سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
کوردستان 05:06 PM - 2026-03-16
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عیراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پەیامێک بڵاودەکەنەوەو تێیدا هاوسۆزی و هاوخەمی
خۆیان بۆ ئەو کارەساتە دەردەبڕن و بەڵێنی پاڵپشتی قوربانیان دەدەن.
محەمەد شیاع
سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئێکس کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: کە یادی ئەو قوربانییانە
دەکەینەوە کە گیانیان سپارد، بەو تاوانانەی کە مێژوویەکی خوێناوییان بۆ عیراق
تۆمار کرد و دواتریش پاشماوەکانی ئەو دیکتاتۆرییەتە لە ڕێگەی تاقمە
تیرۆریستییەکانی داعشەوە درێژەیان بە هەمان سیاسەتی چەوساندنەوە دا، بەڵام
قوربانیدانی عیراق بونەتە هەوێنی ئازادی و کەرامەت و چەسپاندنی دیموکراسی.
سودانی جەختیشی
کردەوە: بەڵێن بۆ ڕۆڵەکانی گەل نوێ دەکەینەوە، بە بەردەوامبوون لە کاروانی
ئاوەدانی، گەشەپێدان، پاراستنی ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان و پاراستنی سەروەریی
وڵات، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین دیکتاتۆرییەت لە ژێر هەر ناونیشانێکدا بێت
جارێکی تر بگەڕێتەوە، چونکە ئەرکی ئێمە وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان و بنیادنانی
داهاتوویەکی شایستە بەو قوربانییانەی کە پێشکەش کراون.
هاوکات هەیبەت حەلبوسی
سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەساڵیادی كارەساتی هەڵەبجەدا، پەیامێكی بڵاوكردەوەو هاوسۆزی
خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیان دەربڕی و رایگەیاند: بەخەم و پەژارەیەكی قووڵەوە یادی یەكێك
لەدڵتەزێنترین كارەساتەكان دەكەینەوە كە ئازارەكانی بۆ هەمیشە لەیادەوەری عیراقییەكاندا
دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەم
بۆنە خەمناكەوە هاوسۆزی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەردەبڕین و پاڵپشتیمان بۆ
دۆخی نالەباریان دووپاتدەكەینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
05:06 PM - 2026-03-16 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی بەدوادادێت و پێویستە رێگای دیپلۆماسی بگیرێتەبەر
04:42 PM - 2026-03-16 -
محەمەد قادر: بۆ ئازادی گەل چەكی كوردایەتیمان لە شاننا
04:28 PM - 2026-03-16 -
د. یوسف گۆران: شەهیدانی هەڵەبجەو كوردستان جێی شانازیمانن
02:15 PM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات
04:03 PM - 2026-03-16
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
03:46 PM - 2026-03-16
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
12:47 PM - 2026-03-16
167هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
10:40 AM - 2026-03-16
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر: خەڵکی هەڵەبجە شایەنی هەموو خزمەتێکن
کوردستان 10:51 AM - 2026-03-16 -
167هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 10:40 AM - 2026-03-16 -
هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
کوردستان 10:19 AM - 2026-03-16 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن
کوردستان 09:23 AM - 2026-03-16 -
38 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-16 -
ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەكان بۆ هەناردەكردنی نەوت كۆدەكاتەوە
کوردستان 10:16 PM - 2026-03-15 -
سامانە سروشتییەكان: بەهۆی هێرشەكانەوە بەرهەمهێنانی نەوت وەستاوەو بەغداد رێگریی ناكات
کوردستان 07:35 PM - 2026-03-15 -
دوو پرۆژەی ستراتیژی بۆ خەڵکی هەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە
کوردستان 06:43 PM - 2026-03-15







دابەزێنە

