عیراق تاوانەکانی رژێمی پێشوو لە مۆزەخانەدا دۆکۆمێنت دەکات
کوردستان 06:01 PM - 2026-05-13
PUKMEDIA
زیندانی نوگرەسەلمان
عیراق هەوڵی بە
دۆکۆمێنتکردنی تاوانەکانی رژێمی پێشوو دەدات و دەیەوێت لە مۆزەخانەیەکدا تەواوی
تاوانەکان تۆمار بکات، ڕاوێژکارێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی
مرۆڤیش رایدەگەیەنێت: ئامانج لە پرۆسەکە بۆ هێشتنەوەی تاوانەکانە لە خەیاڵ و ویژدانی
نەوەکانی داهاتوو،دووپاتیشی دەکاتەوە: زیندانی نوگرەسەلمان و فیرقەی پێنج شایەتی قەبارەی تاوانەکانن
و تۆمار دەکرێن.
سەعد عەبدەلی ڕاوێژکاری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی
مرۆڤ، بە میدیای رەسمی عیراقی راگەیاند: ئەو پێشێلکاریانەی ڕژێمی پێشوو ئەنجامی دا، کاریگەرییان لەسەر هەموو چین و توێژەکانی گەلی عیراق هەبووە، بۆیە هەوڵی دۆکۆمێنتکردنی تاوانەکان
دەدەین.
راشیگەیاند: لیژنەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران پێکهێنراوە بۆ
کارکردن لەسەر پڕۆژەکە کە ناوی لێنراوە بیرەوەری گەل.
لە
بارەی ئامانجی دامەزراندنی مۆزەخانەکەش، سەعد عەبدەلی رایگەیاند:ئامانجی پڕۆژەکە بۆ سوکایەتی و جوێندان نییە بە رژێمی پێشوو، بەڵکو
ئاشناکردنی نەوەی نوێیە بەو پێشێلکارییانەی کە ڕوویانداوە، هەروەها بۆ ئەوەشە کە
رێگری لە دووبارە کردنەوەیان بگیرێت.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، دەیەوێت سود لە ئەزمونی
وڵاتانی جیهان وەربگرێت، بۆیە سەردانی چەند وڵاتێکی کردووە و بەدواداچوونی بۆ ئەو مۆزەخانانەدا
کردووە کە تاوانەکانی ڕژێمە ستەمکارەکان دۆکۆمێنت دەکەن.
سەعد عەبدەلی ڕاوێژکاری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی
مرۆڤ، ئاماژەی بەوەشکرد:کۆمسیۆن کار بۆ گۆڕینی بارەگای فیرقەی پێنجەم دەکات و
دەیەوێت بیکاتە مۆزەخانەیەک و پێشێلکارییەکانی
ڕژێمی پێشووی تیایدا دۆکۆمێنت بکرێت.
لە بارەی پێشێلکارییەکانیش دژ بە گەلی کورد،
روونی کردەوە: زیندانی نوگرەسەلمان وەک شایەدی ئەو پێشێلکارییانە دەمێنێتەوە کە بەسەر
گەلی کوردا هاتووە، هەروەها بوونی گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەوروبەری زیندانەکە، بەڵگەیەکی
بەهێزە لەسەر قەبارەی تاوانەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی فەرەنسا: بەشکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین
09:33 PM - 2026-07-07 -
دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت
09:23 PM - 2026-07-07 -
وەزیری دارایی فیدڕاڵی: ئامادەکارییەکانی یاسای بوودجەی 2027 بەردەوامە
08:16 PM - 2026-07-07 -
ترەمپ: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم
06:30 PM - 2026-07-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی تایبەت بەگەشتوگوزار دەدەین
07:56 PM - 2026-07-07
دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
04:09 PM - 2026-07-07
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
03:35 PM - 2026-07-07
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
02:35 PM - 2026-07-07
زۆرترین خوێنراو
-
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
کوردستان 03:35 PM - 2026-07-07 -
پزیشکێکی جوانکاری بە ڕۆنی قرچاو ڕووخساری هاوسەری پێشووی شێواند
عیراق 03:00 PM - 2026-07-07 -
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
کوردستان 02:35 PM - 2026-07-07 -
سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا دەکات
پرسەنامە 12:13 PM - 2026-07-07 -
پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
پرسەنامە 11:59 AM - 2026-07-07 -
لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا
جیهان 11:14 AM - 2026-07-07 -
ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
جیهان 10:55 AM - 2026-07-07 -
بەهۆى ماڵئاوایی لە تەرمى عەلی خامنەیی 10 پارێزگای عیراق پشوویان راگەیاند
عیراق 10:32 AM - 2026-07-07



.png)
.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

