riklam

قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە

کوردستان 02:25 PM - 2026-03-12
قوباد تاڵەبانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی سەردەمی بەسەركردەوە راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی سەردەمی بەسەركردەوە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: لەمەودا بە هاوكاری لەگەڵ سەردەم و دەزگاو ناوەندەكانی دیكە، هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ بووژانەوەو بەهێزتركردنی چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان و سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری نەك لەسەر ئاستی كوردستان، بەڵكو لەناوچەكەدا دەكەینە پێشەنگ.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم،‌ لەبەسەركردنەوەی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی سەردەم و دیدارم لەگەڵ ژمارەیەك نووسەرو رۆشنبیرە دیارەكانی سلێمانی رایگەیاند: شار تەنها بریتی نییە لەشەقام و بازاڕ و باڵەخانەكان، ئەگەر شەقام و باڵەخانەكان جەستەی شاربن، كلتوور و ئەدەب و چالاكییە هزری و رۆشنبیرییەكان روحی شارن.

راشیگەیاند: رۆژێك شەقام و باڵەخانەكان كۆن و لە كەڵك دەكەون، بەڵام كلتوور و هونەر و ئەدەب و هزر و بیرۆكە درەوشاوەكان، جیهانبینی و شێوازی ژیان و كردار و رەفتاری نەوەكان دیاری دەكەن.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: خۆشحاڵ بووم لەبەسەركردنەوەی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی سەردەم و دیدارم لەگەڵ ژمارەیەك لە نووسەر و رۆشنبیرە دیارەكانی سلێمانی و لەناویشیاندا بە تایبەتی مامۆستا رەئوف بێگەردی ئازیز كە لە زیاتر لە نیوسەدەی رابردوودا خزمەتی گەورەی بە ئەدەب و رۆشنبیری كوردستان كردووە. 
وتیشی: دەزگای سەردەم كە شانبەشانی ناوەندەكانی دیكە خزمەتی گەورەیان بە پێشخستنی بواری ئەدەب  و رۆشنبیری كردووە، ئەركی ئێمەیە پشتگیرییان بكەین و لەمەودا بە هاوكاری لەگەڵ سەردەم و دەزگا و ناوەندەكانی دیكە هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ بووژانەوە و بەهێزتركردنی چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان، چونكە سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری نەك لەسەر ئاستی كوردستان بەڵكو دەبێت لەناوچەكەدا پێشەنگ بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket