عیراق و هەرێم لەسەر ئەسیكۆداو یەكخستنی سیاسەتی گومرگی رێككەوتن
کوردستان 06:20 PM - 2026-04-06
واع
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ كاروباری ئابوریی عیراق
ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ كاروباری ئابوریی عیراق، بڕیاری یەكخستنی سیاسەتی گومرگی لە سەرجەم دەروازەكان و رێگەدان بە هاوردەكردنی زێڕ لەڕێگەی دەروازەی ترێبیڵ بە شێوەیەكی كاتی دەركرد.
لەڕاگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ كاروباری ئابوریی عیراق كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: ئەمڕۆ 6ی 4ی 2026، ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ كاروباری ئابوری عیراق بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەوەزیرانی حكومەتی فیدراڵی و وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوەو لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا وەفدێكی تەكنیكی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان بۆ یەكخستنی رێكارە تەكنیكییەكان بەڕەچاوكردنی تایبەتمەندییە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ تیمی نیشتمانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كۆببنەوە.
لەتەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ كاروباری ئابوریی عیراق بڕیاریدا دەروازەی سنووریی ترێبیڵ وەك دەروازەی رەسمی بۆ هاوردەكردنی زێڕ بۆ نێو عیراق زیاد بكرێت.
بەشداربوونی كۆبوونەوەكە پێكهاتبوون لەسكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغداد، راوێژكارانی وەزارەتی دارایی و سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە كۆبووەو لەكۆبوونەوەكەدا باس لەمیكانیزمەكانی جێبەجێكردنی سیستمی (ئەسیكۆدا) لەدەروازەكانی هەرێمی كوردستان كراو رێككەوتن لەسەر یەكخستنی سیاسەتی گومرگی، لەوانەش پێناسەی گومرگی و سیاسەتی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.
جێی ئاماژەیە، ئەنجومەنەكە میوانداری وەفدێكی هەرێمی كوردستانی كرد، بەنوێنەرایەتی سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و راوێژكاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوون و هەماهەنگی و سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، وەزیرانی نیشتەجێكردن و شارەوانی و داد، جگە لەڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری گومرگ و دەروازە سنوورییەكان، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگ، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی گشتی باج و تیمی نیشتمانی بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی ASYCUDA.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی فەرەنسا: بەشکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین
09:33 PM - 2026-07-07 -
دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت
09:23 PM - 2026-07-07 -
وەزیری دارایی فیدڕاڵی: ئامادەکارییەکانی یاسای بوودجەی 2027 بەردەوامە
08:16 PM - 2026-07-07 -
ترەمپ: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم
06:30 PM - 2026-07-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی تایبەت بەگەشتوگوزار دەدەین
07:56 PM - 2026-07-07
دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
04:09 PM - 2026-07-07
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
03:35 PM - 2026-07-07
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
02:35 PM - 2026-07-07
زۆرترین خوێنراو
-
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
کوردستان 02:35 PM - 2026-07-07 -
سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا دەکات
پرسەنامە 12:13 PM - 2026-07-07 -
پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
پرسەنامە 11:59 AM - 2026-07-07 -
لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا
جیهان 11:14 AM - 2026-07-07 -
ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
جیهان 10:55 AM - 2026-07-07 -
بەهۆى ماڵئاوایی لە تەرمى عەلی خامنەیی 10 پارێزگای عیراق پشوویان راگەیاند
عیراق 10:32 AM - 2026-07-07 -
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
کوردستان 10:13 PM - 2026-07-06 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی
ی ن ک 09:00 PM - 2026-07-06



.png)
.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

