عیراق لەچاوەڕوانی دەنگدانی پەرلەمان دایە
عیراق 03:40 PM - 2026-05-06
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی، عەلی زەیدی كارنامەی پێكهێنانی حكومەتەكەی بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش لەفراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت: هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەدرێت.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا، عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، كارنامەی حكومەتەكەی بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر كابینەكەی.
راشیگەیاند: لەنێوان رۆژانی یەكشەممە تا سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەنگ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەدرێت.
پێشتریش، رامیار حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە لێدوانێكیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: كارنامەی حكومەت لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، كە لەلایەن عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت ئامادە كراوەو دواتر دەخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران.
راشیگەیاند: زۆرینەی پۆستەكان یەكلایی كراونەتەوە، كوردیش چوار وەزارەتی بەردەكەوێت، كە چاوەڕوان دەكرێت وەزارەتەكانی دەرەوە، ژینگە یان خوێندنی باڵا، داد، رێگاوبان بن، لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەنێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە دوو هێزی سەرەكی كوردستانین لە بەغداد بەجیا لەگەڵ لایەنە سیاسییە عیراقییەكان هەیە، بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستەكان.
لە بارەی جێگرانی سەرۆكوەزیرانیش، رامیار حەیدەر، ئاماژەی بەوەكرد: جێگرانی سەرۆكوەزیران بۆ كوردو سونە دەبێت، هەروەها جێگرانی سەرۆككۆماریش بۆ سونەو شیعە دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی 27ی 4ی 2026، دواجار چوارچێوەی هەماهەنگی وەك گەورەترین فراكسیۆنی ناو پەرلەمانی عیراق، (عەلی زەیدی) كاندید كرد، كە تەمەنی 40 ساڵە، بۆ ئەوەی ئەركی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی پێبسپێردرێت، بڕیارەكە دوای ئەوە درا كە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە ئەو بڕوایەی زەیدی مەرجە پێویستەكانی تێدایە و دەتوانێت لەگەڵ پێداویستییەكانی ئەم قۆناغەدا بگونجێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی فەرەنسا: بەشکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین
09:33 PM - 2026-07-07 -
دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت
09:23 PM - 2026-07-07 -
وەزیری دارایی فیدڕاڵی: ئامادەکارییەکانی یاسای بوودجەی 2027 بەردەوامە
08:16 PM - 2026-07-07 -
ترەمپ: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم
06:30 PM - 2026-07-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی تایبەت بەگەشتوگوزار دەدەین
07:56 PM - 2026-07-07
دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
04:09 PM - 2026-07-07
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
03:35 PM - 2026-07-07
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
02:35 PM - 2026-07-07
زۆرترین خوێنراو
-
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
کوردستان 03:35 PM - 2026-07-07 -
پزیشکێکی جوانکاری بە ڕۆنی قرچاو ڕووخساری هاوسەری پێشووی شێواند
عیراق 03:00 PM - 2026-07-07 -
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
کوردستان 02:35 PM - 2026-07-07 -
سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا دەکات
پرسەنامە 12:13 PM - 2026-07-07 -
پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
پرسەنامە 11:59 AM - 2026-07-07 -
لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا
جیهان 11:14 AM - 2026-07-07 -
ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
جیهان 10:55 AM - 2026-07-07 -
بەهۆى ماڵئاوایی لە تەرمى عەلی خامنەیی 10 پارێزگای عیراق پشوویان راگەیاند
عیراق 10:32 AM - 2026-07-07



.png)
.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

