ئەنجومەنی نوێنەران كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات
کوردستان 10:40 AM - 2026-03-17
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
کۆبوونەوەیەکی پیشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی كێشەی هەناردەكردنی نەوت لە نێوان
هەولێر و بەغداد بە ئامادەبوونی وەزیری نەوتی عیراق و وەزیری سامانە سروشتییەكانی
هەرێم كۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی3ی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە
بۆ گفتوگۆ لەسەر كێشەی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ بەندەری جەیهان لە رێگەی بۆری
نەوتی هەرێمەوە، بە پێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق و
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بە
بازاڕكردنی نەوت ناسراو بە سۆمۆ بانگهێشتی كۆبوونەوەكە کراون.
هەر بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، ئامانجی كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە
لەسەر چۆنییەتی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری كەركوك-جەیهان و نەهێشتنی
ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی هێرشەكانی سەر عیراق
دروستبووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، عیراق داوای لە هەرێمی کوردستان
کردووە، لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە، نەوت هەناردە بکات، بەڵام هەرێمی کوردستان داواکەی
رەتکردووەتەوە و مەرجی هەیە، وەزارەتی نەوتیش رەتکردنەوەکە بە سیاسی و حزبی دەزانێت
و سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش، وەزارەتی نەوت بە شێواندنی راستییەکان تۆمەتبار
دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی نوێنەران كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات
10:40 AM - 2026-03-17 -
لە هێرشێکی پاکستاندا 400 کەس گیانیان لەدەستدا
10:14 AM - 2026-03-17 -
تائێستا 307 هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان
09:36 AM - 2026-03-17 -
داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە
10:34 PM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەرپرسیارێتی بە کەسی شیاو دەسپێرین
02:26 PM - 2026-03-17
يهكێتی بڕیاری تاكلایهنه بۆ پرسه چارهنوسسازهكان رهتدهكاتهوه
01:22 PM - 2026-03-17
بە فەرمانی سودانی بکەری هێرشەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
12:18 PM - 2026-03-17
وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەداتەوە
09:42 AM - 2026-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: پاڵپشتی دیالۆگی بنیاتنەرانە لەگەڵ بەغداد و هەولێر دەکەین
کوردستان 08:02 PM - 2026-03-16 -
کاتی مەرجدانان نییە!
بیروڕا 06:40 PM - 2026-03-16 -
سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
کوردستان 05:06 PM - 2026-03-16 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی بەدوادادێت و پێویستە رێگای دیپلۆماسی بگیرێتەبەر
ی ن ک 04:42 PM - 2026-03-16 -
قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 04:33 PM - 2026-03-16 -
محەمەد قادر: بۆ ئازادی گەل چەكی كوردایەتیمان لە شاننا
ی ن ک 04:28 PM - 2026-03-16 -
بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات
کوردستان 04:03 PM - 2026-03-16 -
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
کوردستان 03:46 PM - 2026-03-16







دابەزێنە

