بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
کوردستان 10:43 AM - 2026-03-12
PUKMEDIA
دۆلاری کۆن و نوێ
بەمەبەستی لابردنی
بارگرانی سەر هاووڵاتیان، بانکی ناوەندی عیراق بە رەسمی بڕیاری لابردنی جیاوازی نرخی
دۆلاری کۆن و نوێ دەدات، لەو بارەیەشەوە ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: لە
بەدواداچونەکانمان بەردەوام دەبین، هەتا جیاوازی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ بەتەواوەتی لە بازاڕدا نەمێنێت.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لە فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: دوای بەدواداچوون و
کۆبوونەوەمان لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق، بە رەسمی بڕیاردراوە
کە نابێت هیچ جیاوازییەک لە نێوان چاپی کۆن و نوێی دۆلاردا بکرێت، کە
بەداخەوە لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بەنرخی جیاواز مامەڵەی پێوەدەکرێت
و بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.
وتیشی: بانکی
ناوەندی گشتاندنی بۆ سەرجەم بانک و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە کە شتێک
نییە بەناوی "دۆلاری کۆن و نوێ" و دەبێت بە یەک نرخ مامەڵەیان پێوە
بکرێت، وەرنەگرتنی
دۆلار تەنها لە حاڵەتێکدایە کە پارەکە (دڕاو، شۆراو، یان بڕاو) بێت، نەک بەهۆی
ساڵی چاپەکەیەوە.
د. بڕیار ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای دەرچوونی ئەم رێنماییانە هێشتا لە بازاڕدا سەرپێچی
دەکرێت، بۆیە بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی دۆسیەکە تا چارەسەری ریشەیی بۆ ئەم
بارگرانییەی سەر هاووڵاتیان دەدۆزرێتەوە، هەر بانک یان کۆمپانیایەکیش پابەند
نەبێت و جیاوازی لە نرخدا بکات، رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

