فراکسیۆنی یەکێتی: ڕێگە نەدرێت عیراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان
عیراق 08:52 PM - 2026-03-24
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت:ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەم هێرشە بێ پاساوانە دەکەین، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین، وەک چۆن لە هەڵوێستەکانی پێشووماندا جەختمان کردووەتەوە، کە پێویستە حکومەت بە ئەرکەکانی خۆی هەستێت لە پاراستنی سەروەریی عێراق و پارێزگاریکردن لە گیان و ماڵ وموڵکی هاووڵاتیان لە هەر دەستدرێژییەکی ناوخۆیی یان دەرەکی، جگە لەوەی کە پێویستە عێراق بەدوور بگرێت و ڕێگە نەدرێت بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان.
دەقی راگەیەنراوەکە:
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕێگەی چەند مووشەکێکی بالیستییەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. هەروەها ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، چونکە خوێنی عێراقی لای ئێمە پیرۆزە، جا سەر بە هەر نەتەوە و ئاین و بیروباوەڕێک بێت.
ئەم دەستدرێژییە بە پێشێلکارییەکی زەق بۆ سەر سەروەریی عێراق و شکاندنی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بێڕێزیکردن بە گیانی ڕۆڵەکانی وڵات دادەنرێت، کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو شەڕ و گرژییانەوە نییە کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەم هێرشە بێ پاساوانە دەکەین، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین، وەک چۆن لە هەڵوێستەکانی پێشووماندا جەختمان کردووەتەوە، کە پێویستە حکومەت بە ئەرکەکانی خۆی هەستێتەوە لە پاراستنی سەروەریی عێراق و پارێزگاریکردن لە گیان و ماڵ وموڵکی هاووڵاتیان لە هەر دەستدرێژییەکی ناوخۆیی یان دەرەکی، جگە لەوەی کە پێویستە عێراق بەدوور بگرێت و ڕێگە نەدرێت بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان.
سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدان، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆبرینداران دەخوازین
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی مامە غەفە
08:07 PM - 2026-03-23 -
هێزەکانی کۆماندۆ: هێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە کارێکی ترسنۆکانەیە
09:02 PM - 2026-03-24 -
فراکسیۆنی یەکێتی: ڕێگە نەدرێت عیراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان
08:52 PM - 2026-03-24 -
دژەتیرۆر: ئەرکی حکومەتی فیدراڵە کە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێت
07:18 PM - 2026-03-24
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لەم دۆخەدا پێویستمان بە یەکڕیزی زیاترە
01:49 PM - 2026-03-24
وەزارەتی پێشمەرگە بەڕەسمیی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگەی راگەیاند
11:40 AM - 2026-03-24
هەڵسەنگاندن بۆ بڕى پارە و پێدانى کارەباى موەلیدەکان دەکرێت
11:12 AM - 2026-03-24
بارانی بەلێزمە دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-24
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگی دەرونی
بیروڕا 01:43 PM - 2026-03-24 -
وەزارەتی پێشمەرگە بەڕەسمیی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگەی راگەیاند
کوردستان 11:40 AM - 2026-03-24 -
هەڵسەنگاندن بۆ بڕى پارە و پێدانى کارەباى موەلیدەکان دەکرێت
کوردستان 11:12 AM - 2026-03-24 -
بارانی بەلێزمە دەبارێت
کوردستان 10:34 AM - 2026-03-24 -
فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 66 کەس گیانیان لەدەستدا
جیهان 10:28 AM - 2026-03-24 -
ساڵانە 10ملیۆن کەس توشی نەخۆشی سیل دەبن
کوردستان 09:26 AM - 2026-03-24 -
یەكەم كەشتی نەوت هەڵگری عیراق لەگەروی هورمزەوە تێپەڕی
عیراق 11:09 PM - 2026-03-23 -
سەرۆك بافڵ: مامە غەفە هێمای ئازایەتی و دڵسۆزیی خاك و نیشتمانە
ی ن ک 09:06 PM - 2026-03-23







دابەزێنە

