قوباد تاڵەبانی: لەم دۆخەدا پێویستمان بە یەکڕیزی زیاترە
کوردستان 01:49 PM - 2026-03-24
PUKMEDIA
بەشداری قوباد تاڵەبانی لە پرسەی مامە غەفە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپاش بەشداریکردنی لە پرسەی مامە غەفە پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رایگەیاند: مامە غەفە هەمیشە پێشمەرگەی رۆژە سەختەکان بووە و خۆی کردووە بە قوربانی لەپێناو خاکی پیرۆزی کوردستان و چەندین جار بریندار بووە، بەداخەوە ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین کوردستان پێشمەرگەیەکی ئازا و بوێری لەدەستداوە.
سەبارەت بە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر هێزێکی پێشمەرگە لەسۆران قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدەکان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست، هاوکات راشیگەیاند: ئیدانەی هەر هێرشێک دەکەین کە دەکرێتە سەرمان، چونکە هەر لەسەرەتای جەنگەکەوە ئێمە رامانگەیاندبوو هەرێمی کوردستان بەشێک نابێت لەو جەنگە ناشبینە مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
راشیگەیاند: جارێکی تر تەئکید دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان نابێت بە بەشێک لەو جەنگەی کە هەیە، بە پێچەوانەوە دەمانەوێت سوود لەپەیوەندییەکانمان وەربگرین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمیش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: راستە ساڵێک و پێنج مانگە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەرچەندە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆچوونی جیاوازمان هەیە لەبارەی ئەو پرسەوە، کە ئەمەش زۆر ئاساییە چونکە دوو حزبی جیاوازین بەڵام، لەم دۆخەدا پێوسیتمان بە یەکڕیزی زیاترە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیش جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بەڵام ئەو جەنگەی لە ناوچەکە هەیە کاریگەری سلبی لەسەر هەرێم و عیراقیش هەبووە، لیژنە پەیوەندیدارەکانمان بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوانماندا هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی مامە غەفە
08:07 PM - 2026-03-23 -
هێزەکانی کۆماندۆ: هێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە کارێکی ترسنۆکانەیە
09:02 PM - 2026-03-24 -
فراکسیۆنی یەکێتی: ڕێگە نەدرێت عیراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان
08:52 PM - 2026-03-24 -
دژەتیرۆر: ئەرکی حکومەتی فیدراڵە کە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێت
07:18 PM - 2026-03-24
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لەم دۆخەدا پێویستمان بە یەکڕیزی زیاترە
01:49 PM - 2026-03-24
وەزارەتی پێشمەرگە بەڕەسمیی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگەی راگەیاند
11:40 AM - 2026-03-24
هەڵسەنگاندن بۆ بڕى پارە و پێدانى کارەباى موەلیدەکان دەکرێت
11:12 AM - 2026-03-24
بارانی بەلێزمە دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-24
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگی دەرونی
بیروڕا 01:43 PM - 2026-03-24 -
وەزارەتی پێشمەرگە بەڕەسمیی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگەی راگەیاند
کوردستان 11:40 AM - 2026-03-24 -
هەڵسەنگاندن بۆ بڕى پارە و پێدانى کارەباى موەلیدەکان دەکرێت
کوردستان 11:12 AM - 2026-03-24 -
بارانی بەلێزمە دەبارێت
کوردستان 10:34 AM - 2026-03-24 -
فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 66 کەس گیانیان لەدەستدا
جیهان 10:28 AM - 2026-03-24 -
ساڵانە 10ملیۆن کەس توشی نەخۆشی سیل دەبن
کوردستان 09:26 AM - 2026-03-24 -
یەكەم كەشتی نەوت هەڵگری عیراق لەگەروی هورمزەوە تێپەڕی
عیراق 11:09 PM - 2026-03-23 -
سەرۆك بافڵ: مامە غەفە هێمای ئازایەتی و دڵسۆزیی خاك و نیشتمانە
ی ن ک 09:06 PM - 2026-03-23






دابەزێنە

