هەڵسەنگاندن بۆ بڕى پارە و پێدانى کارەباى موەلیدەکان دەکرێت
کوردستان 11:12 AM - 2026-03-24
میدیاکان
موەلیدە
هەرچەندە بەشێک لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان
لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بۆ جارى دووەم بڕى حەوت هەزار دیناریان بۆ یەک ئەمپێر
لە هاووڵاتییان وەرگرتووە، بەڵام لە ئێستادا نوێنەرى خاوەن موەلیدەکان و
قائیمقامییەتى سلێمانى لە کۆبووونەوەدان بۆ یەکلاى کردنەوەى ئەو بابەتە.
شەوى رابردوو راگەیاندنى قائیمقامییەتى
سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بە ئەوەداوە: بە هیچ شێوەیەک پارەى موەلیدە
مەدەن و لە داهاتوودا لەسەر ئەو بابەتە ئاگادارتان دەکەینەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە خاوەن موەلیدەکانى
سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە چەند رۆژى رابردوودا بڕى حەوت هەزار دیناریان بۆ هەر
ئەمپێرێک لە هاووڵاتییان وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەى پێشتریش لەگەڵ کەمبوونەوەى
کارەباى نیشتمانى بەهۆى جەنگى نێوان ئێران و ئیسرائیل بڕى حەوت هەزار دیناریان بۆ
هەر ئەمپێرێک وەرگرتبوو.
هاوکات سەرچاوەیەک لە قائیمقامیەتى سلێمانى
بە PUKMEDIA راگەیاند: لە ئێستادا نوێنەرى موەلیدە
ئەهلییەکان و لیژنە تایبەتمەندەکانى قائیمقامییەت لە کۆبوونەوەدان بۆ یەکلایى
کردنەوەى ئەو پرسە.
بە پێى زانیارییەکانى سەرچاوەکە، چاوەڕوان
دەکرێت لە کۆتایى ئەم مانگەدا هەردوولا هەڵسەنگاندن بۆ پێدانى بڕى کارەبا و نرخى
گاز لەماوەى رابردوودا بکەن و ئەگەر ئەو کارەبایەى لە لایەن خاوەن موەلیدەکانەوە
دراوە بە هاووڵاتییان پارەکەى لەو بڕە زیاتر بوو کە وەرگیراوە، پێویستە
هاووڵاتییان بڕێک پارەى دیکە بدەنە خاوەن موەلیدەکان، بەڵام ئەگەر خاوەن
موەلیدەکان پارەى هاووڵاتییانیان کەوتە لا پێویستە بیگەڕێننەوە.
هەرچەندە هێشتا بەشیکى زۆر لە خاوەن
موەلیدەکان بڕى دووەمى پارەی کارەبایان لە هاووڵاتییان وەرنەگرتووە، بەڵام بەشێکى
دیکەیان لە دوو رۆژى رابردوودا بۆ هەر ئەمپێرێک بڕى حەوت هەزار دیناریان لە
هاووڵاتییان وەرگرتووە، لە بەرامبەریشدا قائیمقامیەتى سلێمانى خاوەن موەلیدەکانى
ئاگادار کردووەتەوە کە پارە وەرگرتن رابگرن، هەتا کۆتایى ئەم مانگە هەڵسەنگاندنى
بۆ دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
کریستیانەکانی دهۆک: مافمان دەخورێت
کوردستان 01:24 PM - 2026-07-06 -
دابهشكردنی مووچه زیاتر دوادهكهوێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06 -
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06







دابەزێنە

