قوباد تاڵەبانی: بەرپرسیارێتی بە کەسی شیاو دەسپێرین
کوردستان 02:26 PM - 2026-03-17
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان و بۆردی رێکخستن کۆبوەوە
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هەردوو بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان و بۆردی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەسەر کردەوە و بە ئامادەبوونی بەڕێزان رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و رەهبەر سەید برایم سەرۆکی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان و زیاد جەبار، سەرۆکی بۆردی رێکخستن بە جیا لەگەڵ ئەندامانی هەردوو بۆردەکە کۆبووەوە.
لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(17/3/2026) بەڕێوەچوون، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستیی گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی ناو یەکێتی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە گۆڕانکارییەکان لە هەیکەل و بەرپرسیارێتییەکان لەناو یەكێتییدا دەستی پێ کردووە.
لەمبارەیەوە لێپرسراویی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: هەر حزبێکی سیاسی بۆ ئەوەی گەشە بکات بەردەوام پێویستی بە گۆڕانکاری و خۆڕێکخستنەوە و خۆگونجاندنە لەگەڵ سەردەم و خواست و داواکارییەکانی خەڵک.
وتیشی: دەستخۆشیتان لێدەکەم کە لە ماوەی رابردوودا هەنگاوی زۆر باش نراوە بۆ چاکسازی، بەڵام دەبێت لە پرۆسەکەدا گرنگییەکی زۆر زیاتر بدەین بە چۆنییەتی نوێکردنەوە و داڕشتنەوەی هەیکەلییەتی حزب و پەروەردەکردنی کادری شارەزا و لێهاتوو بۆ قۆناغەکە.
جەختیشی کردەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن لەم پرۆسەیەدا ئەرک و بەرپرسیارێتی بە کەسی شیاو بسپێردرێت و رێز لە تێکۆشەرە دێرینەکان بگیرێت و سوود لە ئەزمونی دەوڵەمەندییان وەربگیرێت، هەروەها هەماهەنگی لەنێوان بۆردەکانی حکومەت و رێکخراوەکان و تەواوی بۆردەکانی دیکەی بە گرنگ و پێویست زانی لە پرۆسەی رێکخستنەوە و گۆڕانکارییەکاندا.
لە بەشێکی دیکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکڕیزی ناوماڵی یەکێتی کرد و رایگەیاند: ئێستا جەماوەری یەکێتی دڵخۆشن کە هیچ کاتێک یەکێتییەکەیان وەک ئێستا یەکڕیز نەبووە. هەربۆیە دەبێت رۆژ لە دوای رۆژ ئەم یەکڕیزییە بەهێزتر بکەین، بۆ ئەمەش دەبێت بە دڵسۆزی و بە روحی هەڤاڵانەوە کار بکەین و ئەرک و ناونیشان لێک جیا بکەینەوە، چونکە هەموومان ئەرکمان هەیە بەرامبەر بە پێشخستنی یەکێتی، بەڵام هەموومان پۆست و ناونیشانمان نییە، کادر و ئەندامی دڵسۆز بەبێ گرنگیدان بە پۆست و ناونیشان ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی نوێنەران كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات
10:40 AM - 2026-03-17 -
لە هێرشێکی پاکستاندا 400 کەس گیانیان لەدەستدا
10:14 AM - 2026-03-17 -
تائێستا 307 هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان
09:36 AM - 2026-03-17 -
داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە
10:34 PM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەرپرسیارێتی بە کەسی شیاو دەسپێرین
02:26 PM - 2026-03-17
يهكێتی بڕیاری تاكلایهنه بۆ پرسه چارهنوسسازهكان رهتدهكاتهوه
01:22 PM - 2026-03-17
بە فەرمانی سودانی بکەری هێرشەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
12:18 PM - 2026-03-17
وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەداتەوە
09:42 AM - 2026-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: پاڵپشتی دیالۆگی بنیاتنەرانە لەگەڵ بەغداد و هەولێر دەکەین
کوردستان 08:02 PM - 2026-03-16 -
کاتی مەرجدانان نییە!
بیروڕا 06:40 PM - 2026-03-16 -
سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
کوردستان 05:06 PM - 2026-03-16 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی بەدوادادێت و پێویستە رێگای دیپلۆماسی بگیرێتەبەر
ی ن ک 04:42 PM - 2026-03-16 -
قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 04:33 PM - 2026-03-16 -
محەمەد قادر: بۆ ئازادی گەل چەكی كوردایەتیمان لە شاننا
ی ن ک 04:28 PM - 2026-03-16 -
بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات
کوردستان 04:03 PM - 2026-03-16 -
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
کوردستان 03:46 PM - 2026-03-16






دابەزێنە

