riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بازاڕ‌ نییه‌

کوردستان 03:24 PM - 2026-03-12
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دۆخی بازاڕ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی بواری خۆراکی سلێمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە(12/3/2026) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ دابینکردنی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان و جەختیشی کردەوە رێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخ و گرانکردنی نرخی پێداویستییەکانی خەڵک.

پاش گفتوگۆکردن لەسەر رێوشوێنەکان، بازرگانان قوباد تاڵەبانییان دڵنیا کردەوە لە کۆگانی سلێمانیدا خۆراک و پێداویستیی سەرەکی هاووڵاتییان دابین کراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر بازاڕ نییە. سەبارەت بە هاوردەکردنی خۆراکی پێویست بۆ داهاتووش، قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک بە بازرگانەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا کە کاربکرێت بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دروستکردنی کارگەی نوێی پیشەسازی خۆراک. لەم بارەیەشەوە پاش گفتوگۆیەکی ورد بڕیار لەسەر هەندێک رێوشوێنی پێویست درا کە حکومەت و کەرتی تایبەت پێکەوە هاوکاربن لە دروستکردنی ژمارەیەک کارگەی نوێ. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئامادەیی خۆی و حکومەتی دەربڕی ئاسانکاری پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەران و بازرگانان بکات.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket