riklam

عیماد ئه‌حمه‌د: هەموو هەوڵی یەکێتی هێنانەکایەی ئارامیە بۆ ناوچەکە

کوردستان 04:20 PM - 2026-03-17
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری PUKMEDIA

عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری

عیماد ئه‌حمه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتی هه‌میشه‌ لایه‌نگری ئاشتی بووه‌و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ هێنانه‌ كایه‌ی ئارامییه‌ له‌ناوچه‌كه‌ و ده‌بێت كێشه‌كان به‌ گفتۆگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.

عیماد ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداركردنی له‌پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه‌و رایگه‌یاند: هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ شه‌ڕ‌دا نه‌بووین و هیچ كات نه‌مانویستووه‌ شه‌ڕ په‌ره‌بستێنێت، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هه‌میشه‌ لایه‌نی خێرو باشه‌ بووین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق له‌ به‌ڵا به‌دوربێت و ئاوه‌دانی به‌رده‌وامبێت، بۆیه‌ ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ین ئه‌م شه‌ڕ‌ه‌ به‌زووترین كات رابگیرێت.

وتیشی: پێویسته‌ كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد به‌ ده‌ستوور و دانیشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، توندوتیژی و گوفتاری نابه‌پرسانه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات،  وه‌ك هه‌رێم هه‌وڵمانداوه‌ به‌شێك نه‌بین له‌شه‌ڕ‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌شێك بین له‌ئاشتی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆمان بپارێزین، عیراقیش عیراقی دیموكراتییه‌ و هی هه‌موانه‌، ئێمه‌ وه‌ك كورد پێشتر بۆ ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستمان هه‌بووه‌ له‌راماڵینی رژێمی به‌عس، ئێستاش هه‌ر لایه‌نگری ئاشتین.

عیماد ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان حزوڕ‌ی جدی هه‌یه‌ بۆ ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌و نامانه‌وێت هیچ لایه‌نێك هه‌وڵی خۆشكردنی ئاگری جه‌نگه‌كه‌ بدات، هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی كوردیش شاره‌زایی له‌ ئیداره‌دانی ئه‌م كێشه‌ و ناكۆكیانه‌ هه‌یه‌ و نابینه‌ به‌شێك له‌ئاژاوه‌نانه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket