riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن

کوردستان 11:58 AM - 2026-03-12
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین PUKMEDIA

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین

ئەمڕۆ 12ی ئازاری 2026 لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازی كرد له‌ لیو جیون، كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین له‌ هه‌رێمی كوردستان. 

لە کۆبونەوەیەکدا بیروڕایان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرد، گفتوگۆیانكرد لەبارەی ‌دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌م پێشهاته‌ نوێیانەدا. 

‌ هاوکات هاوڕابوون لەسەر ئەوەی گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زۆر خێران و لێكه‌وته‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كان، بۆیه‌ گرنگه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ فاكته‌ری ئاشتی بن، له‌م پێناوه‌شدا دیبلۆماسیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ‌ مێزی گفتوگۆ به‌ باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket