 -
ترەمپ: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم
06:30 PM - 2026-07-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی تایبەت بەگەشتوگوزار دەدەین
07:56 PM - 2026-07-07
دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
04:09 PM - 2026-07-07
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
03:35 PM - 2026-07-07
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
02:35 PM - 2026-07-07
زۆرترین خوێنراو
-
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
کوردستان 03:35 PM - 2026-07-07 -
پزیشکێکی جوانکاری بە ڕۆنی قرچاو ڕووخساری هاوسەری پێشووی شێواند
عیراق 03:00 PM - 2026-07-07 -
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
کوردستان 02:35 PM - 2026-07-07 -
سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا دەکات
پرسەنامە 12:13 PM - 2026-07-07 -
پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
پرسەنامە 11:59 AM - 2026-07-07 -
لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا
جیهان 11:14 AM - 2026-07-07 -
ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
جیهان 10:55 AM - 2026-07-07 -
بەهۆى ماڵئاوایی لە تەرمى عەلی خامنەیی 10 پارێزگای عیراق پشوویان راگەیاند
عیراق 10:32 AM - 2026-07-07



.png)
.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

