(المرصد) خەرمانی ساڵێکی بڵاو دەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-03-12
PUKMEDIA
خەرمانی ساڵێکی المرصد
لە ساڵیادی
دەرچوونی یەکەم ژمارەیدا، گۆڤاری المرصد کە بە زمانی عەرەبی دەردەچێت، کۆ خەرمانی ساڵێکی لەسەر دیسکی کۆمپیوتەر بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە حەوت هەزار لاپەڕە لەخۆ
دەگرێت و دۆسیە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە لەخۆ دەگرێت.
پڕۆژەیەکی بەڵگەنامەییە
ئەم دەستپێشخەرییە،
تەنها بڵاوکراوەیەکی رووکەشی نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی تەواو بەڵگەنامەییە، کە کۆی
بەرهەمی ساڵێک لە ڕووداوەکان و شیکاری و توێژینەوەکان لە دیسکێکی کۆمپیوتەریدا
کۆدەکاتەوە و دەیخاتە بەردەست خوێنەرەکان وەک سەرچاوەیەکی زانستی و سیاسی.
ئەم
بڵاوکراوەیە، کۆی خەرمانی ساڵی 2025 دەگرێتەوە، کە ساڵێکی پڕ بوو لەڕووداو و
گۆڕانکارییە خێراکان لە ناوچەکە و جیهان.
بڵاوکردنەوەی کۆخەرمانەکان
لەکاتێکدایە، کە بیرگەی بەڵگەنامەکان وردە وردە کەمدەبێتەوە، بۆیە گرنگ و پێویستە
لە بەرهەمێکدا کۆبکرێنەوە، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تێگەیشتن لەو رووداوانەی کە
لە ساڵی رابردوودا روویانداوە.
لە دیسکێکی کۆمپیوتەر (CD)دا کۆکراوەتەوە
کارەکەی المرصد، بە پڕۆژەیەکی دەگمەن دادەنرێت لەسەر ئاستی ناوچەکە،
چونکە لەبری پشت بەست بە رووماڵی رووداوەکانی رۆژ و لەو بیرچوونەوە، بەرهەمە ڕۆژنامەوانی و شیکارییەکان
کراوە بە ئەرشیف و لە دیسکێکی کۆمپیوتەريی(CD)دا کۆکراوەتەوە.
بەرهەمەکانی ساڵی 2025 لە ناو حەوت
دۆسییەدا کۆکراونەتەوە، کە لەسەرەتای ساڵەوە دەست بە ئەرشیفکردنی بابەتەکان کراوە و
حەوت هەزار و 200 لاپەڕەی شیکاری هەواڵ و بابەتی بەڵگەنامەیی لەخۆ دەگرێت.
حەوت دۆسیە لەخۆ دەگرێت
کە بەم شێوازەی
خوارەوەیە:
دۆسیەی
عیراق و هەرێمی کوردستان (2390 لاپەڕە)
دید
و بۆچوونەکان دەربارەی عیراق (698 لاپەڕە)
دۆسیەی
تورکیا (1044 لاپەڕە)
دۆسیەی
سوریا (772 لاپەڕە)
دۆسیەی
ئێران (378 لاپەڕە)
وەرگێڕانەکانی
المرصد (1004 لاپەڕە)
توێژینەوە
و دیدەکان دەربارەی کێشە جیهانییەکان (840 لاپەڕە).
دۆسیەی عیراق و هەرێمی کوردستان گرنگترین بەشە
دۆسیەی عیراق
و هەرێمی کوردستان، بە گەورەترین
و هەستیارترین دۆسیەکانی المرصد دادەنرێت، چونکە عیراق ناوەندی هاوکێشەکانی
ناوچەکەیە و لەم بەشەدا باس لە بارودۆخی
سیاسی و ئابوری و ئەمنی عیراق و هەرێمی کوردستان کراوە، هاوکات کۆمەڵێک وتار و
توێژینەوەی فکریش بڵاوکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، دۆسیەی تورکیا و سوریا و ئێران و
وەرگێڕان بۆ زمانی عەرەبی و بڵاوکردنەوەی لە گۆڤارەکە، بەشێکی دیکەی ئەم ئەرشیفە
گرنگە پێکدەهێنن، کە کۆی گشتیان دەگاتە حەوت هەزار و 200 لاپەڕە، لە بابەتی شیکاری
و بەڵگەنامە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، المرصد ماوەی 32 ساڵە لەکارەکانی بەردەوامە و بۆ هەموو لایەکی سەلماندووە، کە جێگای متمانەی خوێنەرەکانیيەتی،
هەروەها بەخۆ گونجاندنی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم، توانیویەتی بە پێشەنگی
بمێنیتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12 -
(المرصد) خەرمانی ساڵێکی بڵاو دەکاتەوە
11:06 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
10:17 AM - 2026-03-12
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
09:48 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
50 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێکی کەرکوک دابین دەکرێت
کوردستان 01:28 PM - 2026-03-11 -
ژمارهی ئاواره و كوژراوانی 10 رۆژی رابردووی لوبنان راگهیهندرا
جیهان 12:08 PM - 2026-03-11 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: ئەرکی حزبە کوردستانییەکانە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان یەکدەنگ بن
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-11 -
گرانبونى نرخى نان و سەموون رەتدەکرێتەوە
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-11 -
کاتێک هەواڵ دەبێتە بەشێک لە شەڕ
بیروڕا 11:08 AM - 2026-03-11 -
بێ کارەبایی گرفت بۆ وەرگرتنی مووچە دروست دەکات
کوردستان 10:54 AM - 2026-03-11 -
رۆژی زێرین، شاری دێرین
بیروڕا 10:45 AM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بروسکەکەى کاکى کاکان هەولێرى خرۆشاند
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-11



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

