riklam

بە فەرمانی سودانی بکەری هێرشەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

عیراق 12:18 PM - 2026-03-17
محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عیراق، هەموو دەزگا ئەمنییەکانی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی نەوتی مەجنوون و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، هاوکات لێپێچینەوە لە بەرپرسە ئەمنییەکانیش دەکرێت.

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند: هێرشە ناڕەواکان بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و نێردە دیپلۆماسییەکان بەردەوامە، کە زیان لە سەقامگیری عیراق دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد:  فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هەموو دەزگا ئەمنییەکانی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی نەوتی مەجنون و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاشکرای کرد، ئامانجی ئەم ڕاسپاردەیە  بۆ ڕادەستکردنی خێرای تۆمەتبارانە بە دادگا، تاوەکو سزای یاسایی توندی خۆیان لەبەرامبەر ئەو کارە تێکدەرانە وەربگرن،چونکە ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان هێڵی سورە.

 لە کۆتایشدا، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئاشکرای کرد: بڕیاردراوە هەموو ئەو بەرپرسە ئەمنییانە سزا بدرێن کە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا و لە سنووری دەسەڵاتی خۆیاندا کەمتەرخەم بوون و نەیانتوانیوە ڕێگری لەو هێرشانە بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket