riklam

لە هێرشێکی پاکستاندا 400 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان 10:14 AM - 2026-03-17
هێرشەکەی پاکستان پلاتفۆڕمی ئێکس

هێرشەکەی پاکستان

میدیاکانی ئەفغانستان رایانگەیاند، ئەمشەو پاکستان هێرشێکی چڕی کردوەتە سەر کابوڵی پایتەخت و نەخۆشخانەیەکی بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە 400کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 250 کەسی دیکەش بریندار بوون.

وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی پاکستان بۆ سەر نەخۆشخانەی ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان لە کابوڵ، لانیکەم 400 کەس کوژران و 250 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە،پاکستان ئەو تۆمەتەی بە "درۆ و چەواشەکارانە" ناوبردووە و ڕایگەیاندووە: کە هێزەکانی "بە وردی دامەزراوە سەربازییەکان و ژێرخانی پشتیوانی تیرۆریستانیان کردووەتە ئامانج".

عەتاوڵڵا تارار وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: "تەقینەوە لاوەکییەکانی دوای هێرشەکە ئاماژەیەکی روونن بۆ ئەوەی ئەو شوێنە کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی رابردووەوە،گرژی لە نێوان پاکستان و ئەفغانستان سەریهەڵدایەوە، کاتێک پاکستان چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستان، کە بەوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە مۆڵگەی گروپە چەکدارەکانیان بە ئامانج گرتووە، هاوکات حکومەتی ئەفغانستانیشیان تۆمەتبار کرد، کە رێگری لە هێرشی گروپە چەکدارەکان ناکات، لە بەرامبەریشدا ئەفغانستان چەند هێرشێکی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان ئەنجامدا و تۆمەتەکانی پاکستانیشی رەتکردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket